21/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رده‌می یه‌که‌می ئه‌مه‌ویه‌کان له ئه‌نده‌لوس
له سێبه‌ری سه‌رکرده‌ی لێهاتوو(عَبْد الرَّحْمَن الدَّاخِل)
فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌نده‌لوس کرد له‌ساڵی(138)کۆچی=(755)زاینی
تاساڵی(172)کۆچی=(788)زاینی واتا نزیکه‌ی سی وچوار ساڵ به‌رده‌وام بوو
ئه‌ماره‌تی (عَبْد الرَّحْمَن الدَّاخِل) ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه به یه‌که‌م
ئه‌ماره‌تی ئه‌مه‌ویه‌کان داده‌نرێت، به‌ڵام خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌وی
ئه‌نده‌لوسی له ساڵی (138)کۆچی به‌رده‌وام بوو
تاساڵی(316)کۆچی=(928)زاینی.
سێ سه‌رده‌می ئه‌ماره‌تی ئه‌مه‌ویه‌کان له ئه‌نده‌لوس
بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له ئه‌ماره‌تی ئه‌مه‌ویه‌کان له ئه‌نده‌لوس ده‌که‌ین به سێ سه‌رده‌می جیاوازه‌وه:
سه‌رده‌می یه‌که‌م:- ئه‌م سه‌رده‌مه ماوه‌ی سه‌د ساڵی خایاند، له‌ساڵی
(138) کۆچی= (755)زاینی ده‌ستی پێ‌کرد تا ساڵی(238)کۆچی=(852)زاینی
به‌رده‌وام بوو، ئه‌م سه‌رده‌مه به سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵات و ئه‌و په‌ڕی به
هێزی و توانایی ئه‌و ئه‌ماره‌ته بوو، که یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی بوو
له ناوچه‌که‌دا که‌سانێکی تر نه‌یانده‌توانی شان به‌ن له شانیان.
سه‌رده‌می دووه‌م:- ئه‌م سه‌رده‌مه به سه‌رده‌می لاوازی موسڵمانان
ده‌ژمێردرێت که شه‌ست و دوو ساڵی خایاند، له ساڵی (238) کۆچی=(852)زاینی
به‌رده‌وام بوو تا ساڵی(300)کۆچی=(913)زاینی
سه‌رده‌می سێیه‌م:- که کۆتایی سه‌رده‌می ئهمهویهکانه ده‌ست پێ ده‌کات له ساڵی (300)کۆچی تا کۆتایی......
سه‌رده‌می یه‌که‌می ئه‌مه‌وی به سه‌رده‌می هێزو ده‌سه‌ڵات ده‌ژمێردرێت
ئه‌م سه‌رده‌مه به سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی توانایی ئه‌مه‌ویه‌کان
داده‌نرێت، سه‌ره‌تاکه‌ی بوو که باسمان کرد له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رکرده‌ی
قاره‌مان (عَبْد الرَّحْمَن الدَّاخِل) دامه‌زرا، له‌دوای ئه‌م
سه‌رکرده‌یه سێ ئه‌میری تر ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست له ئه‌ماره‌تی
ئه‌نده‌لوس، یه‌که‌می ئه‌و ئه‌میرانه ( هیشام کوڕی عَبْد الرَّحْمَن
الدَّاخِل)که فه‌رمانڕه‌وایی کرد له‌ساڵی (172)کۆچی=(788)زاینی به‌رده‌وام
بوو تا ساڵی(180)کۆچی=(796)زاینی.
سه‌رده‌می ( هیشام کوڕی عَبْد الرَّحْمَن الدَّاخِل)
له‌سه‌رده‌می عَبْد الرَّحْمَن الدَّاخِل زۆر بیری کرده‌وه له کوڕه‌کانی
کامیان بکات به جێنشینی خۆی له‌دوای ئه‌وه‌ی که تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی زۆری
کرد له نێوانیاندا که دوو کوڕی هه‌بوو کوڕه گه‌وره‌که‌ی ناوی سولیمان
بوو ئه‌وی تریان ناوی هیشام بوو، پاش پرس وڕایهکی زۆر هاته سه‌ر ئه‌و
ڕایه‌ی که هیشام بکاته جێ نشینی خۆی ئه‌گه‌ر چی له سوله‌یمان بچوک تر
بوو، وه له راستیدا وه‌ك مێژوو نوسان ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی له جێ
خۆیدا بوو، چونکه مێژوو نوسان به گشتی سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وای ( هیشام
کوڕی عَبْد الرَّحْمَن الدَّاخِل) به سه‌رده‌می (عومه‌ری کوڕی
عه‌بدولعزیز) ناوزه‌نگ ده‌که‌ن، چونکه پیاوێك بوو زۆر له خوا ترس و
دادپه‌روه‌ر بوو له کرده‌وه و کرداردا زۆر له عومه‌ر ده‌چوو ڕه‌حمه‌تی
خوا له هه‌موویان بێت.
له‌دوای مردنی باوکی پاش شه‌ش ڕۆژ به‌یعه‌تی پێ درا، بوو به ئه‌میری ئه‌نده‌لوس له ساڵی (172)کۆچی=(788) زاینی.
وه‌ك له هه‌موو سه‌رچاوه مێژوویه ئیسلامیه‌کاندا هاتووه که ( هیشام
کوڕی عَبْد الرَّحْمَن الدَّاخِل) پیاوێكی زانا‌و خۆشه‌ویستی زانیان له دڵی
ئه‌م ئه‌میره ڕوا بوو، وه زۆر کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگایی
ئه‌نده‌لوسی توانی زمانی عه‌ره‌بی بکاته زمانێکی سه‌ره‌کی له ئه‌نده‌لوس
دا ئه‌وه‌نده هه‌وڵی دا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاکه‌یدا خه‌ڵکه‌که یه‌هودی و
نه‌سرانیه‌کان له قوتابخانه‌کانی خۆیاندا زمانی عه‌ره‌بی یان ده‌خوێند وه
به‌گشتی له خاكی ئه‌نده‌لوس دا، وه هه‌ستا به بڵاو کردنه‌وه‌ی
مه‌زهه‌بی مالکی مه‌زهه‌بی ئه‌وزاعی لابرد، وه هه‌میشه وه‌ك کێو و شاخ
له به‌رده‌م نه‌ساره‌کانی باکوری ئه‌نده‌لوس وه‌ستابوو، هه‌میشه هێزی
ئاماده کردبوو بۆ سه‌ر ئه‌و نهسارانه وه نه‌ساره‌کان هه‌میشه له
به‌رگریدا بوون.
وه ئه‌م ئه‌میره لێهاتوه له مانگی سه‌فه‌ری ساڵی (180)
کۆچی=نیسان(796)زاینی کۆچی دوای کرد که توانی حه‌وت ساڵ و نۆ مانگ
فه‌رمانڕه‌وای کرد، هیشام له ته‌مه‌نی (37)ساڵیدا کۆچی کرد له
باڵه‌خانه‌که‌ی خۆیدا نێژرا، پاشان کوڕه‌که‌ی هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات
که‌ناوی(حه‌که‌م) بوو.....
سه‌رده‌می (حه‌که‌می کوڕی هیشامی عه‌بدوڕه‌حمانی داخل)
له‌دوای هیشامی باوكی ڕاسته‌و خۆ حه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوسی گرته
ده‌ست له‌ساڵی (180)کۆچی=(796)زاینی فه‌رمانڕه‌وای ده‌ست پێ‌کرد تاساڵی(206)
کۆچی=(821)زاینی، به‌ڵام "حه‌که‌م" نه وه‌ك باوکی بوو نه وه‌ك باپیری
که‌سێکی خوێن ڕێژ و ڕه‌ق، وه زۆر باجی له‌سه‌ر خه‌ڵکی زیاد کرد، وه زۆر
گرنگی دا بوو به هۆنراوه و شعر‌و شانامه ڕاو کردن، وه ئه‌و که‌سانه‌ی
که شۆڕ‌شیان ده‌کرد به‌رانبه‌ری زۆر به خوێن وه‌ڵامی ئه‌دانه‌وه کهسو
کاره‌که‌یانی هه‌موو ده‌ربه‌ده‌ر ده‌کردن و یان ئه‌ی کوشتن، وه هه‌رگیز
له ژیانی ئه‌مه‌ویه‌کاندا هاوشێوه‌ی ئه‌و کارانه‌ی "حه‌که‌م" که‌سێکی تر
نه‌یکردبوو، ته‌نانه‌ت خانوه‌کانی ده‌سوتاند نه‌فی ده‌کردن بۆ جێگایی دوور
له خه‌ڵکی.
