28/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
جێگره‌وه‌ی تاڵه‌بانی دیاری ده‌کر‌ێت
ئه‌ندامێکی باڵای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگه‌یاند که حزبه‌که‌ی به‌مزووانه ناوی جێگره‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، له پۆستی سکرتێری یه‌کێتی دیاری ده‌کات.
گۆران ئازاد، ئه‌ندامی باڵای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له لێدوانیک بۆ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "حه‌مورابی" ڕایگه‌یاند: یه‌کێتی نیشتمانی خۆی بۆ ناساندنی جێگره‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی، سکرتێری ئه‌و حزبه ئاماده ده‌کات.
هۆکاری ئه‌و بڕیاره‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ره‌ی که دۆخی ته‌ندروستی جه‌لال تاڵه‌بانی ڕێگه‌ی پێ نادات ئه‌ر‌که‌کانی له پۆسته‌کانی سکرتێری حزب و سه‌رۆک کۆماری عێراق تێپه‌ڕێنێ، هه‌ر بۆیه به‌مزووانه که‌سێکی دیکه بۆ جێگره‌وه‌ی ئه‌و له حزبدا، دیاری ده‌که‌ن.
ئاماژه‌شي به‌وه‌كرد: مه‌کته‌بی سیاسی و دوو سه‌رکرده‌ی یه‌کێتی که نێزیکن له هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، هاوژینی تاڵه‌بانی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که بۆ کۆتایی هێنان به گومانه‌کان له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی تاڵه‌بانی و کاریگه‌رییه سلبیه‌کانی ئه‌و گومانانه له سه‌ر حزب و جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی له سلێمانی، ده‌بێ جێگره‌وه‌که‌ی دیاری بکرێت.
هه‌روه‌ها ووتى ، ئه‌و بابه‌ته له کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کێتی که له داهاتوویه‌کی نێزیکدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ده‌خرێته به‌ر باس و گفتوگۆ.