26/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، دوو كه‌سیان بۆ تۆمه‌تی كوشتنی هاووڵاتییه‌ك له گه‌ڕه‌كی گولاَن دوو له هه‌ولێر قۆڵبه‌ست كردووه كه یه‌كێكیان هاوسه‌ری دووه‌می كوژراوه‌كه‌یه.
عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، كاتژمێر 5 و 30 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی 5/11/2013، تۆمه‌تبار (د، ج، خ) هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵێك له گه‌ڕه‌كی گولاَن دوو له هه‌ولێر و به هاوكاریی هاوسه‌ری دووه‌می كوژراوه‌كه و كه‌سێكی دیكه، كه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، خاوه‌ن ماڵه‌كه‌یان به‌ئاگا هێناوه و كلیلی قاسه‌كه‌یان لێ ستاندووه و دوای ئه‌وه‌ی پاره‌كانیان بردووه، به چه‌ند گولـله‌یه‌ك كوشتوویانه.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت هه‌روه‌ها ڕوونیشی كرده‌وه كه هاوسه‌ری دووه‌می كوژراوه‌كه له‌گه‌ڵ ئامۆزایه‌كیدا، كه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیی ڕووداوه‌كه بوون ده‌ستگیر كراون، به‌ڵام كه‌سی سێیه‌م كه تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه و له ده‌ره‌وه‌ی ولاَته، به‌م زووانه ئه‌ویش ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.