لە هەڵمەتى بەرەنگار بوونەوەى توند و تیژى دژ بە ژنانەوە ،
29/11/2013 نوسەر: bzavpress

لە هەڵمەتى بەرەنگار بوونەوەى توند و تیژى دژ بە ژنانەوە ،


بۆ هەفتەى بەختەوەریى خێزانى ، یاخود خێزانى کوردستانى

ناو لێنانى هەفتەیەک یاخود (16) ڕۆژ بەناوى بەرەنگار بوونەوەى توند وتیژى دژ بەژنان و توندو تیژى خێزانى لە لایەن ئەنجومەنى وەزیران کابینەى پێنجەوە، کە ئەوسا خۆشم لەگەڵیدا بووم، وە یەکآ لە ئەندامانى لیژنەى داڕشتنى پرۆژە یاساى بەرەنگاربوونەوەى توند و تیژى خێزانى بووم، بە هەنگاوێکى باش لە سەرەرآى ئاوڕدانەوە و هەوڵدان بۆ لاى چارەسەر کردنى کێشەیەکى راستەقینەى کۆمەڵایەتى و ئینسانى دادەنرێت، مەسەلەکەش لە جەوهەردا بەشێکە لە خەبات بۆ پاراستنى مافەکانى مرۆڤ ، چونکە مرۆڤ مافى ئەوەى هەیە لە هەر جۆرە توند و تیژى و فشار و زۆر لێکردنێک بە دور بێت، کە دەبێتە هۆى لێتاڵکردنى ژیان و، برینداربوونى کەرامەتى ئینسانىء، تێکدانى پەیوەندى یە ئینسانیەکان . بەڵام دواى تێپەڕبوونى چەند ساڵێک بەسەر ئەو ناولێنان و دیارى کردنە و، دەرکردنى یاساکەء، یاد کردنەوە و زیندوکردنەوە و، جۆرى کارلێکى کۆمەڵگا لە گەلڕ هەڵمەتى بەرەنگار بوونەوەى توند و تیژى دژ بە ژنان و ، ئاستى کاریگەرى لەسەر پرسی توند و تیژى و ژیانى خێزانى بە گشتى، پێم وایە ئێستا کاتى ئەوەهاتووە ئەزمونەکە لە چەند ساڵى رابردوودا، دووبارە هەڵبسەنگێنرێتەوە و، پێداچوونەوەى پێدا بکرێتەوە و، ئاستى کاریگەر بوونى لەسەر کۆمەڵگا و رەوشی ژنانى وڵات دیارى بکرێت . هەروەها لێکۆڵینەوەى مەیدانى لەسەر تێڕوانینى توێژە جۆراوجۆرەکانى کۆمەڵگا بە ژن و پیاوەوە لەمەڕ شێوازى بە زیندویی راگرتنى یادەکە و رۆڵى دەزگا فەرمى و رێکخراوەکانى ئافرەتان و، دام و دەزگاکانى ترى ناو کۆمەلڕ ئەنجام بدرێت. بۆ ئەوەى چالاکیەکانى هەفتەکە یاخود (16) رۆژەکە ساڵانە شێوازێکى رۆتین و دووبارە بە خۆیەوە نەگرێتء، نەشبێتە دەرفەتێک بۆ خواندنى سیاسی ء ئایدۆلۆژىء رێکخراوەییء، موزایەدە کردن بەسەر یەکترەوە . چونکە لە سۆنگەى بوونى کێشەى جۆراوجۆرى سیاسی ء ئابورى و کۆمەڵایەتى و، لاوازى حوکمى یاسا و دامەزراوەکان و، نوآ نەبوونەوەى ژیانى حزبیء، فۆرمى ململانێکان ء، سروشت و ئاراستەى دابەشبوونە سیاسیء کۆمەڵایەتى و ناوچەیی ء گروپیەکان، دەبێت ئەگەرى ئەوە لاى خۆمان بێڵینەوە ، کە یاد کردنەوە و بە زیندویی راگرتنەکە ،لانى کەم لە بەشێکیدا، فۆرمێکى کلێشەیی بە خۆوە بگرێتء، ببێتە هۆى شاردنەوە و پەردەدان بەسەر بەشآ لەو ئازار و مەینەتى و ژوارەى، بەشآ لە ئافرەتانى وڵاتى ئێمە بە دەستیەوە دەناڵێنن. وە چالاکیەکان لە هەندآ رەهەندیدا بۆ حکومەتء پارتء، تەنانەت رێکخراوەکانى ژنانیش، ببێتە ئامرازى هەڵوێست تۆمار کردنء، خۆ لەگەلڕ تەوژم نیشان دانء، نمایش کردنى سیمایەکى ژیاندۆستء ژندۆست لە خۆ .