یه‌كێك له‌و شۆڕشه خوێنیانه‌ی که زۆر به خوێن وه‌ڵامی دانه‌وه که
به‌ناوبانگترین شۆڕش بوو که هه‌موویانی دهربهدرو له‌ناو برد به شۆڕشی
(ڕایباض) ناسراوه له دژی حه‌که‌می کوڕی هیشام، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که
شۆڕشه‌که‌یان کرد گه‌ل وهۆزێک بوون له نزیك قورتوبه ده‌ژیان ناویان
(ڕایباض) که ماڵه‌کانی هه‌موویانی سوتاند هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه‌که‌ی
ده‌ربه‌ده‌ر کرد بۆ دوورگه‌یه‌ك له باشوری ئه‌نده‌لوس له ناو ده‌ریایی
ناوه‌ڕاست به‌ناوی دوورگه‌ی کریت که ئه‌وانیش بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده
توانیان ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕایبضیینیهکان دابمه‌زرێنن که هه‌موویان به
ناشرینترین شیوه نه‌فی کردن بۆ ئه‌و جێگایه، وه ئه‌م ده‌وڵه‌ته بچوکه
له‌ساڵی (212)کۆچی=(828)زاینی دامه‌زرا له کرییت له ده‌ریایی ناوه‌ڕاست
به ناوی خه‌ڵافه‌تی ڕایبضیینیهکان که سه‌د ساڵی خایاند.له‌گه‌ڵ ئه‌و
هه‌موو کرده‌وانه‌ی که هه‌یبوو، به‌ڵام ڕۆژێك له جیهاد دوا نه‌که‌وتووه
په‌روه‌رده‌کراوی جیهادی بوو، ئه‌م جیهاده بوبوو به کلتور و عاده‌ت له
ناو ئه‌مه‌ویه‌کاندا ئه‌گه‌ر چی له شام بووبێت یان له ئه‌نده‌لوس، بۆیه
حه‌که‌می کوڕی هیشام هه‌موو ساڵێك ده‌چوو بۆ جیهاد، وه له‌هه‌مان کاتدا
سه‌رکه‌وتنی باشی به‌ده‌ست ده‌هێناو وه زۆر جاریش شکستی ده‌خوار وه
ئه‌مه کارێکی سورشتیه سونه‌تێکی خوای گه‌وره‌یه له ئه‌نجامی ئه‌و زوڵم و
زۆره‌ی ده‌یکرد ده‌بوو هه‌ر شکست بینێت، وه به‌هۆی ئه‌و کارانه‌ی که
حه‌که‌می کوڕی هیشام کردی زۆرێك له شاره‌کانی موسڵمانان که‌وته ده‌ستی
نه‌ساره‌کان، بۆنمونه له‌و شاره گه‌ورانه‌ی که گیرا و که‌وته ده‌ستی
نه‌سارا بریتی بوون له (به‌رشلۆنه) وه‌پاشان نه‌ساره‌کان ئه‌ماره‌تێکی
بچوکیان له ناوچه‌که‌دا دروست کرد به‌ناوی ئه‌ماره‌تی (ئه‌ره‌گۆن) که
له‌باکوری ڕۆژ هه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس ده‌ستی پێكرد تا نزیك چیایی (بیرینیه)
له سنوری فه‌ره‌نسا که ده‌کاته باکوری ڕۆژ هه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس. حه‌که‌می
کوڕی هیشام له وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و توانایی خۆیدا زانی هه‌ڵه و تاوانی
زۆری هه‌یه هه‌ڵسا داوای لێبووردنی له خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس کرد که
کاریگه‌ری خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوسی له‌سه‌ر بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکێكی
دیندارو له خواترس بوون بۆیه به ئاشکرا داوای لێبووردنی لێکردن و وه
بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئاقیبه‌تی خێر بێت له دوای دوو ساڵ داوی لێبووردنی
که کردی له‌خه‌ڵک کاری زۆر باشی کرد و خزمه‌تی به زانیانی ئه‌م ئیسلامه
کرد پاشان خۆی کۆچی دوای کرد ڕه‌حمه‌تی خوا له حه‌که‌می کوڕی هیشام بێت
که ئه‌ونده جوامێر‌و ئازا بوو شه‌رمی نه‌کرد له پالهوپایهی خۆی به
ئاشکرا دوایی لێبوردنی له‌خه‌ڵکه‌که‌ی کرد و ته‌وبه‌ی کرد له لای خوای
گه‌وره له‌دوای ئه‌و دووساڵه کۆچی دوای کرد هه‌ر له ئه‌نده‌لوسه
تائێستا گۆڕه‌که‌ی، به‌ڵام له‌دوای خۆی کوڕێکی خۆی هه‌ڵبژارد که گونجاو
بوو فه‌رمانڕه‌وای.
سه‌رده‌می (عَبْد الرّحْمَن الأَوْسَط). له‌دوای کۆچی دوایی حه‌کمی کوڕی
هیشام کوڕه‌که‌ی هاته سه‌ر شانۆی فه‌رمانڕه‌وای به‌ناوی عه‌بدوڕه‌حمانی
دووه‌م له مێژوودا به عه‌بدوڕه‌حمانی ناوه‌ند ناسراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
یه‌که‌م عه‌بدوڕه‌حمانی داخل بوو پاشان له‌دوای عه‌بدووڕه‌حمانی دووه‌م
عهبدوڕهحمانیێكی تر له دایك ده‌بێت که به عه‌بدڕه‌حمانی ناصر
ده‌ناسرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ناوه‌ندی ئه‌و دوو عه‌بدوڕه‌حمانه دایه
ڕه‌حمه‌تی خوا له هه‌موویان بێت، پاشان دوای دێینه سه‌ر باسی
عه‌بدڕه‌حمانی ناصر، پاشان عه‌بدوڕه‌حمانی ناوه‌ند له‌ساڵی(206)کۆچی=(821)
زاینی فه‌رمانڕه‌وای گرته ده‌ست له ئه‌نده‌لوس به‌رده‌وام بوو تا
ساڵی(238)کۆچی=(821) زاینی که تا کۆتایی سه‌رده‌می یه‌که‌می هێزی
ئه‌مه‌ویه‌کان ده‌ناسرێت، وه باشترین مێژووی ئه‌نده‌لوسه له‌سه‌رده‌می
عهبدهڕهحمانی ناوه‌ند دا، وه جیهادی ده‌ست پێکرده‌وه دژی نه‌ساره‌کان
له باکور توانی زۆربه‌ی شاره‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی موسڵمانان
ئه‌وی تر به جزیه ڕێکه‌وتنامه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ستن، عه‌بدوڕه‌حمانی ناوه‌ند
به که‌سێکی چاك، سه‌رکرده‌کی لێهاتوو پیاوێکی له خواترس دانا و زانا و
کارزان بووه، وه زانایانی ئاینی زۆر خۆشویستوه وه خه‌ڵکی به گشتی
عه‌بدوڕه‌حمانی ناوه‌ندیان زۆر خۆش ویستوه.
(قال عنه الصفدي: كان عادلاً في الرعية بخلاف أبيه، جواداً فاضلاً له نظر
في العلوم العقلية، وهو أول من أقام رسوم الإمرة وامتنع عن التبذّل للعامة،
وهو أول من ضرب الدراهم بالأندلس، وبنى سور إشبيلية، وأمر بالزيادة في
جامع قرطبة، وكان يشبه بالوليد بن عبد الملك، وكان محباً للعلماء مقرباً
له‌م، وكان يقيم الصلوات بنفسه، ويصلي إماماً به‌م في أكثر الأوقات... وهو
أول من أدخل كتب الأوائل إلى الأندلس، وعرف أهلها بها. وكان حسن الصورة ذا
هيئة، وكان يكثر تلاوة القرآ‌ن ويحفظ حديث النبي صلى الله عليه وسلم، وكان
يقال لأيامه أيام العروس، وافتتح دولته بهدم فندق الخمر وإظهار البر، وتملا
الناس بأيامه وطال عمره، وكان حسن التدبير في تحصيل الأموال وعمارة البلاد
بالعدل حتى انتهى ارتفاع بلاده في كل سنة ألف ألف دينار) .....
