28/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
حكوومه‌ت و په‌رله‌مان چاره‌سه‌ری لافاوه‌كانی عێراقیان پێ نییه
حكوومه‌تی عێراق لافاوه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر ناكرێ و په‌رله‌مانیش رۆڵی چاودێری نه‌ماوه
كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆچاره‌سه‌ری لافاو شانۆگه‌ری بوو
نوێنه‌رێكی كورد له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ریخست كه‌حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هیچ چاره‌سه‌رێكیان پێنییه بۆ لافاوه‌كانی عێراق، ته‌نیا سیناریۆیه‌ك بوو".
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌شواق جاف به( بزاڤ)ی راگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نائاساییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ چاره‌سه‌ری لافاوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق ده‌ریخست نه‌په‌رله‌مانی عێراق و نهئهنجوومهنی وه‌زیرانی عێراق هیچ چاره‌سه‌رێكیان پێ نییه بۆ ئه‌و كێشه‌یه".
ئه‌وه‌شی گوت، "له‌كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هه‌ریه‌كه له وه‌زیری شاره‌وانییه‌كان و پارێزگاكانی به‌غداد، بابل، ناصریه، دیوانییه ئاماده‌ی بوون بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی خێراق بۆ لافاوه‌كانی عێراق بدۆزینه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه باسی هه‌ندێ كێشه‌ی دیكه‌یان كرد، وه‌كو جۆرێك له‌دارشتن قسه‌یان كرد، كه لهوتهكانیاندا بۆمان روون نه‌بووه‌وه كه ئه‌وان كێشه‌ی بودجه و ماددیان هه‌یه یا كێشه‌ی پلان و ئیداره‌ی كێشه"
زیاتر گوتی، خودی كۆبوونه‌وه‌كه شانۆگه‌رییه‌ك بوو تا بتوانن له‌رێیه‌وه شه‌قامی عێراقی هێوربكه‌نه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و تووره بوونه‌یان به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی جێبجێكردن، جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق شكستی هێناوه له‌خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش رۆڵی چاودێری حكوومه‌ت و ده‌زگاكانی له‌ده‌ستداوه.
جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، له‌گه‌ڵ شكستی حكوومه‌تی عێراقی له‌خزمه‌تكردن و نه‌مانی چاودێری په‌رله‌مان، كاره‌ستانی گه‌وره بۆ عێراقییه‌كان له‌وه‌دایه كه پێشنبینیهكانی كه‌شوهه‌وای عێراق پێمان ده‌ڵێن ئه‌مساڵ رێژه‌یه‌ك زۆر باراندهبارێ.