مانشینی‌ : ئەمساڵ ریال مەدرید بەهێزترە
26/11/2013 نوسەر: bzavpress

مانشینی‌ : ئەمساڵ ریال مەدرید بەهێزترە


راهێنەری‌ ئیتالی‌ و یانەی‌ گەلاتە سەرای‌ تورکی‌ رۆبەرتۆ مانشینی‌ سەرسامی‌ خۆی‌ بەئاستی‌ یاریزانانی‌ یانەی‌ ریال مەدرید دەربری‌ لەوەرزی‌ ئەمساڵ .
 لە لێدوانێکیدا کە پێگەی‌ دیفنسا سەنتراڵ بلاوی‌ کردۆتەوە رۆبەرتۆ مانشینی‌ بروای‌ وایە ریال مەدریدی‌ ئەمساڵ جیاواز ترە لە ریال مەدریدی‌ سالی‌ رابردوو کەروبەرووی‌ مانچستەر سیتی‌ بویەوە .

 راهێنەری‌ گەلاتە سەرای‌ کەسبەینێ لەیاریگای‌ سەنتیاگۆ برنابیۆ روبەرووی‌ ریال مەدرید دەبێتەوە دەلێت : ریال مەدرید لەساڵی‌ رابردوو بەهێز بوو ، بەڵاَم بەهاتنی‌ راهێنەری‌ نوێ ئەمساڵ بەهێزترە ، لە هەمان کاتدا گرێبەستی‌ لەگەڵ یاریزان گاریس بێلڕ ئیمزا کرد ، ئەم یاریە بۆ ئێمە یاریەکی‌ زەحمەت دەبێت و پێویستە کارێکی‌ گەورە بکەین و هیوا دەخوازم ئەنجامێکی‌ باش بەدەست بهێنین .

 سەبارەت بەراهێنەری‌ ئیتالی‌ کارلۆ ئەنشلۆتی‌ راهێنەری‌ پێشووی‌ مان سیتی‌ دەلێت : بروام وایە ئەنشلۆتی‌ یەکێکە لە باشترین راهێنەرەکانی‌ ئەوروپا ، مەشقی‌ یانە بەهێزەکانی‌ جیهانی‌ داوەتەوەو توانیوەتی‌ ئەنجامێکی‌ باش بەدەست بهێنێت ، کەسێکی‌ هێمن و زیرەکە ئەمەش زۆر گرنگە بۆراهێنەری‌ تۆپی‌ پێ .