26/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
یاسایه‌كی صینی مناڵان پابه‌ند به سه‌ردانی كردنی كه‌سوكاریان ئه‌كات
یاسایه‌كی صینی ده‌رچووه و كوران و كچان پابه‌ند ئه‌كات كه به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك سه‌ردانی دایك و باوكیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی كه‌م په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوانیاندا بمێنێته‌وه و پارێزگاری لێبكه‌ن .
یاسا تازه‌كه كه رۆژی دوو شه‌ممه یه‌كی یۆلیۆی 2013 جێبه‌جێ كرا ، ئاگاداری ئه‌دات له پشتگوێخستنی "پێداویستیه روحیه‌كان" بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ته‌مه‌ندا چون و له دوای ئه‌وه‌ی یاساكانی پێش‌و كه له‌سه‌ر كوران و كچانی پێویست كردبو ته‌نها گرینگی به لایه‌نی پێداویستیه مادیه‌كان بده‌ن .
وه به پێی یاسای تازه‌كه داوا له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه ئه‌كات كه به‌ته‌نها ئه‌ژین و دایك وباوكیان گه‌یشتونه سه‌روی ته‌مه‌نی (60) ساڵی ، ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی رێك وپێك و به‌رده‌وام ئه‌بێت سه‌ردانیان بكه‌ن و له‌گه‌ڵیان له په‌یوه‌ندیدا بن .
به‌پێی یاساكه و یه‌كێك له به‌نده‌كانی و له‌گه‌ڵ بونی مه‌لاین كه‌س له هاوڵاتیانی صینی كه دور له كه‌س وكاریان ئه‌ژین لایه‌نی كه‌م ئه‌گه‌ر سه‌ردانیشیان ناكه‌ن ئه‌بێت له‌گه‌ڵیان له په‌یوه‌ندیدا بن و به‌رده‌وام ته‌له‌فۆنیان بۆ بكه‌ن .
له حاڵه‌تی پابه‌ندنه‌بونی مناڵه‌كان به یاساكه ، ئه‌وه مافی دایك و باوكه كه له دادگا داوای یاسایی له‌سه‌ر مناڵه‌كانیان تۆمار بكه‌ن .
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بونی ئاسانكاری له یاساكه‌دا كۆنگره‌ی گه‌لی نیشتیمانی صینی له به‌رژه‌وه‌ندی یاساكه ده‌نگیدا .
له وڵاتی صین رێز گرتنی گه‌وره‌كان هه‌ر له كۆنه‌وه باوبووه و وه‌كو شاره‌ستانیه‌تێك بۆیان ماوه‌ته‌وه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ قورسی ژیان و به‌رز بونه‌وه‌ی باری ئابوریشان مناڵه‌كانیان پارێزگاری په‌یوه‌ندی خێزانیان له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان ئه‌كه‌ن .