29/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سوپای مه‌هدی دێته‌وه مه‌یدان
سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در بڕیاریدا دووباره سوپای مه‌هدی له به‌غدا و ناوچه‌كانی پایته‌خت پێك بهێنێته‌وه و لیژنه‌یه‌كی نهێنیش بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی پێكده‌هێنێ.
موقته‌دا سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: بۆئه‌وه‌ی ناو و ناونیشیانی سوپای مه‌هدی له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و ئه‌وانه‌شه‌وه قۆرغ نه‌كرێت كه رقیان لێیه‌تی، بڕیاردراوه دووباره پێكهاته‌ی سوپاكه له به‌غدا و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی پایته‌خت دابڕێژێته‌وه و داواشی له شوێنكه‌وتووانی كرد كه به‌بێ هیچ مشت‌ومڕێك، پابه‌ندی فه‌رمانه‌كان بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌ركی به‌دواداچوونی چۆنێتیی پێكهێنانه‌وه‌ی سوپای مه‌هدیی به لیژنه‌یه‌كی نهێنیی راسپاردووه، هه‌روه‌ك داوای له شوێنكه‌وتووانی كرد، هاوكاریی لیژنه‌كه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وا سه‌رپێچیكه‌ران به‌ڕووی خێڵی موقته‌دا سه‌دردا وه‌ستاونه‌ته‌وه، نه‌ك لیژنه‌كه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌رۆكی ره‌وتی روونیشیكردۆته‌وه: تا كاتێكی نه‌زانراو، هیچ كه‌سێك له ئه‌ندامانی سوپای مه‌هدی مافی ئه‌وه‌یان نییه له‌ناو شاری به‌غدا خۆیان ئاشكرا بكه‌ن.