24/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌رێمی كوردستان وتوركیا
په‌یوه‌ندییه‌كی پێشكه‌وتو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌ش
شاره‌زایانی بارودۆخی توركیا ئه‌وڕاستیه ده‌سه‌لمێنن كه له‌وه‌ته‌ی پارتی دادوگه‌شه سه‌ركه‌وتنی به‌دی هێنا له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 2002 دا وتوانی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو بچێته په‌رله‌مان وبه‌ته‌نهاحكومه‌ت پێك بهێنێت له‌وكاته‌وه ده‌بینین ڕۆژانه كاروانی چاكسازی له‌و وڵاته‌دا قۆناخه بۆ خوازراوه كانی به ڕێژه‌یه‌كی پێوانه‌یی ده‌بڕێت وله‌هه‌ردوگۆڕپانی ناوخۆیی ونێوده‌وڵه‌تی وله‌گشت بواره‌كاندا ده‌ستكه‌وتوسه‌ركه‌وتن به‌دی ده‌هێنێت به‌تایبه‌تی له بواری ئابوری‌دا كه توانییان ئه‌وهه‌موقه‌رزه‌كه‌ڵه‌كه‌بوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره مافیاكانی پێشوله‌سه‌رشانی گه‌لانی توركیا لاببه‌ن وتوركیا بگه‌یه‌ننه ئه‌وئاسته‌ی وه‌به‌رهێنان له ده‌ره‌وه‌ئه‌نجام بدات وقه‌رزبدات به‌چه‌ندلایه‌نێك , له‌وانه‌ش گرنگ تر سه‌رانی ئه‌م حیزبه توانیان پلانێك دابنێن بۆ دان نان به مافی ڕه‌وای گه‌لی كورد له‌م وڵاته‌دا وكۆتایی هێنان به‌وشه‌ڕه داسه‌پاوه‌ی كه جگه له‌ڕشتنی خوێنی كوردوتورك داراییه‌كی زۆروبێ شوماری تێدا ده‌ڕژایه حسابی ژه‌نڕاڵه مافیاكان و به‌شێكی تریشی ده‌بویه سوته‌مه‌نی ئه‌وجه‌نگه خوێناویه درێژخایه‌نه‌ی كه كۆتایی نه‌ده‌هات .
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌توركیادا ڕوده‌دات وه‌رچه‌رخانێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره وهه‌رده‌م ڕوله‌گه‌شه سه‌ندنه وباشترین نمونه‌ش سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێزسه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوله‌ڕۆژی 16 ی مانگ كه چه‌ندین په‌یام وئاراسته‌ی گرنگ له‌خۆده‌گرێت كه نیشانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕانكای نوێن له‌ناوچه‌كه دا .
ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ی ئه‌مڕۆله‌توركیادا ده‌یبینین وبه‌رهه‌مه باشه‌كانی به‌ڕوی كوردستانی باكوردا كراوه‌ته‌وه به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بۆچونوسیاسه‌ته حه‌كیمانه‌كانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان كه‌پێشتر ئه‌م لایه‌نه سیاسیه‌ی توركیا به‌چه‌ند ناوێكی جیاجیا كاروچالاكیان ده‌كرد وده‌توانین بڵێن له مێژوی هاوچه‌رخدا مامۆستا نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان به ئه‌ندازیاری ئه‌وئه‌زمونه ده‌ناسرێت كه‌هه‌رله‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاری سیاسیان خاوه‌ن ئه‌وبیرۆكه‌یه‌بون كه‌ئه‌مڕۆشاگرده‌كانی له‌ومامۆستابه‌ڕێزه‌ش باشترجێ به‌جێیان كرد ئه‌گه‌رچی له‌م پێناوه‌دا باجی سه‌ختیان كه‌وته‌ئه‌ستۆ.
ڕۆژگارێك بو له‌وڵاته‌دا هه‌موچالاكیه‌كی كوردی یاساخ بو ناوبردنی وشه‌ی كورد بڤه‌بو ته‌نانه‌ت جل وبه‌رگی كوردی نایاسایی بو , جارێكیان جه‌نابی مامۆستا مه‌لاعوسمان داوه‌تی فراكسیۆنی حیزبی ره‌فا بو كه‌بۆخۆی جلكی كوردی له‌به‌ربو عه‌بای شاڵی له‌سه‌ر شان بو شانده یاوه‌ره‌كه‌ی كه‌له‌خزمه‌تیدابوین هه‌ندێك له‌و به‌ڕێزانه به جلكی كوردیه‌وه بون له‌به‌رده‌م ده‌ركی په‌رله‌مان ڕایان گرتین ئه‌گه‌رچی داوه‌تی حیزبی ره‌فا بوین وجه‌نابی شێخ كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان بو له‌به‌رئه‌وه‌ی له پرۆتۆكۆلی فه‌رمی په‌رله ماندا جلكی كوردی و ئیسلامی قه‌ده‌غه‌بو ! تاكو ئه‌ندامه چاونه‌ترسه‌كانی ره‌فا پێداگرییان كردوئه‌وبه‌ربه‌سته‌یان شكاند , ئه‌وه‌حاڵی ده‌سه‌ڵاتداره عه‌لمانیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه بو كه چاویان به‌پۆشاكی كوردیدا هه‌ڵنه‌ده‌هات كه‌چی ئێسته سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته به فه‌رمی پیشوازی له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ئه‌ویش به‌و جلكه‌كوردیوجامه‌دانه سوره‌ی كه هێمای شۆڕشوبه‌رخۆدانه .
