26/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
باتیستۆتا دەیەوێت بگەرێتەوە ئەوروپا
ئەستێرەى پێشووى هەلبژاردەى ئەرجەنتین گابرێل ئومەر باتیستۆتا دانى بەوەنا دەیەویـَت بگەرێتەوە ئەوروپا روو لە جیهانى راهێنەرایەتى بکات لە نزیکترین کاتدا .
هێرشبەرەکەى ئەرجەنتین دواى ئەوەى لە ریزى یانەى فیرۆنتیناى ئیتالیا بەیەکجارى وازى لە یارى کردن هێنا لەسالى (2005) ، رووى کردە جیهانى راهێنەرایەتى لە ریزى یانەى کۆلۆنى ئەرجەنتینى .
باتیستۆتا لە لێدوانێکیدا بۆرۆژنامەى ئەدکرۆنوس دەلێت : کارکردن وەک راهێنەر کارێکى ئاسان نیە ، پێویستە ئارام بگریت لە کاتى روبەروو بونەوەى هەرکێشەیەکى جیاواز .