ئه‌و کاره گرنگانه‌ی که له سه‌رده‌می عه‌بدوڕه‌حمانی ناوه‌ند کراوه بۆ ئه‌نده‌لوس
یه‌که‌م:- سه‌رهه‌ڵدانی ژیاری زانستی: له ڕاستیدا عه‌بدوڕه‌حمانی ناوه‌ند
هانی زانیانی ئه‌دا که داهێنان بکه‌ن زۆرێك لهزانیانی شاری به‌غدادی هان
دا بۆ ئه‌وه‌ی بێن بۆ ئه‌نده‌لوس تا له‌وێ خزمه‌ت بکه‌ن پاره‌یه‌کی زۆری بۆ
ته‌رخان کردن زۆر هانی زانستی ده‌دا له‌ئه‌نده‌لوس، وه پله‌و پایه‌ی
زانایانی زۆر به‌رز ده‌کردوه، سه‌ره‌تایی دامه‌زراندنی کتێبخانه‌ی
قهرتوبه له سه‌ر ده‌ستی ئه‌م سه‌رکرده خوامێره بوو، زانست له هه‌موو
ئه‌نده‌لوسدا بڵاو بوبوه‌وه خه‌ڵکی له هه‌موو جیهان ڕوویان ده‌کرده
ئه‌وێ بۆ وه‌رگرتنی زانست، وه ئه‌و سه‌رده‌مه له ئه‌نده‌لوس زۆر
زانایانی ناوداری جیهانی تێدا هه‌ڵکه‌وتن، له‌و زانیانه‌ی که ناودارن بۆ
نمونه (عه‌باسی کوڕی فه‌رناس)ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت که یه‌که‌م که‌س بوو
بۆ که ویستی بفرێت، که هه‌ر به‌و هۆکاره گیانی له ده‌ست دا، وه ئه‌م
زانایه خاوه‌نی زۆر داهێنانه له بواره‌کانی تردا ، یه‌کێك بوو له‌وانه‌ی
که کات ژمێری داهێنا، وه ههروههاو قه‌ڵه‌می مه‌رکه‌بی داهێنا که بۆ
ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر گرنگ بوو که بۆ نوسین خێراترین بوو بۆ نوسین وه زۆر
گرنگ بوو بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه تا زانست خێرا بڵاو بێته‌وه، هه‌روه‌ها
یه‌که‌م که‌س بوو که شووشه‌ی دروست کرد له زیخ و ڕمڵ.
دووه‌م:- سه‌رهه‌ڵدانی ژیاری مادی یاخود شارستانیه‌ت: عه‌بدوڕه‌حمانی
ناوه‌ند زۆر گرنگی دابوو به ژیاری مادی وه‌ك خزمه‌ت گوزاری و بیناسازی و
ئابووری به‌شێوه‌یه‌کی به‌ر فراوان، نمویه‌کی زۆر گه‌وره ڕووی دابوو
له‌ڕووی بازرگانی و کڕین و فرۆشتن له ئه‌نده‌لوس دا، وه هه‌موو مێژوو
نوسان له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که له‌سه‌رده‌می عه‌بدوڕه‌حمانی ناوه‌ند دا
ئه‌وه‌ی که پێ ده‌ڵێن ساڵی بازاڕ وه‌ك چۆن له وڵاته ئیسلامیه‌کانی تر
هه‌بوو که کاتی بۆدیاری کرابوو له ئه‌نده‌لوس ئه‌وه نه‌بوو، به‌ڵکو
هه‌موو کات بازاڕه‌کانی کراوه بوون به‌ڕووی جیهاندا له وڵاتانی ئیسلامی
ئه‌وروپا ڕویان ده‌کرده ئه‌نده‌لوس.هه‌روه‌ها له‌ڕووی ڕیگاو بانه‌وه
گرنگیه‌کی زۆری دابوو به ئه‌نده‌لوس که شۆسته‌و شاقامه‌کانی ئه‌نده‌لوس
له‌سه‌رده‌می عه‌بدوڕه‌حمانی ناوه‌ند دا ئه‌و په‌ڕی پێشکه‌وتوی به‌خۆیه‌و
دی بوو، وه سه‌ر شه‌قامه‌کانی به چرایی تایبه‌ت ڕۆشن کرد بوه‌وه، که
ئه‌وروپا ئه‌و سه‌رده‌مه له تارکیدا بوون، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها
باڵاخانه‌ی به‌رزی دروست کرد که له‌م سه‌رده‌مه‌شدا جێگایی تێڕامانی
گه‌شتیارانن بێجگه له‌و هه‌موو باخ و پاره‌که گه‌ورانه‌ی که نمونه‌ی
بوون، ته‌نانه‌ت وای لێهاتبوو له ئه‌نده‌لوس خه‌ڵکی له دنیاوه ده‌هاتن
بۆ سه‌یرو ته‌ماشایی ئه‌و وڵاته وه ناوبانگی په‌یدا کردبوو له هه‌موو
دنیادا.
سێیه‌م :- شه‌ڕی ڤایکین له‌سه‌رده‌می عه‌بدوڕه‌حمانی ناوه‌ند دا: ڤایکین
له بنه‌ڕه‌ت دا خه‌ڵکی ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا بوون، که وڵاتی دانیمارك و سوید و
نه‌رویژ بوون له کۆندا پاشایه‌کیان هه‌بوو به ناوی ئهسکهندیناڤ ئیتر
ناوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌و پاشایه یان ده‌ڵێن زمانه‌کانیان له‌یه‌ك
چووه بهزمانهکایان وتوه ئهسکهندیناڤ، وه هه‌ندێكی تر له مێژوو
نوسه‌کان ده‌ڵێن فینلاند له‌گه‌ڵ یاندا ئاماژه‌ی بۆ کراوه، به‌ڵام من له
سوید و نه‌رویژ یه‌کانم پرسی ووتیان ئه‌وان به ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا ناژمێرێن،
ئه‌م هۆزه که ناویان ڤایکین بوو خاكی ئه‌نده‌لوسیان به خاكی خۆیان
ده‌زانی، چونکه له‌سه‌ره‌تا دا ئه‌وان له‌م ناوچه‌یه ژیانیان کردوه
پاشان نه‌سرانیه‌کان ده‌ریان کردوون خۆیان له‌جێگاکانی ئه‌واندا نیشته جێ
بوون ئه‌م گه‌ل هۆزه به‌وه به‌ناوبانگن بوون که هه‌میشه له‌ده‌ریادا
بوون توانیویانه که‌شتی زۆر گه‌وره دروست بکه‌ن له که‌شتی دروست کردن
نمونه بوون، وه وشه‌ی ڤایکین به واتای چه‌ته‌ی ناو ده‌ریا، چونکه
چونه‌ته هه‌ر جێگایه‌ك وێرانیان کردوه، ئه‌مانه هه‌میشه شه‌ری
وێرانکاریان کردوه ئه‌و جێگایانه‌ی که چونه‌ته ناوی شاره‌کانیان
سوتاندوه خه‌ڵکه‌که‌یان کوشتوه، وه بۆجارێکی تر بیریان له‌وه
کرده‌وه‌و له ڕێگایی ده‌ریاوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خاكی ئه‌نده‌لوس، چونکه
بیستبوویان که خاكێكی ده‌وڵه‌مه‌نده، بۆیه به شه‌ڕی ڤایکین ده‌ناسرێت
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که عه‌بدوڕه‌حمانی ناوه‌ند فه‌رمانڕه‌وای ده‌کرد.
