29/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دوای حكومه‌تی سوریا ئۆپۆزسیۆنیش به‌به‌شداریی كردن له‌كۆنگره‌ی ژنێڤ2 رازی بوو
چه‌ند سه‌عاتێك دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی سوریا به‌شداریی كردنی له‌كۆنگره‌ی دووه‌می ژنێڤ به‌ره‌سمی راگه‌یاند، ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و ولاَته‌ش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌شداریی كردنی له كۆنگره‌كه‌دا ده‌ربڕی، كه‌بڕیاره له 22ی كانونی دووه‌م ببه‌سترێت.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د جه‌ربا سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێنتی ئۆپۆزسیۆنی نیشتیمانی سوریا رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان بریاریداوه به‌شداریی بكات له كۆنگره‌كه‌دا دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه به‌شداریی كردنی ئێران له‌كۆنگره‌كه‌دا پێویست نییه، ته‌نیا له‌كاتێكدا نه‌بێت به‌شداریی كردنی ببێته هۆی راگرتنی رشتنی خوێنی هاولاَتیانی سوریا