26/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵگیرسانى شۆرِشى گه‌لى سوریا كوردى رِۆژئاواى خسته به‌رده‌م واقعێكى نوێوه
له‌نوێكردنه‌وه‌ى دیدگاكانه‌وه ، بۆ بوێرى مامه‌ڵه‌كردن خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ته‌حه‌داو ئاسۆكانى به‌رده‌م خه‌باتى كوردانى رِۆژئاوا
......
هه‌ڵگیرسانى شۆرِشى گه‌لى سوریا ، كوردى رِۆژئاواى خسته به‌رده‌م واقعێكى نوێوه ،
واقعێك كه‌هه‌ندێ كاتى ویست بۆ ئه‌وه‌ى به‌قوڵى تىَ ى بگه‌ن و، برِواى پێ بكه‌ن و، خۆیان له‌گه‌ڵ پێداویستى یه‌كانى بگونجێنن و، له‌چوارچێوه‌كۆنه‌كانى بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و ناولێنان دووربكه‌ونه‌وه . كورده‌كان به‌كۆنه‌ستێكى برینداره‌و و هه‌ستیارى و سه‌رلێكردنه‌وه‌وه، رِوانیانه سه‌ره‌تاكانى شۆرِش ، هێشتا سوىَ ى نه‌ورۆزى ( 2004 ) یان له‌دڵدا بوو ، ده‌ترسان جارێكى دى ببنه كه‌ره‌سه‌ى گه‌رم كردنى ململانێیه‌كى تر‌و، سوته‌مه‌نى شه‌رِێكى بىَ هوده‌و له‌ولاشه‌وه كه‌س خۆنه‌كات به‌خاوه‌نى زام و ئازاره‌كانیان و به‌ده‌ستى به‌تاڵیش بۆى ده‌رچن و دۆخه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاَتدارانى ولاَت دژوارتر بێت ،
ئه‌مه‌ش ئاسایى یه، چونكه مرۆڤى بریندار‌و بىَ به‌شكراوو غه‌درلێكراو و مارانگه‌سته، تارِاده‌یه‌ك به‌گومانه‌وه ده‌رِوانێته دروشم و بانگه‌شه‌و هێزو به‌ڵێن و رِوداوه‌كان و مه‌به‌ست و پاڵنه‌ره‌كانى پشتیانه‌وه . به‌تایبه‌تیش زام و ئازارىَ هى جه‌سته‌ى شكستێكى مێژویی و، به‌ره‌نجامى گه‌له‌كۆمه‌و بىَ ویژدانى یه‌كى دورودرێژ بێت . مرۆڤى پێكراوو به‌ركه‌وتوو، له‌هه‌ندىَ كاتدا نارِوانێته ده‌ستىَ ده‌رى بێنىَ له‌ناو ئه‌و گۆرِه وێرانه. به‌ڵكو ده‌خوازێت پاڵێكى تر‌ى پێوه‌نه‌نرێت و ئازاره‌كانى به‌سوێترو قوڵتر نه‌بنه‌وه . رِووێكى تر‌ى كه‌م ئاماده‌یى كورد له‌ساته‌وه‌ختى ته‌قینه‌وه‌ى رِقى په‌نگخواردووى ده‌یان ساڵه‌ى گه‌لى سوریادژ به‌رِژێمى به‌عسى ئه‌و ولاته شپرزه‌یى و په‌رته‌وازه‌یى ناوماڵى سیاسى كورى رِۆژئاواى كوردستان بوو ، به‌جۆرێك كه‌به‌سه‌ر چه‌ندین پارت و كۆرِو كۆمه‌ڵ و ناونیشاندا دابه‌ش بوو بوون ،
ئه‌وه‌ى ئه‌م دۆخه‌شى زیاتر قوڵكردبۆوه، په‌یوه‌ست بوونى به‌شێكى به‌رچاوى ئه‌م دابه‌شبونه‌بوو، به‌دابه‌شبونه‌كان له‌پارچه‌كانى تر‌ى كوردستاندا لێره‌شه‌وه ته‌حه‌داكانى به‌رده‌مى كورد له‌و ولاَته‌دا جۆراوجۆر بوون و پێویستیان به‌وه‌لاَمدانه‌وه‌یه‌كى شۆرِگێرانه‌و به‌په‌له‌و نیشتمانیانه بوو ، ته‌حه‌داكان خوازیارى ئه‌وه‌بوون هێزه سیاسیه‌كان بتوانن وه‌لاَمى پرسیار‌و ئه‌ركه‌كانى قۆناغه‌كه بده‌نه‌وه ته‌حه‌داكانیش له‌سه‌ره‌تاى شۆرش و به‌گشتى له‌به‌شى زۆرى ساڵى رِابردووى ته‌مه‌نى شۆرِشداده‌توانین له‌م خالاَنه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه :
1. ته‌حه‌داى كه‌م متمانه‌یى و گه‌یشتنه ساته‌وه‌ختى خۆیه‌كلاكردنه‌وه‌ى فكریى و ده‌رونى و سیاسى و به‌شدارى كردنى گه‌رم له شۆرِش و هه‌ڵبژاردنى بژارده‌ى رِووخانى رِژێم و ده‌سبه‌ردارى له هه‌ردوودڵى و رِارِایه‌ك له‌م رِوه‌وه .