له‌سه‌رده‌می عه‌بدوڕه‌حمانی ناوه‌ند دا له ساڵی(230)کۆچی=(845)زاینی
له‌ڕێگایی ده‌ریاوه ڤایکینهکان هاتنه ناو خاكی ئه‌نده‌لوس چونه شاری
(ئیشبیلیه) که هێزی ڤایکینهکان په‌نجاو چوار که‌شتی بوون دابه‌زین له‌و
شاره، که چونه شاره‌که شاره‌کانیان وێران کرد هه‌موو شاره‌کانیان
فه‌ساد کرد فه‌سادێکی گه‌وره، وه شاری ئیشبیلهیان به ته‌واوه‌تی وێران و
خاپور کرد، هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی بوو دزرا به هه‌ده‌ر برا، وه
شه‌ره‌فی ئافره‌ته‌کانی هه‌مووی شکێنرا ده‌ست درێژی کرایه سه‌ر حورمه‌تی
ئافره‌تانی ئیشبیلیه، پاشان ڕوویان کرده شاری مریه وشاری شزونه و شاری
مرسیه زۆری کاری ناشرین و وێرانکاریان کرد که هیچی که‌متر نه‌بوو له
شاری ئیشبیله، ئه‌و سه‌رده‌مه ترس و بیمیان خستبوه ناو دڵی هه‌موو
ئه‌نده‌لوس خه‌ڵکی وورده وورده شاره‌کانی چۆڵ ده‌کرد له ترسی خراپه‌کاری
ڤایکینهکان، وه ئه‌مه سروشتی شه‌ڕی مادیه‌کانه که هیچ بڕوایه‌کیان
نیه، بێ گومان جیاوازیه‌کی زۆر گه‌وره ده‌بینرێت له نێوانی فه‌تحی
ئیسلامی و شه‌ڕی لایه‌نه‌کانی تر.
به‌ڵێ عه‌بدوڕه‌حمانی ناوه‌ند ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت سوپایه‌کی گه‌وره‌ی کۆ
کرده‌وه بۆ شهر کردن له‌گه‌ڵیانداو هێزێکی باشی پیك هێنابوو له هه‌موو
ڕوویه‌كی سه‌ربازیه‌وه که ماوه‌ی سه‌د ڕۆژ شه‌ری کرد له‌گه‌ڵ
ڤایکینهکاندا، وه شه‌ڕێکی خوێناوی ڕووی دا له‌و نێوه‌نده دا موسڵمانان
توانیان سی وپێنج که‌شتی ڤایکین ژێر ئاو بخه‌ن، خوای گه‌وره موسڵمانانی
سه‌رخست به‌سه‌ر ئه‌و هێزه وه‌حشی گهریهدا، وه ڤایکین به سه‌رشۆڕی
گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان که مێژوویه‌کی ناشرینیان بۆ خۆیان تۆمار کرد.
عهبدوڕحمانی ناوه‌ند ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له‌دوای ئه‌و سه‌رکه‌وتنه
گه‌وره‌یه هه‌روا دانه‌نیشت به سه‌ربه‌رزی به شادی خۆشی بگه‌رێته‌وه،
به‌ڵکو هه‌ستا به‌وه‌ی بزانێت ئه‌م هه‌ڵه‌یه که کوێوه سه‌رچاوه‌ی
گرتووه چۆن توانیویانه بێنه ناو خاكی ئه‌نده‌لوس، به‌دوای هۆکاره‌کان
ده‌گڕا که‌چۆن ئه‌مانه هاتونه‌ته ناوخاكی ئه‌نده‌لوس بۆئه‌وه‌ی کارێکی وا
بکات جارێكی تر ئه‌وه ڕوونه‌داته‌وه ئه‌و کارانه بریتی بوون له.....
یه‌که‌م:- بینی که شاری ئیشبیله که‌وتۆته سه‌ر زه‌ریایی ئه‌تڵه‌سی
هه‌رکاتێك ڤایکین یان هه‌ر هێزێکی تر بیه‌وێت ئه‌توانێت به‌ئاسانی
بگه‌ڕێته‌وه ناو ئه‌و شاره، بۆیه هه‌ڵسا به دروست کردنی چه‌ند دیوارێك
له‌سه‌ر که‌ناری زه‌ریایی ئه‌تڵه‌سی بۆ پاراستنی شاری ئیشبیلیه، پاشان به
ده‌یان قه‌ڵاو مینایی دروست کرد له‌سه‌ر که‌ناری ئه‌و زه‌ریاییه بۆ
پاراستنی خاكی ئه‌نده‌لوس که ئه‌و دیوارانه به به هێزترین دیواری
ئه‌نده‌لوس داده‌نرێت ئیستایش له هه‌موو ئه‌وروپا.
دووه‌م:- هه‌روه‌ها به‌و کارانه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌ڵکو هه‌ڵسا به دروست
کردنی دوو ئوستۆلی گه‌وره یه‌کێکیان له زه‌ریایی ئه‌تڵه‌سی ئه‌وی تریان
له ده‌ریایی ناوه‌ڕاست، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ناری ئه‌نده‌لوس بپارێزێت، ئه‌م دوو
ئوستۆله له باکور تا نزیك مه‌مله‌که‌تی لیۆن ده‌بووه بۆ پاراستنی
که‌ناره‌کانی ئه‌نده‌لوس له باشور له ده‌ریایی ناوه‌ڕاست تا ئیتالیا
که‌ناره‌کانی ئه‌نده‌لوسی ده‌پاراست. له ئه‌نجامی ئه‌م دوو ئوستوله
جارێکی تر دوورگه‌ی بلیارد فه‌تح کرایه‌وه له لایه‌ن عه‌بدوڕه‌حمانی
ناوه‌ند، پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کرد که له‌سه‌رده‌می موسای کوڕی نوصێر پێش
هاتنه ناو ئه‌نده‌لوس ئه‌و دوورگه‌یه فه‌تح کرا فه‌تحی یه‌که‌می له‌ساڵی
(91)کۆچی بوو=(710)زاینی وه‌له‌سه‌رده‌می دووه‌می والیه‌کان نه‌ساره‌کان
توانیان ئه‌و دوورگه داگیر بکه‌نه‌وه وا ئێستا موسڵمانان له ساڵی
(234)کۆچی=(849)زاینی جارێکی تر فه‌تحیان کرده‌وه.
وه هۆکاری ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌ی عه‌بدوڕه‌حمان ناوه‌ند وای کرد که له
دانیمارك وڵاتانی تری دنیاوه سه‌فیری خۆیان ده‌نارد بۆلای عه‌بدوڕه‌حمان
تا په‌یمانی ئاشتی له‌گه‌ڵ مۆر بکه‌ن ڕێکه‌وتنی ئاشتیان له‌گه‌ڵ ده‌به‌ست
که ده‌سه‌ڵاتی گه‌یشتبووه ئه‌وپه‌ڕی.
سه‌رده‌می دووه‌م ئه‌مه‌ویه‌کان که به‌سه‌رده‌می لاوازی و نه‌هامه‌تی داده‌نرێت
له‌دوای کۆچی دوای عه‌بدوڕه‌حمانی ناوه‌ند ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت،
سه‌رده‌مێكی نوێ و قۆناغێکی تر ده‌ست پێده‌کات، که به‌قۆناغی لاوازی و بێ
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ویه‌کان داده‌نرێت، ئه‌م قۆناغه له ساڵی(238)کۆچی=(852)
زاینی ده‌ست پێده‌کات تا ساڵی (300)کۆچی=(913)زاینی که نزیکه‌ی شه‌ست و
دوو ساڵ ده‌کات. له‌دوای عه‌بدوڕه‌حمانی ناوه‌ند کوڕه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی
گرته ده‌ست به ناوی(موحه‌مه‌د) کوڕی عه‌بدوڕه‌حمان ناوه‌ند پاش موحه‌مه‌د
دوو کوڕه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست به ناوه‌ی (مونزیر و عه‌بدلله )
له ڕاستیدا له کاری ئه‌نده‌لوس خه‌ڵکی سه‌رسام ده‌بێت، چۆن ده‌سه‌ڵاتێکی
وا به هێز خێرا لاواز ده‌بێت به‌و شێوه‌یه که زۆر ترسناکه، به ڕاستی
جێگایی پرسیاره ده‌سه‌ڵاتێکی وا به هێز به‌که‌وێته لاوازیه‌کی به‌و
شێوه ده‌بێت هۆکاره‌کان چی بن؟
وه ئه‌م سه‌رده‌می دووه‌می ئه‌مه‌ویه که باسی لێوه ده‌که‌ین زۆر
له‌سه‌رده‌می دووه‌می والیه‌کان ده‌چێت، خوای گه‌وره سونه‌تێکی هه‌یه که
ناگۆڕێت ده‌ست کاری ناکرێت، وه سونه‌تی خوای هه‌رگیز نه‌بوو که
موسڵمانان به و خێرایه له ناو بچن یان ده‌سه‌ڵاتیان لاواز بێت، به‌ڵکو
پله پله بوو به گوێره‌ی قۆناغه‌کان ڕوویداوه بێ گۆمان ئه‌م لاوازیه
سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویه‌کان هه‌ر به پله پله بووه، هۆکاری لاوازی ئه‌م
ده‌سه‌ڵاتی دووه‌می ئه‌مه‌ویه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆکارێك له‌وانه..