جاران ژه‌نڕاڵێكی دڵ ڕه‌شی چه‌كمه سور یان پله‌به‌رزێكی سه‌ربازی لوت به‌رزانه به‌مه‌به‌ستی دژایه‌تی كورد سه‌ردانێكی كوردستانی بكردایه كه‌چی له‌سه‌رده‌می دادوگه‌شه‌ی ئێستادا سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته دێته هه‌ولێروهاوبه‌شی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات , ئه‌وه گه‌شته‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ شاری ئامه‌د بابوه‌ستێت یان باكه‌مێك ئێمه له ئاستیدا بوه‌ستین وگۆڕانكارییه گه‌وره‌كان به‌چاوی ویژدان ودڵسۆزی بۆگه‌ل و وڵات بخۆێنینه‌وه .
پێشوازی فه‌رمی له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پۆستی فه‌رمی خۆی , هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان , به‌كوردی وتاردانی سه‌رۆكی هه‌رێم ,پێشوازی كردن له شڤان په‌روه‌ری سترانوێژی شۆڕش وخاوه‌ن سترانی هه‌رچوارپارچه به‌وجلكه پێشمه‌رگانه‌ی خۆی , دانیشتن له‌ته‌نیشت سه‌ره‌ك وه‌زیرانی توركیا وله‌كاتی وتاری ئه‌ویشدا دانیشتن له هاوشانی هاوسه‌ره‌كه‌یدا , وتاره‌كه‌ی سه‌ره‌ك وه‌زیران كه سه‌راپای په‌یامی ئاشتی وبرایه‌تی بو په‌یامی كوردستانی گه‌وره‌ی پێبو كه باسی بارزانی وپێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌دی كرد , باسی هه‌ڵه‌بجه‌ی هێمای قوربانیدانی كوردی كرد , باسی ئه‌حمه‌د كایاو نه‌هامه‌تیه‌كانی كوردستانی باكوری كرد,ئه‌وهه‌مو دلدانه‌وه‌ی كوردستانی باكور, وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش داوای لێوردن له شڤان په‌روه‌رده‌كات , ئه‌وهه‌مو هه‌ڵوێسته جه‌وامێرانه‌ی سه‌رانی داد‌و گه‌شه شایانی ڕێز لێگرتن وپشتگیریه‌وهاوبه‌شی كردنه یان تانه‌و بڕوبیانوی بێ‌مانا ؟!.
ئه‌گه‌ربه‌بێ چاویلكه‌ی تارمایی سه‌رنجی ئه‌و هه‌ڵوێستانه بده‌ین ڕاستیه‌كان وه‌ك خۆی ده‌بینین .ئاخر ئه‌و هه‌مو تاوان وكورد كوژیه‌ی ڕژێمه‌كانی پێشوی توركیا ئه‌نجامیان ده‌دا بۆبه‌ناڕه‌وا بخرێته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتداری ئێسته‌ی توركیا ؟ له‌كاتێكدا ئۆ‌ردۆگان وحیزبه‌كه‌ی كۆتاییان به ده‌سه‌ڵاتی شومی ئه‌وانه هێنا وحه‌واڵه‌ی زبڵدانی مێژویان كردن.
گه‌رده‌ڵێن سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆبانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی حیزبه‌كه‌ی ئۆردۆگانه كه وانیه وخۆئه‌گه‌روه‌هاش بێت ئه‌وه‌ش جۆرێكه له‌سه‌رخستنی دۆزی كورد له باكوردا چونكه ئۆ‌ردۆگان وحیزبه‌كه‌ی كه‌خاوه‌نی ئه‌وهه‌موپرۆژه چاكسازیه‌ن له‌ڕكابه‌رایه‌تیدان به رانبه‌رده‌وڵه‌ت باخچه‌لی وجه‌هه‌په‌و هه‌مودوژمنانی كورد كه‌پاشه‌ڵ پیسیان به‌ڵگه‌ی ناوێت كه‌واته ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی دادوگه‌شه ده‌كه‌ن به‌رانبه‌ر ڕكابه‌ره‌كانیان ئه‌وه دژایه‌تی كورد ده‌كه‌ن جائیتر بزانن یان چاوی خۆیان بنوقێنن , هه‌رچه‌نده ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌وه پارتی داده‌گه‌شه‌یه به‌م نزیك بونه‌وه‌ی له‌كورد گۆڕپانی توركی له‌ده‌ست ده‌دات .
له‌كۆتاییشدا پێویسته ئه‌و ڕاستیه به‌یان بكه‌ین كه هه‌رێمی كوردستان وتوركیای ئێسته به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی به‌هێز كردونی به‌هاوپه‌یمانی ستراتیژی له‌گشت بواره‌كانداولایه‌نه ئابوریه‌كه‌شی كورد زیاتر لێی سود مه‌نده كه‌ئه‌وهه‌مو خۆشگوزه‌رانی وبوژانه‌وه‌ی لێ به‌رهه‌م دێت وڕوه سیاسیه‌كه‌شی دیسان كورد سودمه‌ندی سه‌ره‌كیه وئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ش له سه‌رده‌ستی هه‌رسه‌ركرده‌ولایه‌نێك دا تۆماربكرێت شانازیه بۆخۆیان وگه‌له‌كه‌یان وناحه‌زانی ئه‌وده‌ستكه‌وتوپێشكه‌وتنانه‌ش ڕااسترین پێناسه‌ی ئه‌م كاره‌یان ئه‌وه‌یه ناوببرێت به حه‌ساده‌تی سیاسی .