2. ته‌حه‌داى نه‌بوونى گوتارێكى یه‌كگرتووى كوردى كه به‌رِوونى و چوارچێوه‌دارى خواسته‌كانى گه‌لى كوردستان له‌رِۆژئاواى كوردستاندا به‌رجه‌سته بكات و به ئۆپۆزسیۆنى سورى و رِاى گشتى و ناوه‌نده‌كانى برِیار به‌ده‌ست و په‌یوه‌ندیدار به‌دۆخى سوریابگه‌یه‌نرێت و داكۆكى لێ بكات .
3. ته‌حه‌داى په‌رش و بلاَوى رِیزه‌كان و بوونى ناكۆكى و دوبه‌ره‌كى جۆراوجۆر له‌سۆنگه‌ى جیاوازى فكرى و گروپى و سپۆنسه‌رى ده‌ره‌كى و مه‌سه‌له ده‌رونى و كه‌سى یه‌كانى نێوان كاراكته‌ره سیاسی یه‌كان . به‌جۆرێك كه‌له‌نێوان دانیشتوانێكى سنورداردا چه‌نده‌ها گروپ و رِێكخراوو حزب و میمبه‌ر سه‌ریان هه‌ڵداو دروست بوون .
4. ته‌حه‌داى زمانى سیاسى و خێرایى و گه‌وره‌یى گۆرِانه‌كان و به‌گوێره‌ى پێویست نوىَ نه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و زمانه‌و تارِاده‌یه‌ك بوونى وێنا‌و پێناسه‌ى چه‌سپاوو چه‌قبه‌ستوو بۆ هێزه‌كانى به‌رامبه‌ر له‌ناو ئۆپۆزسیۆندا .
5. ته‌حه‌داى بوونى زیاتر له‌چوارچێوه‌یه‌كى ئۆپۆزسیۆنى سورى و جیاوازى تێرِوانینیان. له‌مه‌رِ هه‌ندىَ پرسى گۆرِان و شۆرِش و تاكتیكه له‌پێشگیراوه‌كان و په‌یوه‌ندى هه‌موو ئه‌مه به‌دابه‌شبوونى به‌ره‌ناوخۆیى یه‌وه كوردى یه‌كه .
6. ته‌حه‌داى تێكه‌لاَوبوونى پرسى كوردى كوردستانى باكورو مه‌سه‌له‌ى توركیا به‌دۆزى كورده‌كانى رِۆژئاواى كوردستان و رِه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌مه به‌سه‌ر یه‌كیه‌تى ناوخۆیى هێزه كوردى یه‌كان و نه‌خشه‌كانى رِژێم و هه‌ڵوێست گرتن به‌رامبه‌ر هه‌ندىَ چوارچێوه‌ى موعاره‌زه‌ى سورى كه‌له‌توركیاوه نزیكن .
7. له‌ئاستێكیشدا ته‌حه‌داى نوىَ نه‌بونه‌وه‌ى ژیانى پارتایه‌تى و بونى چالاكى گه‌نجانه له‌ده‌ره‌وه‌ى جه‌سته حزبى یه مێژوویى یه ته‌قلیدیه‌كه ، گه‌ر ئه‌زانرێت چۆن مامه‌ڵًه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت ده‌گۆرِێت به‌ته‌حه‌دا .
ته‌حه‌داش هه‌روه‌ك ( ئه‌رِنۆڵد توینبى ) باسى كردووه بۆ ئه‌و هێزانه‌ى زیندو ن و تواناى وه‌لاَمدانه‌وه‌ى ته‌حه‌داكانیان هه‌یه نابێت به‌مه‌ترسى . به‌ڵكو ده‌بێته مایه‌ى په‌ره‌سه‌ندن و فراوانبوونى هۆشیارى و زیندوێتى زۆرتر‌و، پاراستنى ئاماده‌گى وه هێزێكى خاوه‌ن قسه‌و هه‌ڵوێستى ناوكۆمه‌ڵگا . سه‌باره‌ت به‌كوردى خۆرئاواى كوردستانیش مه‌سه‌له‌كه هه‌ربه‌وچه‌شنه‌یه‌و ته‌حه‌داكان شانسێكى تریان خستۆته به‌رده‌مى بۆئه‌وى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو رِونترو یه‌كگرتووتر له‌خاڵى گه‌یشتن به‌ئامانجه بنه‌رِه‌تیه‌كانى ئه‌م قۆناغه نزیك ببنه‌وه . ئه‌وه‌ى لێره‌شدا جێى له‌سه‌ر وه‌ستان و چاره‌نوسسازو یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه جۆرى تێگه‌یشتنه له‌ته‌حه‌داكان و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵیاندا . نوێكردنه‌وه‌ى ئامرِازى بینین و هه‌ڵسه‌نگاندن و دادوه‌رى كردنیش، یارمه‌تیده‌رێكى گه‌وره‌ن بۆجوان خوێندنه‌وه‌ى دیارده‌و ده‌ركه‌وت و كه‌س و هێزه‌كان و ،رِزگاربوون له‌دردى كوشنده‌ى لێكدانه‌وه‌ى مێژووییانه‌و تاك رِه‌هه‌ندانه‌و لایه‌نگیرانه‌ى مه‌عریفى .