یه‌که‌م :- کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکانی دنیا‌و خوشه‌ویستی بۆ دنیا‌و کۆکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت وسامان زۆری غه‌نیمه‌ت.
دووه‌م :- دیسان دروست بوونه‌وی نه‌ته‌وه گه‌ری و ده‌مارگیری له نێوانی گه‌ل هۆزه‌کاندا.
سێیه‌م:- سته‌م و زۆری والیه‌کان گه‌نده‌ڵی له ناو ده‌سه‌ڵات دا.
چواره‌م:- واز هێنان له کۆشش و خه‌باتی ئیسلامی شه‌رم کردن و ترسان له جیهاد.
ئه‌م هۆکارانه هه‌روا ڕاسته‌و خۆ نایه‌ن هۆکاره‌کان پله به پله هاتون،
وه ئه‌م هۆکاره له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌رده‌می دووه‌می والیهکانهوه
سه‌رچاوه‌ی گرتووه له‌دوای جه‌نگی بیلاتی شه‌هیدان که پێشتر ئاماژه‌مان
بۆ کرد.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له سه‌رده‌می لاوازی ئه‌مه‌ویه‌کان تێبگه‌ین پێویستمان
به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مێژوو هه‌یه بۆ دواوه پێویستمان به هه‌ندێك
گه‌ڕانه‌وه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان شێ بکه‌ینه‌وه، لێکۆڵینه‌وه
لهسهرسهردهمی هێزی ئه‌مه‌وی ده‌که‌ین پاشان باسی لاوازی سه‌رده‌می
دووه‌می ئه‌مه‌ویه‌کان ده‌که‌ین هۆکاری بێ هێزو لاوازیه‌کانیان ده‌خینه
ڕوو.
کاریگه‌ری و هۆکاره‌کانی سه‌رده‌می لاوازی ئه‌مه‌ویه‌کان
ئه‌و هۆکارانه‌ی که ئامارهتی ئه‌مه‌ویه‌کانی لاواز کرد بریتین له ...
هۆکاری یه‌که‌م :- خۆشه‌ویستی سه‌روه‌ت و سامان و کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکانی
دنیا به ڕووی موڵسمانان دا له بیر چوونه‌ی کاری قیامه‌تی هه‌وڵدانیان
ته‌نها بۆ دنیا: سه‌رله‌نوێ موسڵمانان خۆشه‌ویستی دنیا و ترسانیان له مردن
وای لێکردن که لاواز بن و دوژمنانیان به ئاره‌زوی خۆیان به‌سه‌ریاندا
زاڵ بن، وه له‌هه‌مان کات دا زۆری پاره وای لێکردن که ترسنۆک بن، ئه‌م
ده‌وڵه‌مه‌ندی دنیاویستیه له سه‌رده‌می کۆیاتی هێزو ده‌سه‌ڵاتی موسڵمانان
بوو، له ئه‌نده‌لوس دا بازرگانیه‌کی باش کرابوو، خه‌ڵکی سه‌ر قاڵ بوون
به بازرگانی له وڵاتی ئه‌نده‌لوس دا یه‌ك هه‌ژاری تێدا نه‌مابوو، وه
خه‌ڵکی سه‌رگه‌ردان بووبوون به پاره‌ی زۆر، ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر
دووباره ده‌که‌مه‌وه که ده‌فه‌رموێت...
(قال رسول الله صلى الله عليه و سلم:فَوَاللَّهِ مَا الْفَقْرُ أَخْشَى
عَلَيْكُمْ، وَلَكِنْ أَخْشَى أَنْ تُبْسَطَ الدُّنْيَا عَلَيْكُمْ كَمَا
بُسِطَتْ عَلَى مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ، فَتَنَافَسُوهَا كَمَا
تَنَافَسُوهَا، فَتُهْلِكَكُمْ كَمَا أَهْلَكَتْهُمْ.)
پاشان هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت سه‌روه‌رمان...
(إِنَّ لِكُلِّ أُمّةٍ فِتْنَةً وَفِتْنَةُ أُمَّتِي الْمَالُ)..
پاشان له بۆ ئه‌وه‌ی فێرمان بکات که بزانین خۆشیه‌کانی ژیان ئه‌گه‌ر زۆر
دوای که‌وتین لاڕێمان ده‌کات هیچمان ده‌ست ناکه‌وێت وه‌ك ده‌فه‌رموێت...
("مَا الدُّنْيَا فِي الْآخِرَةِ إِلَّا كَمَا يَضَعُ أَحَدُكُمْ إِصْبَعَهُ فِي الْيَمِّ فَلْيَنْظُرْ بِمَ يَرْجِعُ)
هۆکاری دووه‌م:- زریاب: ئه‌م ناوه له جیهانی عه‌ره‌بی و له ئه‌نده‌لوس
ئه‌وروپادا زۆر به‌ناوبانگه له‌لای ئه‌وان نامۆ نیه، زریاب
هونه‌رمه‌ندێکی خه‌ڵکی عێراقه له به‌غداد له دایك بوو له ناو
باڵه‌خانه‌کانی خه‌لیفه‌کاندا په‌روه‌رده بوو، ئه‌وه‌نده ناوی به‌رز
بووه له جیهانی ئیسلامی‌دا که ئه‌ستێره‌ی ئه‌وه‌نده به‌رز بوو ته‌نانه‌ت
ئهمیرهکانیش حه‌سودیان پێ ده‌برد، وه‌ك ئه‌وا بوو که له‌سكی ماسیدا
ئه‌نگوستیله‌که‌ی سولیمان پێغه‌مبه‌ری ده‌ست که‌وتبێت وه‌ك کورده‌واری
خۆمان ده‌ڵێت، زریاب له ناو باڵه‌خانه‌ی خه‌لیفه‌کان و ماڵه‌کانیاندا
گۆرانی و موسقایی ده‌ژه‌ند، وه مامۆستایی ئه‌م زریابه که‌سێك بوو به‌ناوی
ئیبراهیمی موسڵی که گه‌وره‌ی گۆرانی بێژانی به‌غداد بوو ئه‌و سه‌رده‌مه.
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کرد ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌ستێره‌ی ئه‌م زریابه ده‌کشا
به‌ره‌و ئاسمان ناوبانگی زیاتر ده‌رده‌کرد، مامۆستاکه‌ی زانی ئه‌مه وا
به‌ره‌و ناوبانگی ده‌ڕوات له به‌غداد کێشه‌یه‌کیان بۆ دروست کرد تاوای
لێهات به په‌له ڕای کرد له به‌غداد، ئه‌و فێڵه‌ی که بۆی دروست کرا وای
لێکرد که به‌غداد به‌جێبێلێت، زۆر گه‌ڕا به ڕۆژ هه‌ڵات و ڕۆژئاوای وڵاتی
ئیسلامی‌دا بیری له‌وه کرده‌وه که بچێته جێگایه‌ك پاره‌ی زۆری ده‌ست
بکه‌وێت تا گۆرانی مۆسیقای خۆی له‌وێ بهژهنێت بۆدواجار خۆی له
ئه‌نده‌لوس بینیه‌وه، چونکه ئه‌نده‌لوس وڵاتێکی خۆش و خه‌ڵکیکی
ده‌وڵه‌مه‌ند و خاكێكی زۆر جوان و باخ وباخاتی خۆش و پێشکه‌وتو بوو،
خه‌ڵکانێکی زۆر هه‌ن ئیستاش که پێشاوازی له‌م جۆره خه‌ڵکانه ده‌که‌ن،
به چوونی بۆخاكی ئه‌نده‌لوس له لایه‌ن خه‌ڵکیه‌وه پێشوازیه‌کی باشی لێ
کرا.
