28/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عێراق 7 تریلیۆن دینار قه‌رزاری پێشمه‌رگه‌یه
پێویسته هه‌رێم كێشه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌رێی لیژنه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ر بكات تا له‌بودجه‌دا فشار بۆ سه‌ر كورد دروست نه‌كه‌ن.
عێراق 7 تریلیۆن دینار قه‌رزاری پێشمه‌رگه‌یه
ئه‌گه‌ری زۆره هه‌مان سیناریۆی ساڵی رابردوود له‌بودجه‌ی عێراقدا بۆ كورد دروست بكه‌نه‌وه
نوێنه‌رێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی كوردستان، رایگه‌یاند، پێویسته كورد په‌له بكات له‌رێی لیژنه‌كانی نێوان خۆی و به‌غدا تا پێشگه‌یشتنی بودجه بۆ په‌رله‌مان كێشه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌غداد بگه‌نه رێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی له‌بودجه‌ی عێراقدا كۆسپ و فشار بۆ كورد دروست نه‌كه‌ن.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی كوردستان، د.ئه‌شواق جاف، به (بزاڤ)ی راگه‌یاند "داواكارم له‌و لیژنه‌كانی كه له‌دوای دواترین رێكه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی ناوه‌ند و حكوومه‌تی عێراق پێكهاتن كاری خۆیان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه هه‌ڵواسراوانه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا تا ئێَش ئه‌وه‌ی بودجه‌ی 2014 عێراق بێته په‌رله‌مان ناوه‌ند كێشه بۆ به‌شی هه‌رێم دروست نه‌كات".
ئه‌وه‌شی گوت، هۆكاری داواكارییه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌گه‌ری زۆر زۆر هه‌یه بودجه‌ی پێشمه‌رگه و قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری زیانلێكه‌وتوانی ده‌ستی رژێم و مادده‌ی 140 و پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بكرێنه كارتی فشار به‌رامبه‌ر به‌هه‌رێم كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای شكست هێنانی كاربه‌ده‌ستانی به‌غداد له‌دابینكردنی ئاسایش و پێشكه‌ش نه‌كردنی كه‌مترین خزمه‌تگوزاری بینیمان له‌ساڵی رابردوودا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم كه‌له‌سه‌دا 17ی بودجه‌ی عێراقه كردیانه كارتی فشاری سیاسی به‌رامبه‌ر به‌كورد بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن.
جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته له‌سه‌ر كورد بۆ ئه‌وه‌ی سیناریۆی ساڵی رابردوو به‌رامبه‌ر به‌كورد دووباره نه‌بێته‌وه له‌بودجه‌ی عێراقدا پێویسته ئه‌و لیژنانه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غداد كاری جددی خۆیان بكه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی بودجه‌ی عێراق له‌حكوومه‌ته‌وه بگاته په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌ویش به‌وهۆیه‌ی كورد به58 ده‌نگه‌وه ناتوانێ رێگر ببێ به‌رامبه‌ر به‌و ده‌نگه‌زۆره‌ی دژی كورد، كه‌هه‌موو ساڵێ 3 كارتی فشار به‌رامبه‌ر به‌كورد به‌كار ده‌هێنرێ ئه‌وانیش مادده‌ی 140، پێشمه‌رگه، به‌شی كورد له‌بودجه‌ی عێراق.
"له‌ساڵی 2007ه‌وه تا ئێستا حكوومه‌تی عیراقی بڕی 7 تریلیۆن دینار قه‌رزاری پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌مه جگه له قه‌رزاری بابه‌تی ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، پێویستیشه له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق په‌له‌بكات له‌زیادكردنی بودجه‌ی مادده‌ی 140ی عێراق تاوه‌كو قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و مادده‌یه جێبه‌جێ بكرێ" ئه‌و ئه‌ندامه كورده وای گوت.
پتر گوتی، دواترین رێكه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ندی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باشترین رێگه‌چاره‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه هه‌ڵواسراوانه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه له‌رێی لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه به‌و هۆیه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند چاره‌سه‌ر ببن و كۆسپیش بۆ بودجه‌ی 2014 دروست نه‌بن.