كه هه‌موو ئه‌م جۆره خوێندنه‌وانه وا ده‌كه‌ن نه‌توانرێت دیارده‌و رِوداوێك، یاخود هێزو پرِۆژه‌یه‌ك ،وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌یه وێنا بكرێت و ببینرێت و له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه تیشكى بخرێته سه‌رو داوه‌رى كه‌م و كورِى له‌باره‌وه نه‌كرێت . ئه‌گه‌ر له‌رِوى لۆژیكیشه‌وه پێشه‌كى هه‌ڵه به‌ره‌نجامگیرى هه‌ڵه‌ى به‌دوادا بێت، كارى سیاسیش هه‌روایه . به‌لاَم هه‌ڵه‌ى سیاسی هه‌ڵه‌ى لۆژیكى نیه ، چونكه به‌ره‌نجامى جۆاو جۆرى لێده‌كه‌وێته‌وه‌و زۆرجار میلله‌تێك بۆچه‌ندان ساڵ باجى ده‌دات . هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌ى سیاسی له‌دۆخه ئاساییه‌كاندا له‌گه‌ڵ دۆخه نائاسایی یه‌كان و ساته‌وه‌ختى وه‌رچه‌رخانه مێژویى یه‌كاندا وه‌ك یه‌ك نی یه .
هه‌ربۆیه بوونى مه‌تبه‌خى سیاسى رِاسته‌قینه بۆ باش كولاَندنى دیدو تێرِوانین و پرِۆژه‌و هه‌ڵوێسته‌كان و، دوركه‌وتنه‌وه له‌زو حوكمدان ، وه بوونى پشتیوانیه‌كى فكرى و ئه‌كادیمى بۆیارمه‌تى دانى ئه‌م مه‌تبه‌خه له‌پێناوجوان شیكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كان و لێكهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پێكهاته‌كان و گێرِانه‌وه‌ى هه‌ردۆخىَ بۆرِه‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانى و ده‌ستنیشانكردنى كاراكته‌رو هۆكاره‌كاریگه‌ره‌كان له‌سه‌رى و، دیاریكردنى شانس و ته‌حه‌داكان ، بایه‌خێكى یه‌كجار گه‌وره‌یان هه‌یه ، ئێستاى دۆخى كوردانى رِۆژئاواو ولاَتى سوریاش له‌ودۆخه‌دایه‌و هه‌ڵه‌ى سیاسى زه‌ق هه‌ڵناگرێت . به‌وه‌لاَمدانه‌وه‌یه‌كى عه‌قلاَنیانه‌و جدیانه‌ش به‌ته‌حه‌داكان، ده‌توانن تارِاده‌یه‌كى به‌رچاو له‌ئه‌گه‌رى هه‌ڵه سیاسى یه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه‌و پانتایى چاوه‌رِوانكراوى ده‌سته‌به‌رى و ده‌ستكه‌وت و مافه‌كانیش له‌دواى شۆرِشدا فراوانتر بكه‌ن . كه هه‌وڵ ده‌ده‌ین لێره‌دا له‌سه‌ر بووه‌ستین و هه‌ندىَ سه‌رنج له‌م رِوه‌وه له‌سه‌رهه‌ریه‌كه‌یان تۆمار بكه‌ین :
1. سه‌باره‌ت به‌پرسى تێكه‌لاَوبوونى یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌شۆرِش و ،هه‌ڵگرتنى دروشمى رِوخانى رِژێم و گۆرِانكردن به‌سترا ئیتر، تارِاده‌یه‌كى به‌رچاو كورد برِیارى خۆى داوه‌و بووه به به‌شىَ له‌دۆخه شۆرشگێریه‌كه ، گه‌رچى پاشماوه‌ى ناكۆكى به‌ناوخۆیى یه‌كه واى كردووه بۆهه‌ندىَ كه‌س و هێز خۆیه‌كلاكردنه‌وه كه‌به‌وبرِشتى یه نه‌بێت كه دۆخه‌كه ده‌یخوازێت . به‌لاَم به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌و سه‌رلێكردنه‌وه‌ى سه‌ره‌تا له‌ئارادا بوو تێپه‌رِێنراوه‌و متمانه‌یه‌كى زۆرتر به‌ئاینده په‌یدا بووه . گه‌رچى به‌شداریه‌كه قوڵكردنه‌وه‌و به‌رفراوانى زیاتر ده‌خوازێت . بۆئه‌وه‌ى له‌پاڵ هێزى عادیلانه‌ى داواكاریه‌كانى كورد ( استحقاق ) ى به‌شدارى له‌شۆرشیش دا ببێته پاڵپشتێكى تر‌ى به‌هێزبوونى ئه‌و داوایانه. گرنگیشه له‌ئه‌گه‌رى هه‌رپاشه‌كشێیه‌كی كاتى شۆرِشدا، هه‌رچه‌نده زۆرچاوه‌رِوان كراویش نی یه، ئه‌م خواست و برِیاره به‌له‌رزه نه‌كه‌وێت و برِیار به‌ده‌ستى كوردى دووچارى رِارِاىیى و شڵه‌ژان نه‌یه‌ت .