ئه‌و سه‌رده‌مه تا زریاب نه‌چوو بووه ئه‌نده‌لوس خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته
نه‌یان ده‌زانی گۆرانی و موسیقا چیه، که ئه‌م چوو ئه‌وێ خه‌ڵکی زۆر
ڕێزیان لێگرت له پله‌و پایه‌یان به‌رز کرده‌وه ته‌نانه‌ت قوتابخانه‌یان
بۆ کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی فێری مۆسقاو گۆڕانی بکات وه یانه‌ی شه‌وان
خه‌ڵکی به‌دیاریه‌وه داده‌نیشتن تا به‌یان خه‌ڵکی فێری دانیشتنی شه‌وان
به ده‌یان قوتابی وه‌ك خۆی په‌روه‌رده‌کرد له وڵاتی ئه‌نده‌لوس،
ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی ئه‌وه‌نده‌یان خۆش ده‌ویست ناوی منداڵه‌کانی خۆیان به
ناوی ئه‌وه‌وه ناو ده‌نا، زریاب ته‌نها به گۆرانی و موسیقاوه نه‌وه‌ستا،
به‌ڵکو خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوسی فێری مۆدیله‌کانی جل‌و به‌رگ کرد، مۆدیلی جلی
زستانه‌و هاوینه‌و به‌هاره و پایزه‌ی بۆ خه‌ڵکی داهێنا، هه‌روه‌ها خه‌ڵکی
فێری هونه‌ری خواردن کرد له بۆنه‌کانیاندا خواردنی تایبه‌ت دروست بکه‌ن
واتا خه‌ڵکی مۆدیلات کرد تا خه‌ڵکه‌که مه‌فتون بوبوون به کرده‌وه‌کانی
زریاب.
له‌ڕاستیدا خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس له‌سه‌ر ئه‌وه په‌روه‌رده نه‌کرابوو، زۆر
زوو گوێیان بۆ زریاب ده‌گرت کاره‌کانیان وه‌ر ده‌گرت له گۆرانی و جۆری
جلوبه‌رگ جۆره‌ها خواردن که بۆ بۆنه‌کانیان به‌کاریان ده‌هێنا وه باسی
چیرۆکی خورافی گۆرانی به‌سه‌ر عیشق گۆرانی ووتن به‌سه‌ر مه‌ی و ئه‌و
شتانه‌ی که ئیسلام حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ی کردبوو، خه‌ڵکی زۆر وابه‌سته
بوبوون پێیه‌وه ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی وته‌کانی ئه‌ویان دووباره ده‌کردوه،
هه‌روه‌ك له‌م سه‌رده‌می خۆمان ده‌یبینین به چه‌نده‌ها زریاب دروست بوون
،وه له هه‌موو ترسناك تر سه‌ما وههڵپهرکێی فیری خه‌ڵکی کرد
له‌سه‌ره‌تاوه پیاوانی فێر کرد تا دوای ژن و پیاو به‌یه‌که‌وه تێکه‌ڵ
بوون.
ئه‌وه‌ی که لێره‌دا جێگای سه‌رسوڕمانه چون پیاوێكی له خواترسی وه‌ك
عه‌بدوڕه‌حمانی ناوه‌ند ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت، هێشتی که‌سێكی وا بچێته
وڵاته‌که‌یه‌وه به‌و شێوه‌یه وازی لێهێنا، که عه‌بدوڕه‌حمان خۆی که‌سیك
بوو زۆر گرنگی دا بوو به زانسته ئاینیه‌کان زانسته دنیایه‌کان
پێشکه‌وتن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕێگایی ئاسان کرد بۆ که‌سێكی وه‌ك زریاب که
ئه‌و هه‌موو کاره فه‌ساده‌ی نایه‌وه له ئه‌نده‌لوس هه‌موو لاشه‌ی ئه‌و
وڵاته‌ی سڕ کرد بێ هۆشی کرد له دینداری.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌نده‌لوس پێشکه‌وتنێکی زۆر به‌رچاوی به خۆیه‌وه
دیبوو له ڕووی ئهندهزایهوه بازرگانی هه‌موو خزمه‌ت گوزاریه‌کانی ژیان،
زاناکان له‌و وڵاته‌دا زۆر بوبوون، به‌ڵام خه‌ڵکی گوێیان بۆ ووته باق و
بریقه‌کانی زریاب ده‌گرت و وازیان له زاناکان هێنا بوو، گوێیان بۆ
فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ر نه ده‌گرت گوێیان بۆ زریاب ده‌گرد وازیان هێنا
بوو له چیرۆکی هاوه‌ڵان شوێنکه‌وتوان و سه‌له‌فی صاڵح، گوێیان له چیرۆکی
خه‌یاڵی ئهفسانهکهنی زریاب ده‌گرت، ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی له‌جیاتی گوێ له
قورئان بگرن گوێیان له گۆرانی زریاب ده‌گرت زۆر خوشه‌ویست بوو له لایان.
ئه‌وه‌ی که به‌سمان کرد ده‌زانم کارێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر نیه به‌لای زۆربه‌ی
خه‌ڵکی له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا خه‌ڵکی به هه‌مان شێوه وابه‌سته‌ن
به گۆرانی ئه‌وکارانه‌ی تر که باسمان کرد، وه له‌کۆنیشه‌وه هه‌روا
بووه بۆیه مێژوو نوسان ده‌ڵێن مێژوو خۆی دووباره ده‌کاته‌وه، له
سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان(صلى الله عليه وسلم) له‌سه‌ره‌تایی
بانگه‌وازه‌که‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌م کاره‌نه له شاری مه‌ککه ڕووی داوه،
کاتێك بینیان که پێغه‌مبه‌ری خوا 'صلى الله عليه وسلم' بانگه‌وازی ده‌کرد
نهضیری کوڕی حارس که یه‌کێك بوو له سه‌رکرده گه‌وره‌کانی کوفرکه زانی
خه‌ڵکی گوێ بۆ بانگه‌وازه‌که‌ی ده‌گرن قورئانه‌که زوو ده‌چێت به گوێیاندا
هه‌ستا به‌وه‌ی ڕێگایه‌كی دوور‌و درێژی بڕی به‌ره‌و وڵاتی فارس که‌وته‌ڕێ،
بۆماوه‌یه‌كی زۆر له وڵاتی فارس مایه‌وه بۆ فێر بوونی چیرۆکه
ئه‌فسانه‌کان وه‌ك ڕۆسته‌م و ئه‌سفه‌ندیار، خۆی فێری هه‌موو ئه‌فسانه‌کانی
فارس کرد، پاشان چه‌ند ئافره‌تێکی سه‌ماکه‌ری فارسی هێنا بۆ مه‌ککه، پاشان
ده‌ستی کرد به‌هێرش کردن بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا 'صلى الله عليه وسلم'
کاتێك پێغه‌مبه‌ر وته‌کانی قورئانی باس ده‌کرد، نهضیری کوڕی حارس
ئافرهتاکانی ده‌خسته سه‌ما و خۆی چیرۆکی ده‌خوێنده تاخه‌ڵکی ڕوو بکه‌نه
لای ئه‌و گوێ بۆ پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان نه‌گرێت، تاخوای گه‌وره قورئانی
نارد بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی فه‌رمووی.... (وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِي
لَهْوَ الحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ
وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُهِي)( لقمان:6)......
'هه‌ندێ له خه‌ڵکی هه‌ن قسه‌ی بێ خێر‌و بێ مانا ده‌کڕن (وه‌ك گۆرانیه
ناپوخته‌کان، کتێب و شریته بێ خێره‌کان...هتد) تا خۆی و که‌سانی تریش له
ڕیبازی خوا وێڵ بکات، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکات به مه‌ترسی کاره‌که‌ی، بێ
ئه‌وه‌ی بزانێ چ که‌تنێك ده‌کات به خۆی و خه‌ڵکی، وه گاڵته به په‌یام و
ڕێبازی خوا ده‌کات، ئا ئه‌وانه سزا‌و تۆڵه‌یه‌کی ڕیسواکه‌رو ئابڕووبه‌ر
چاوه‌ڕێیانه'.
عهبدوللهی کوڕی مه‌سعود ڕه‌زای خوی لێبێت ده‌فه‌رموێت ئه‌م ئایه‌ته بۆ گۆرانی دابه‌زیوه.
