له یه‌كێك له یارییه‌كانی خولی كۆریای باشوور له هه‌فته‌ی رابردوو ، كاره‌ساتێكی دڵته‌زێنی به‌خۆیه‌وه بینی دوای ئه‌وه‌ی هێرشبه‌ری یانه‌ی سیئۆل له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزی یانه‌ی بۆسان زۆر به‌هێز خۆیان به‌یه‌كدا كێشا و له ئه‌نجامدا هێرشبه‌ره‌كه دووچاری قوتدانی زمان بوو، كه یه‌كێكه له‌باوترین رووداوی مه‌ترسیداری ناو یاریگاكانی تۆپی پێ.
كاره‌ساته‌كه ته‌نها دوای دوو خوله‌كی سه‌ره‌تای یارییه‌كه روویدا ، به‌خت باشی یاریزانی كۆلۆمبی ماریسیۆ مۆلینا خێرا تیمه پزیشكیه‌كه‌ی گه‌یانده نێو یاریگا بۆ بهفریاكهوتنی كه دواسهتهكانی مردنی بوو به‌ڵام رزگاركرا.
له‌نێو بینه‌رانی كاره‌ساته‌كه خێزان و كوره‌كه‌ی یاریزانه‌كه بوون له نێو په‌یژه‌كانی یاریگا، كه‌دووچاری ترسێكی زۆر بوون دوای كه‌وتنی به‌ر زه‌وی و نه‌مانی هیچ جوله‌یه‌كی ئه‌و یاریزانه پێش ئه‌وه‌ی به فریای بكه‌ون و بیگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
ئه‌و رووداوه هاوشێوه‌ی رووداوه‌كه‌ی 24 ی مانگی پێشوو بوو كه له ئورده‌ن روویدا، كاتێك یاریزانێكی لاوانی فه‌یسه‌ڵی به‌ناوی قوسه‌ی خه‌والیده دووچاری زمان قوتدان بوو ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و رزگاری نه‌بوو به‌هۆی نه‌بوونی تیمی پزیشكی له‌یارییه‌كه و نه‌بوونی ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن.
http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=jZmqSTaLsYY