2. سه‌باره‌ت به‌خه‌ملاَندنى گوتارێكى سیاسى یه‌كگرتوو، ئه‌ویش له‌رِىَ ى خۆیه‌وه له‌ئاستێكدا به‌دى هاتووه گه‌رچى هێشتا ماویه‌تى سیماكانى به‌جوانى و كۆنكرێتى وه‌ده‌ربكه‌ون و بوارى مشت و مرِو ناكۆكى تێدا نه‌مێنىَ .
3. سه‌باره‌ت به‌یه‌كێتى رِیزه‌كانى كوردى خۆرئاوى كوردستان ده‌رهاویشته‌كانى شۆرِش و ته‌حه‌داكانى خزمه‌تێكى زۆرى ئه‌م پرسه‌یان كردووه‌و توانراوه چوارچێوه‌یه‌كى فراوانى وه‌كو ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كوردى پێكبێت، كه زۆربه‌ى پارته سیاسى یه‌كان و كه‌سایه‌تى و كۆرِو كۆمه‌ڵه‌كان ،له‌ده‌ورى خۆى كۆبكاته‌وه‌و تارِاده‌كیش بۆته رِووكار ( واجهه ) كوردیه‌كه‌و پشتیوانى هه‌ندىَ هێزو لایه‌نى كوردیشى هه‌یه . به‌لاَم پرۆسه‌ى یه‌كخستنى نێوماڵى كوردان له‌وبه‌شه‌ى كوردستان هێشتا ناته‌واوه چونكه تاكوئێستا لایه‌نگرانى په‌كه‌كه چوارچێوه‌ى سه‌ربه‌خۆى خۆیان پاراستووه‌و په‌یكه‌رێكى خۆرِێكخستنى تایبه‌ت به‌خۆشیان دروست كردووه . ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ى هه‌ندىَ كه‌سایه‌تى كوردى له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م دووبازنه‌وه بونه‌ته ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى ئۆپۆزسیۆنى سورى ، له‌رِویه‌كى تره‌وه هه‌ندىَ له‌حزبه‌كان نزیكیان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى هه‌ماهه‌نگى ئۆپۆزسیۆن هه‌یه كه له‌ئێستادا به‌ره‌و ئه‌نجومه‌نه كوردیه‌كه ده‌گه‌رِێنه‌وه ، ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بگات به‌ئاكامه‌وه دڵخوازه‌كانى خۆى و كورد له‌چوارچێوه‌یه‌كى هاوبه‌شدا كۆبكاته‌وه‌و له‌و رِێیه‌شه‌وه بیكات به‌خودانیه‌ك ئه‌جینداو گوتارى هاوبه‌ش و، تواناى دابه‌شكردنى رِۆڵ و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان وزه‌و تواناكانیدا هه‌بێت ، ده‌بێت كارى زیاترى بۆ بكرێت ، سه‌ركه‌وتنیشى به‌نده به‌مامه‌ڵه‌كردن به‌رِوحیه‌تێكى تازه‌و له‌بیربردنه‌وه‌ى هه‌ندىَ هه‌ستیارى دوێنىَ و دواخستنى هه‌ندىَ جیاوازى بۆچوون بۆ دواى ده‌ستكه‌وتنى ده‌سته‌به‌رى و چه‌سپاندنى مافه‌كان و، وازهێنان له‌باسى كه‌مینه‌و زۆرینه‌و دیدى حزبایه‌تى به‌رچاو ته‌نگ و دروست كردنى جۆرىَ له یه‌كتر تێگه‌یشتنیش له‌نێوان هه‌ریه‌ك له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ویه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ، پارتى كرێكارانى كوردستان له‌مه‌رِ ئه‌و پرسه ده‌بێته یارمه‌تى ده‌رێكى گه‌وره بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته چونكه هه‌ریه‌ك له‌م هێزانه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌شێك له هێزه‌كانى رِۆژئاواى كوردستان هه‌یه. ئێستاش ئه‌و ساته وه‌خته مێژوییه هه‌ستیاره‌یه كه پێوێستى به به‌رزرِاگرتنى گیانى نه‌ته‌وه‌یى و تێپه‌رِاندنى هه‌ندێ مامه‌ڵه‌ى حیزبى و خه‌ونى هه‌ژمونى گروپى هه‌یه. مه‌سه‌له‌ى كۆكردنه‌وه‌ى لایه‌نگرانى په‌یه‌ده‌و ئه‌نجومه‌نى نیشتمانیش له‌چوارچێوه‌یه‌كى هاوبه‌شدا پرسێكه ده‌بێت كارى جدى بۆ بكرێت و دوا نه‌خرێت. چونكه یه‌كێكه له كۆسپه‌كانى به‌رده‌م ئێستا‌و دواى سه‌ركه‌وتنى شۆرِشیش. واز هێنان له زمانى (تخوین) كردن و گومان كردن له دڵسۆزى هێزه‌كانیش له‌م رِوه‌وه خزمه‌تى زۆر ده‌كات، زۆریش گرنگه له‌پێناو رِه‌خساندنى زه‌مینه‌یه‌كى ده‌رونى و رِێكخراوه‌یى بۆ ته‌واو كردنى پرۆسه‌ى یه‌كخستنى هێزه‌كان، هه‌ڵوێسته جیاوازه‌كان به (اجتهاد) ى جیاواز له چوارچێوه‌ى خه‌م خواردن بۆ كێشه نه‌ته‌وه‌یه‌كه بخرێنه‌و رِوولێكبدرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌مارگیرى و به‌سه‌ر خۆ داخران و رِقه به‌رایه‌تى ئه‌گه‌ره‌كانى به‌یه‌كتر گه‌یشتن و له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ئیشكردن لاواز نه‌كات .