له‌ڕاستیدا شه‌یتان له پێشکه‌وتنێکی ئاوا گه‌وره که موسڵمانان به‌ده‌ستی
بێنن هه‌روا به ئاسانی خه‌وی لێناکه‌وێت ده‌بێت تێکی بدات چۆن چاوی به
ڕاپه‌ڕینه زانستیه دایێت له ئه‌نده‌لوس دا، وه‌ك خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت....
(ثُمَّ لَآَتِيَنَّهُمْ مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ
أَيْمَانِهِمْ وَعَنْ شَمَائِلِهِمْ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ
شَاكِرِينَ)( الأعراف:17)..
'پاشان له به‌رده‌میانه‌وه، له پشتیانه‌وه، له‌لای ڕاستیانه‌وه،
له‌لای چه‌پیانه‌وه، بۆیان دانیشم و په‌لاماریان بده‌م (تاوایان لێ
ده‌که‌م) نابینی زۆربه‌یان سوپاسگوزارو(قهدرزانت بن).
هه‌تا موسڵمانان وابه‌سته بن به ئاینی پیرۆزی ئیسلام، هاتوچۆی مزگه‌وت
بکه‌ن دڵیان به مزگه‌وته‌وه وابه‌سته‌بێت، ئه‌وا شه‌یتان چالاك تر ده‌بێت
به ده‌یان زریاب دروست ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی دوربخاته‌وه له ئاینی
پیرۆزی ئیسلام و بیخاته سه‌ر مهنهجی خۆی.
به‌داخێكی زۆر گه‌وره‌وه له دوای له ناوچونی زریاب که نزیکه‌ی هه‌زارو
سه‌د ساڵێك ده‌بێت که‌چی له وڵاتان وه‌ك مه‌غریب و تونس جه‌زئیر دا ئه‌م
که‌سه ناوی هه‌ر ماوه ، به‌ڵام به‌سه‌دان پیاوی وه‌ك عه‌بدوڕه‌حمانی
غافقی، سامیحی خولانی و عینبهسه، عه‌بدوڕه‌حمانی داخل و ناوه‌ند ..هتد
ناویان وون بوو له لای لاوه‌کانی ئه‌م وڵاتانه، ئه‌گه‌رچی ئێستا مێژووی
ژیانی زریاب ده‌خوێنرێت به یه‌کێک داده‌نرێت که زۆر خزمه‌تی هونه‌ری
کردوه له رائیدان ی هونه‌ری ناوچه‌که داده‌نریت دکتۆر ڕاغب سه‌رجانی خۆی
ده‌گێڕته‌وه ده‌ڵێت له وتارێك دا باسی ده‌وڵه‌تی ئهندهلوسم کرد ناوی
زریابم لێ تێکچوو به زریات خوێندمه‌وه وتی له دوای ته‌وابوونی وتاره‌که
زیاد له بیست که‌س وشه‌که‌یان بۆ ڕاست کردمه‌وه پاشان بۆ ڕۆژی دوای باسی
پیاو چاکێکی ئهندهلوسم کرد خۆم به ئاره‌زو ناوه‌که‌یم به هه‌ڵه ووت،
ووتی به‌شکو دوای بۆم ڕاست بکه‌نه‌وه به‌ڵام که‌سیك نه‌بوو ناوی ئه‌و زانا
ئاینیه‌م بۆ ڕاست بکاته‌وه، به‌داخه‌وه یه‌کێک له هۆکاری ڕوخانی
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ویه‌کان ئه‌و سه‌رده‌مه هۆکاره‌که‌ی زریاب بوو،ولا حول
ولا قوة إلا بالله.!!
هۆکاری سێیه‌م :- له هۆکاری لاوازی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ویه‌کان (عومه‌ری
کوڕی حه‌فصون) بوو": عومه‌ری کوڕی حه‌فصون له له‌دایک بووه‌کانی
ئه‌نده‌لوسه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئیسپانه موسڵمان بوو سه‌ره‌تا، پاشان بوو به
چه‌ته‌ی سه‌ر ڕێگا وه‌ك مێژوو نوسان ده‌ڵێن سه‌ره‌تا چل که‌سێکی له‌گه‌ڵ
دا بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که په‌روه‌رده‌یه‌کی باش نه‌ما بوو له ئه‌نده‌لوس
خه‌ڵکی زۆر له دوور پشت کۆ بونه‌وه وه یارمه‌تی له ده‌وڵه‌ته‌کانی
نه‌سارا وه‌ر ده‌گرت زۆر له نه‌ساراکان له ده‌وری کۆ بوونه‌وه تا توانی
هه‌موو باشوری ئه‌نده‌لوس بخاته ژێر ڕکێفی خۆی وه زۆر گه‌وره بوو توانی
زۆر له شاره گه‌وره‌کانیش بخاته ژێر ده‌ستی خۆی، وه له‌ساڵی
(240تا306)کۆچی به‌رده‌وام ده‌بێت=(855تا919)زاینی .
وه له‌ساڵی(286)کۆچی=(899)زاینی عومه‌ری کوڕی حه‌فصون کارێکی کرد که له
مێژووی هه‌موو ئه‌نده‌لوس شتێکی وا ڕووی نه‌داوه ئه‌ویش بریتی بوو له‌وه‌ی
که وازی هێنا له ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بووبه نهسارانی، وه بیست ودوو
ساڵ بوو شۆرسی کردبوو خۆی گه‌وره‌ی خۆی بوو که‌چی وازی له ئاینه‌که‌ی
هێنا وه‌ك مێژوو نوسان ده‌ڵێن گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ نهسهراکاندا وابوو که
سه‌رکه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاشا ده‌بێت واز له ئاینه‌که‌ی بێنێت، بۆ
ئه‌وه‌ی تا سه‌ر ئێمه یارمه‌تیت بده‌ین واتا نهسهراکان، وه خۆی ناونا
به (صمۆئیل) بۆ ئه‌وه‌ی مه‌مله‌که‌تی نه‌سرانی له باکور که ناوی لیۆن
بوو له خۆی ڕازی بکات، هه‌ندێك موسڵمانی له‌گه‌ڵدا بوون وازیان لێ هێنا،
وه مه‌مله‌که‌تی لیۆن به‌ڕاستی بڕوای پێ‌کرد پشتگیری کرد ئه‌و کاته بوو
که جیهاد دژی نه‌ساره‌کان وه‌ستابوو. به‌ڵێ کاتێك که جیهاد له مێشکی
موسڵماناندا نه‌ما خه‌ڵکانێکی تر ده‌ست پێده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خاكی
موسڵمانان داگیر بکه‌ن مه‌مله‌که‌تی لیۆن له باکور ده‌ستی کرد به هێرش
وهعهمهری کوڕی حه‌فصون له باشور ده‌ستی کرد به هێرش، وه‌ك هێرشه‌که‌ی
ئه‌مریکاو یه‌هودو (جون جرنج) له باشوری سودان دێته به‌رچاوم، ویستیان
ئه‌نده‌لوس به کێشه‌ی ناخۆ خه‌ریك بکه‌ن وه مه‌مله‌که‌تی لیۆن له‌ولاوه
هێرشی هێنا تاکو هه‌موو ئه‌نده‌لوس داگیر بکه‌ن. وه ئه‌م کارانه هه‌میشه
مێژوودا ڕووی داوه، کاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا 'صلی الله علیه وسلم'چووه
مه‌دینه قوڕه‌یش پیاوێکیان دروست کرد به ناوی عهبدوللهی کوڕی ئه‌بی
سه‌لول که هه‌میشه خه‌ریکی ئاژاوه نانه‌وه بوو له مه‌دینه‌دا، پاشان
پێغه‌مه‌به‌ری خوا 'صلی الله علیه وسلم' ده‌ری کرد له‌و شاره‌دا
نه‌یهێشت.
تێڕوانینێك وشێکاریهك له‌سه‌ر سه‌رده‌می کۆتایی لاوازی ئه‌نده‌لوس
له‌دوای شه‌ست و دوو ساڵ لاوازی ئه‌نده‌لوس ئه‌و هۆکارانه‌ی که بوونه هۆی
لاوازی ئه‌نده‌لوس، با چاوێک بگێرین به ڕه‌وش و زه‌مینه‌و سروشتی
ئه‌نده‌لوس وه کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ویه‌کان کۆتایی لاوازی ئه‌نده‌لوس،
واتا له ساڵی (300)کۆچی(913) ئه‌و هۆکارانه‌ی که بوونه هۆی
لاوازیه‌که‌ی ناوخۆی ئه‌نده‌لوس که له‌چه‌ند خاڵێکی تردا
کۆده‌بێته‌وه....