4. وا هه‌ستده‌كه‌م به‌شێ له زمانى سیاسى هێزه كوردیه‌كانى كوردستانى رِۆژئاوا هه‌روه‌ك له دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌رِێزان وه‌فدى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى كوردى رۆژئاواى كوردستان سه‌رنجم بۆلاى راكێشا، پێویستى به پێداچونه‌وه‌و نوێ كردنه‌وه هه‌یه چونكه چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌كان ته‌نها وشه‌ى روت نین، به‌ڵكو له‌رِێى ئه‌وانه‌وه هێزه‌كانى به‌رامبه‌ر ده‌ناسینه‌وه‌و هه‌ڵیان ده‌سه‌نگێنین و حوكمیان به‌سه‌ردا ده‌ده‌ین . زمان سیاسى یه پێشوه كوردیه‌كه‌ش ، وه‌ك رِونه دابرِاو نه‌بوه له ژینگه سیاسى یه سوریه خنكاو قانگدراوه‌كه به‌سه‌ركوت و بێبه‌شى و نائومێدى . ئه‌گه‌ر هه‌ندێ به‌وردى سه‌رنج له به‌شێ له‌و زمانه سیاسى یه بده‌ین كه‌له‌لایه‌ن به‌شێ له ناوه‌نده سیاسى و رِۆشنبیرى یه‌كه‌ى كوردانى رِۆژئاواى كوردستان به‌كاردێت ، به زویى له‌وه تێده‌گه‌ین به‌جۆرىَ له‌جۆره‌كان تیۆرى پیلانگێرِى به‌سه‌ردا زاڵه‌و كار له‌سه‌ر به دوژمن كردنى زۆربه‌ى هێزه‌كانى تر‌و گومان دروست كردن له‌سه‌ر نیاز‌و ئه‌جیندایان ده‌كات ئه‌م جۆره زمانه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونى دا رِه‌نگه به‌زیان بۆ سه‌ر خه‌باتى كوردان له‌پێناو بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیاندا بشكێته‌وه. چونكه وایان لێده‌كات له‌هه‌ندێ كاتدا هه‌ست به‌ئابڵۆقه‌كان بكه‌ن و ئه‌م هه‌سته‌ش شڵه‌ژاویان له هه‌ڵوێستى سیاسیاندا بۆ دروست بكات و، پشتیوانی له كێشه‌كه‌یان كه‌م بكاته‌وه .له یه‌ك كاتدات هێرشكرنه سه‌ر (اخوان مسلمین) وهێزه ناسیۆلیسته‌كان و توركیا‌و خه‌ڵكى تریش، كارێكه پێویستى به دووباره هه‌ڵسه‌نگدانه‌وه هه‌یه. زمانى سیاسى به‌شێ له هێزه كوردیه‌كان هێشتا حوكمدانى زۆرى به‌سه‌ر هێزه‌كانى تردا تێدایه. (اخوان)ه‌كان به‌زۆر شت تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و مه‌سه‌له‌كه ده‌گه‌یه‌ننه به‌راوردكردنیان به (به‌عس) ،هێزه نه‌ته‌وایه‌تیه شۆرِشگێرِه‌كانیش هه‌ندێ كات به فاشى ده‌چوێنن .له كاتێكدا رِه‌نگه ئه‌م حوكمانه هه‌ندێكى له ژێر كارگه‌رى ئایدۆلۆژیادا بێت و هه‌ندێكى تریشى به‌رهه‌مى جوان گوزارشت نه‌كردن بێت له بێ به‌شى و سه‌ركوتى سیاسى به عس .خۆ به‌دور نازانرێت رِه‌گه‌زێكیشى بگه‌رِێته‌وه بۆ نه‌بوونى دیدێكى تۆكمه‌ى سیاسى، كه ده‌ربرِى خواستى سه‌رجه‌م كوردان بێت له‌مه‌رِ (استحقاق)ى قۆناغه نوێكه. له هه‌موو حاڵه‌تێكدا كورد ئه‌و توانا خودیه‌ى نیه كه له‌رِێى ئه‌وه‌وه ئه‌جینداكانى بسه‌پێنێت . چونكه هێزێكى دیموگرافى و سه‌ربازى و ئابورى و رِێكخراوى گه‌وره نیه، هێزگه‌لێكى ده‌ست رۆیشتوى هه‌رێمایه‌تى و نێو ده‌وڵه‌تی رِاسته‌وخۆشى له پشت نیه . هه‌رێمى كوردستانیش ته‌نها له سنورێكى دیاریكراودا ده‌توانێت یارمه‌تیان بدات . بۆیه به‌رژه‌وه‌ندى كورد له گۆرِانى رِژێم و هاتنه كایه‌ى دۆخێكى نوێدایه .هه‌روه‌ها له وه‌دایه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى تر‌ى ئۆپۆزسیۆنى سورى په‌یوه‌ندیدا بێت و له‌گه‌ڵیان بگاته لێك تێگه‌یشتن و گومانه‌كانیان بۆ برِه‌وێنێته‌وه‌و هه‌وڵى به‌ده‌ست هێنانى پشتیوانیان بدات ئه‌مه‌ش به به‌كارهێنانى زمانى زبر‌و حوكم به‌سه‌ردادانى توند‌و وه‌سفكردن نابێت ، و نایه‌ته‌دى ،به‌ڵكو پێویستى به‌له‌یه‌كترنزیكى و به‌سه‌ر یه‌كدا كرانه‌وه هه‌یه هه‌ربۆیه .له‌برى ئه‌وه‌ى (اخوان)ه‌كان تۆمه‌تبار بكه‌ن به‌وه‌ى به عسێكى ترن ده‌بێت پێیان بوترێت ئێوه لافى ئیسلامى بوون و دیمو‌كراتى بوون لێده‌ده‌ن ئه‌و چوارچێوانه‌ش هه‌ردوكیان فراوانن و چاوه‌رێمان له ئێوه ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر زمانى خۆمانه‌وه له ژان‌و ئازارى مێژویى و خواست و داواكاریه‌كانى ئێمه تێبگه‌ن . به‌رامبه‌ر هێزه‌كانى تریش به‌و جۆره واته هه‌ر له‌ئێستاوه حوكم به‌سه‌ر جۆرى مامه‌ڵه‌ى هێزه‌كان له‌ئاینده‌ى پێگه‌ى ده‌سته‌لاَتدا نه‌ده‌ین .به‌ڵكو له‌رِێى به‌پێوه‌ركردنىدروشمه به‌رزكراوه‌كانیانه‌وه (احراج) ى ئیجابیان بكه‌ین و، داواى (استحقاق) ى خۆمان بكه‌ین، تاكو ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر سوننه‌ى عه‌ره‌بی عێراقدا هات له‌دواى رِوخانى رِژێمى به‌عسه‌وه به‌سه‌ر كوردى رِۆژئاواى كوردستانیشدا نه‌یه‌ت له‌م رِه‌وه‌شه‌وه زۆر گرنگه هێزه كوردیه‌كان موزایه‌ده‌ى نیشتمان په‌روه‌رى و نه‌ته‌وایه‌تى به‌سه‌ر یه‌كتریه‌وه نه‌كه‌ن . چونكه ئه‌وه ده‌بێته هۆى سه‌ر لێشێوانى سیاسی و له‌ده‌ستدانى ده‌رفه‌ته‌كان نه‌ته‌وه‌خوازى به ئه‌مه‌ك ئه‌وكه‌سه‌نیه له هه‌موو كاتێكدا به‌زمانێكى توند بدوێن به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌له‌هه‌ر كات و شوێنێكدا چى له به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌كه‌ی و نه‌ته‌وایه‌تیدا بێت ئه‌وه ده‌كات . كورد له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردن له‌ئه‌جینداكانى خۆى، پێویستى به‌وه‌یه وێناى خۆى وه‌ك به‌شێ له دۆخى گشتى شۆرِش له‌بیر نه‌چێت ، هه‌روه‌ها پێویستى به په‌یداكردنى زمانێكى هاوبه‌ش هه‌یه له‌گه‌ڵ هیزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى تر‌ى سوریا.