یه‌که‌م :- شۆڕشه‌کانی ناوخۆ: له ناو خاكی ئه‌نده‌لوس دا به ده‌یان شۆڕش
ڕووی دا ته‌نانه‌ت بووه هۆی ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی شاره‌کان ناوچه‌کان
سه‌ربه‌خۆی خۆیان وه‌رگرت له ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زی جیا بوونه‌وه، بۆ
نمونه له‌وانه صمۆئیلی کوڕی حه‌فصون، که زۆربه‌ی باشوری خسته ژێر ڕکێفی
خۆی، وه هه‌ندێك له شاره‌کانی تر په‌یوه‌ندیان کرد به صمۆئیلهوه وه‌ك
شاری ئوستوجهو جه‌ی یان له‌گه‌ڵ هه‌موو قه‌ڵاو سهربازگاکانی که
به‌هێزترین سه‌ربازگه‌و قه‌ڵای ئه‌نده‌لوس بوو، پاشان له‌و شارانه‌ی که
سه‌ربه‌خۆی وه‌رگرت شاری غهرناطه بوو پاشان به شهر که‌وته ده‌ست
صمۆئیل، وه ده‌وڵه‌تێکی دامه‌زراند پایته‌خته‌که‌ی شاری(بهربوشتهر) که
نزیك شاری (ئیمرایه) له باشواری ئه‌نده‌لوس که ده‌که‌وێته سه‌ر
که‌ناره‌کانی ده‌ریایی ناوه‌ڕاست.
وه پاشان شۆڕشێکی گه‌وره ڕووی دا له شاری ئیشبیلیه له‌سه‌ر ده‌ستی
(ئیبن حه‌جاج)، وه صمۆئیل یارمه‌تی دا له دژی ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زی له
قورتوبه.
پاشان له ڕۆژهه‌ڵات شۆڕشی سێیه‌م ڕووی دا له شاری ( ڤهلانسیا) شۆڕشێکی
تر ڕوویدا له شاری(ساراگۆسته) له‌باکوری ڕۆژهه‌ڵات، وه ئه‌ماره‌تی
ساراگۆسته به‌ته‌واوی له ئه‌ماره‌تی ئه‌مه‌وی جیا بوه‌وه سه‌ربه‌خۆی خۆی
ڕاگه‌یاند
وه شوڕشی پێنجه‌م که ڕووی دا له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌بدوڕه‌حمانی جلیقی بوو
له ڕۆژئاوای ئه‌نده‌لوس، شه‌شه‌م شۆڕش له طوڵیطیله بوو، ئا به‌و
شێوه‌یه شۆڕش له‌سه‌ر شۆڕش ڕووی ده‌دا خاكی ئه‌نده‌لوس پارچه پارچه‌کرا،
وای لێهاتبوو ئه‌ماره‌تی ئه‌مه‌وی ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر قورتوبه‌دا
له‌گه‌ڵ چه‌ند شارێکی ده‌وروبه‌یدا مابوو هه‌موو جیا بوبوونه‌وه خاكی
موسڵمانان به وشێوه دابه‌ش بوو.
له ساڵی (300)کۆچی =(913)زاینی هه‌موو خاكی ئه‌نده‌لوس پارچه پارچه بوو
ئه‌میره‌کان و ده‌سه‌ڵات دارانی ناوچه‌که به‌یه‌که‌وه شه‌ریان ده‌کرد
له‌سه‌ر موڵک و سه‌روه‌ت و سامان .
دووه‌م:- دروست بوونی ده‌وڵه‌تێکی تری نوێی نه‌سرانی: پێشتر ئاماژه‌مان بۆ
کرد که دوو ده‌وڵه‌تی بچوكی نه‌سرانیه‌کان دروست بوبوون ده‌وڵه‌تی لیۆن
له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌رگۆن له باکوری ئه‌نده‌لوس، ئه‌م ده‌وڵه‌ته که
تازه دروست بوو به‌ناوی ده‌ووڵه‌تی (ناڤار) وه‌یان مێژوو نوسانی عه‌ره‌ب
به ده‌وڵه‌تی (ناباره) ناوزه‌نگیان کردوه وه ئه‌م ده‌وڵه‌ته بچوکه
وه ئه‌م مه‌ملکه‌ته بچوکه له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو شۆڕشه‌ی موسڵمانان
له ناوخۆدا بوو که دروست بوو ئه‌م ناوچه ئیستا له ئیسپانیادا به
هه‌رێمی (باسک) ناسراوه که ئێستاش ده‌یه‌وێت سه‌ربه‌خۆی خۆی له ئیسپان
ڕابگه‌ینێت داوای جیابوونه‌وه ده‌کات.
ئه‌م ده‌وڵه‌ته وای لێهات توانی خاكی خۆی گه‌وره بکات زۆربه‌ی جێگاکانی
موسڵمانان له باکوری ئه‌نده‌لوس بۆ خۆی داگیر بکات زۆر کوشت و بڕی له
موسڵمانان کرد له‌شاره‌کانی باکوری ئه‌نده‌لوس.
سێیه‌م:- کوشتنی جێنشینی خه‌لیفه‌ی موسڵمانان له قورتبه:کاره‌ساتێکی زۆر
گه‌وره ڕوویدا له ئه‌نده‌لوس، که هاو کات بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو
کاره‌ساتانه‌ی تر ئه‌ویش بریتی بوو له کوشتنی جینشینی خه‌لیفه‌ی موسڵمانان
که کوڕی (عهبدوللهی کوڕی موحه‌مه‌دی عه‌بدوڕه‌حمانی ناوه‌ند)به‌ده‌ستی
براکه‌ی که ناوی مهنضیر بوو واتا مونضیری کوڕی عه‌بدوالله که ئه‌وه‌ی
کوژرا ناوی مه‌حه‌مه‌دی کوڕی عه‌بدوالله بوو، که له‌و سه‌رده‌مه‌دا
کاریگه‌ریه‌کی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر موسڵمانان.
ئه‌وه حاڵی موسڵمانان بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵکی سه‌رقاڵ بوون به
دنیایان و به زریابیانهوه، هاوکات جێنشینی خه‌لیفه کوژرابوو ڕه‌وشێکی
زۆر ترسناك بوو بۆ موسڵمانان وێستگه‌یه‌کی شه‌رمه‌نده‌ی بوو بۆ موسڵمانان.
چواره‌م :- دروست بوونی ده‌وڵه‌تی شیعه له وڵاتی مه‌غریب که ترساناك بوو
بۆ داهاتووی ئه‌نده‌لوس:له هه‌مووی ناهه‌موارتر ئه‌وه بوو له وڵاتی
مه‌غریب ده‌وڵه‌تێك دروست بوو به‌ناوی ده‌وڵه‌تی فاطمی یان باشتر بڵێم
ده‌وڵه‌تی عوبێیدهکان که زۆر ترسناك بوو بۆ ئه‌ماره‌تی ئهمهویکان له
ئه‌نده‌لوس.
ده‌وڵه‌تی عوبێیدیهکان له مه‌غریب له ساڵی (296)کۆچی دروست بوو=
(909)زاینی واتا پێش کۆتایی هاتنی سه‌رده‌می دووه‌می ئه‌مه‌ویه‌کان که
کۆتایه‌که‌ی ساڵی (300)کۆچی ده‌کات=(913)زاینی به چوار ساڵ دوای کۆتای
هێنانی ده‌سه‌ڵاتی دووه‌می ئه‌مه‌وی، ئه‌و ده‌وڵه‌ته شیعه پیسه هه‌رچی
زانایانی موسڵمان بوو کوشتیان زینده به‌چاڵیان کردن ،وه توانیان خه‌ڵکێکی
باش له خۆیان کۆبکه‌نه‌وه له وسه‌رده‌مه‌دا له وڵاتی مه‌غریب، تونس،
جه‌زائیر،میسر،شام ،حیجاز، که توانیان ئه‌م وڵاتانه بخه‌نه ژێر ڕکێفی
خۆیان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خێرا بڵاو بوونه‌وه، که پیسترین و فه‌ساد ترین و
خوێن‌ڕێژ ترین ده‌وڵه‌ت بوون.