چونكه كورد له هه‌موو شتێك‌دا له‌وانه جیاواز نیه مه‌رج نیه هه‌موو جیاوه‌زه‌كانیش له‌یه‌ك ساته‌وه‌ختدا و به‌یه‌كه‌وه گوزارشتیان لێ ناكرێت و و به‌یه‌ك شێواز مومارسه بكرێن .هه‌رزمان وشێوازێك به‌ربه‌ستى ده‌رونى له‌نێوان كورد‌و پێكهاته‌كانى تر‌ى سوریا‌و هێزه‌ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا دروست بكات ، به قازانجى توند رِه‌وى ته‌واوده‌بێت و له قازانجى دۆزه‌كه‌دا نیه چاوه‌رِوانكردنى ئه‌وه‌ش كه چۆن خۆمان بیر له مافه‌كانى خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه به هه‌مان شێوه (اخوان) و هێزه‌كانى تریش بیرى لێ كه‌نه‌وه ، كارێكى هه‌ڵه‌یه . ئه‌وه‌ى رِاسته ئه‌وه‌یه به رِوخانى رِژێم دۆخێكى نوێى جیاواز دێته كایه‌وه و كوردیش به‌شدارى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستور ده‌كات به‌مه‌ش هێزه‌كانى تر بیانه‌وێت یاخود نا، به‌شێك له مافه‌كان ده‌چه‌سپێن .بۆسه‌لماندنى ئاستێكى به‌رزترى چه‌سپاندنى مافه‌كانیش ده‌بێت هه‌ر له ئیستاوه كاریان له‌گه‌لڕ بكه‌ین و هه‌وڵیان له‌گه‌ڵدا بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى له خواسته‌كانى خۆمانیان نزیك بكه‌ینه‌وه‌و زۆرترین تێگه‌یشتن بۆ ئه‌ومافانه دروست بكه‌ین . زۆرترین تێكه‌لاَوى و مشتومرِ له‌هه‌ستیارى و درِدۆنگى یه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه چه‌سپاندى مافه‌كان و قه‌ناعه‌ت پێكردنى هێزه‌كانى تر‌و، ده‌وروبه‌ریش، كار‌و خه‌بات و ماندوو نه‌بونو پشوو درێژى ده‌وێت هه‌ربۆیه زۆر گرنگه هه‌ر له ئێستاوه وه‌كو به‌شێكى ئۆرگانى له دۆخه‌كه‌و شۆرِشى كورد له‌یه‌كتر تێگه‌یشتنى خۆى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى تر په‌ره‌پێ بدات بۆ ئه‌وه‌ى سبه‌ى له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ ته‌نها وه‌ك پێكهاته نا، به‌ڵكو وه‌ك خودان (استحقاق)ى شۆرِشگێرِانه‌ش داواى مافه‌كانى بكات . له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانیش ته‌نها بۆ ئێستا‌و كاتى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورو قۆناغى رِاگوزه‌رى گرنگ نیه ، به‌ڵكو بۆ دواى ئه‌وه‌یش پێویسته گرنگیشه په‌رده ئایدۆلۆژیه‌كان تواناى (تواێل) مان سنوردار نه‌كه‌ن و پێوه‌ره‌كانمان تاسه‌ر نه‌ته‌وه‌یى بمێننه‌وه.
5. سه‌باره‌ت به ته‌حه‌دداى بوونى زیاتر له چوارچێوه‌یه‌كى شۆرِش و ئۆپۆزسیۆن سوریش كه‌هه‌ندێ دیدو بۆ چونیان له‌مه‌رِ تاكتیك و پرسه‌كانى سه‌رخستنى شۆرِش و ، مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ هێزه‌كان و شێوازى رِوبه‌رِو بونه‌وه‌ى رِژێم جیاوازن ، كورد ده‌بێت ستراتیژ‌و خوێندنه‌وه‌ى تایبه‌ت خۆى هه‌بێت و، پێش هه‌موو شتێك ئه‌و چوارچێوه دیارى بكات كه زۆرترین شانسى بۆبه‌نوێنه‌ر بونى شۆرِشى زۆرتر هه‌یه‌و، هێزه بنه‌رِه‌تیه‌كانى شۆرِش و خاوه‌نپێگه‌ى جه‌ماوه‌رى له‌خۆگرتووه‌و تێدایه . بۆئه‌وه‌ى به‌پله‌ى یه‌كه‌م گره‌وى له‌سه‌ر بكات و زیاتر لێى نزیك ببێته‌وه‌وهه‌وڵى به‌ره‌و پێش بردنى دۆزه‌كه‌ى خۆى بدات . كه پێ ده‌چێت ئه‌و وه‌سفه زیاتر به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى سوریدا بچه‌سپێت ، كه‌تارِاده‌یه‌ك هێزى بنه‌رِه‌تى ئیسلامیه‌كان و لیبراڵه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت . ئه‌و دوو هێزه‌ش هێزى بنچینه‌یى دواى سه‌ركه‌وتنى شۆرِش ده‌بن ، به‌لاَم له‌هه‌مانكاتدا پێویست ناكات كوردبچێته سه‌نگه‌رى دوژمنایه‌تى كردنى لایه‌نێكى تر‌و به‌ڵكوجۆرىَ له په‌ویه‌ندى نافه‌رمیشى له قه‌ڵه‌م نه‌درێن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كه‌ى تر یاخود لایه‌نه‌كانى تردا هه‌بێت بۆئه‌وه‌ى بوونى له‌چوارچێوه‌یه‌كدا به‌دوژمنایه‌تى كردنى لایه‌نێكى تر . به‌لاَم ناشكرێت له‌هه‌مووكاتێكدا سیاسه‌تى له‌هه‌ردوولاوه به‌یه‌ك دوورى وه‌ستان په‌یرِه‌و بكرێت چونكه ده‌شێت له‌قۆناغێكى داهاتووتردا جیاوازییه‌كان له‌یه‌كتر نزیك ببنه‌وه‌و كوردیش هه‌ندىَ دواكه‌وێت .
6. سه‌باره‌ت به‌ته‌حه‌داى شه‌شه‌میش مه‌سه‌له‌یه‌كى گرنگه چونكه په‌یوه‌ندى به‌جۆرىَ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌كانى ئێستاى ئۆپۆزسیۆنى سوریا‌و یه‌كیه‌تى نێوخۆیى كوردان و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى دواى شۆرِشه‌وه هه‌یه هه‌ر بۆیه گومان كردن له‌هه‌ر هێزێكى موعاره‌زه‌ى سورى كه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان له‌و ولاته‌وه نزیك بێت و دوره‌په‌رێزى و خۆدورگرتن لىَ ى ، كارێكى دروست نیه ، چونكه پێداویستى به‌ره‌و پێشبردنى دۆزى كودان لێكجیاكردنه‌وه‌ى مه‌له‌فه‌كان ده‌خوازێت گه‌رچى به‌شێوه‌یه‌كى كاتیش بێت ، ئه‌زمونى هه‌رێمى كوردستانیش باشترین نمونه‌و جێگاى سود لىَ وه‌رگرتنه ، چونكه به‌دوژمنایه‌تى كردنى توركیا ناتوانین هیچ بۆ كوردانى باكور بكه‌ین، به‌لاَم زیان به‌دۆزه‌كه‌ى خۆمان ده‌گه‌یه‌نێ وله‌به‌رامبه‌ریشه‌وه فراوانبوونى جوگرافیاى هه‌ڵسانه‌وه‌ى كورد له‌سه‌ر ئاستى پارچه‌كانى كوردستاندا سه‌ره‌نجام به‌قازانجى به‌ره‌وپێشبردنى دۆزى كوردى باكور ده‌شكێته‌وه . بۆیه دۆزینه‌وه‌ى كه‌ناڵى رِاسته‌وخۆ یاخود نارِاسته‌وخۆ له‌رِىَ ى ئۆپۆزسیۆنى سوریا‌و هێزه كوردیه‌كانى باشورى كوردستانه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا پێویستى یه‌كى قۆناغه‌كه‌یه ، وه‌ك خۆ بۆ ئه‌م خاڵه هه‌بێت و له‌دیدێكى ئایدۆلۆژى و پاشخانى حزبى یه‌وه سه‌یرى مه‌سه‌له‌كه نه‌كات .
7. سه‌باره‌ت به‌ته‌حه‌داى حه‌وته‌م كه ده‌كرێت زیاتر له‌لایه‌ن به‌شىَ له‌لاوانى خوێن گه‌رم و شورِشگێرِه‌وه بوروژێنرىَ ، دروستكردنى تێگه‌یشتنى نوىَ ى له‌نێوان نه‌وه‌ى نوىَ و پارته‌كاندا ده‌وێت . رِاستى یه‌كى شۆرِشه‌كانى ناوچه‌كه ئه‌وه‌یه كه گۆرِانه‌كان كارده‌كه‌نه سه‌ر مۆدێل و ژیانى حزبایه‌تى و هه‌ر حزبێكیش خۆى نوىَ نه‌كاته‌وه، تواناى كىَ برِكى و به‌رده‌وامبونى كاریگه‌رانه له‌ده‌ست ده‌دات وپه‌راوێز ده‌كه‌وێت . به‌لاَم گرنگه لاوانى شۆرِگێرو خۆرِێكخستوو له‌چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى یه شۆرِشگێرِى یه لاوانه‌كاندا ئه‌م شه‌رِه له‌ئێستا نه‌كه‌ن ، چونكه یه‌كیه‌تى رِیزه‌كان له‌م ساته‌دا گرنگه‌و گۆرِانه‌كانیش كارى خۆیان له‌سه‌ر گۆرِانى مۆدێلى كارى حیزبى ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تیش كاتێك كارى حزبى له‌سبه‌ینێدا ده‌بێت به‌كىَ برِكىَ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان و ته‌نها له ده‌ركردنى هه‌ندىَ به‌یاننامه‌و هه‌ڵوێستگرتن و هۆشیاركردنه‌وه‌دا قه‌تیس نامێنێت ، پێویسته حزبه‌كانیش رِه‌خنه‌گرتن له‌ژیان و مۆدیلى حزبى ئیستاى حزبه‌كانیان، نه‌كه‌ن به‌كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌و هه‌وڵده‌ن له‌چوارچێوه سه‌رو حزبى یه‌كاندا، هه‌نگاوه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه له‌نه‌وه‌ى نوىَ رِێك بخه‌ن ، كه ئاماده‌نین چوارچێوه حیزبیه‌كانى ئێستا بۆكارى سیاسى و كرده‌ى شۆرِگێرِانه ى خۆیان هه‌ڵبژێرن .