هەڵبەت ئەم لێکدانەوە و ئەگەر و مەترسی دەربڕینانە، لەو نیمچە کۆدەنگى یەى نێوان زۆربەى تەوژمء لایەن و سەرجەم رێکخراوەکانى ژنان لەم روەوە کەم ناکاتەوە . کە بە خاڵێکى ئەرێنى دادەنرێتء ، ئاماژەیە بەجۆرآ لە پێگەیشتنى هۆشیارى یەکى کۆمەڵایەتى گەشە کردو ترو، فراوانبوونى پانتایی کارى هاوبەش و ، کۆبوونەوە لەسەر پرسە ژیانیە راستەقینەکان، لەسەر حسابی مەسەلە ئایدۆلۆژى و فکریە رووت و ئەبستراکتەکان. 
دواى ئەو پێشەکیە دەخوازم بڵێم لەگەلڕ بایەخى بەرزکردنەوەى دروشمى دژایەتى کردنى توند و تیژى خێزانى و دژ بە ئافرەتان، پێم وایە گواستنەوە لەم قۆناغەوە بۆ قۆناغێکى ترى گەشەکردوو تر و ئەرێنى تر و هیوابەخشتر، لە پەیوەندى بە قسەکردن لەسەر ژیان و کەسێتى و چارەنووسی ئافرەتانى کۆمەڵگا ، کاتى ئەوە هاتووە لە قۆناغى دووەمى ئەم هەڵمەتەدا و، بە گیانێکى ئەرێنى تر ء بەرچاو رونانە تر ء، بە سود وەرگرتن لە تەکنیکە هاوچەرخەکانى پەروەردەو، ئاراستە کردنء هەڵوەشاندنەوە و بینا کردنەوە ، ناوى هەفتەکە یاخود دوو هەفتەکەءهەڵمەتەکە بگۆڕێت بە هەڵمەتى یان هەفتەى بەختەوەرى خێزانیی، یاخود خێزانى کوردستانى ، پاساویشم بۆ ئەم پێشنیارەم ئەم خاڵانەى خوارەوەیە :
1. دژایەتى توندو تیژى دژ بە ژنانءخێزانىء، زەقکردنەوەى و کردنى بە تەوەرەى چالاکى هەمەجۆر ، لەگەلڕ گرنگى بوونیدا کارکردنە بە ئاراستەیەکى نەرێنیدا . نەرێنى بە واتاى ئەوەى هەوڵى لابردنء نەهێشتنى شتآ دەدەى نەک بەدەست هێنانى شتێک و لەڕآى خستنە ڕووى جێگرەوە و ئەڵتەر ناتیڤەکەوە هەوڵى قەڵاچۆکردنى رەفتار و هەڵوێستە نەرێنى یەکان بدرێت .
2. بڵاوکردنەوەى ئامار و وروژاندنى پرسی توند و تیژى خێزانى ء دژ بە ژنانء دەرهاویشتەکانى هەڵمەتەکە مەترسی ئەوەى لێ دەکرێت لە هەندآ رویدا جۆرێک لە نائومێدى و کاردانەوە دروست بکاتء، لە ئاستێکیشدا بێت ، گیانى رەشبینى و هەست کردن بە پاشەکشەى بەها جوانەکانء ئەستەمبونى چاکسازى لە کۆمەڵگادا بڵاو بکاتەوە. 
3. باسکردن لە توندو تیژى خێزانى بە تەنها لەم فۆرمەى ئێستادا، رەنگە لاى بەشآ لە کۆمەڵگا بە هۆى هەڵە تێگەیشتنەوە جۆرآ لە ترسی کۆمەڵایەتى و ترسان لە لاواز بوونى ژیانى خێزانى دروست بکات ، ئەوەش کاردانەوەى جۆراو جۆری لێبکەوێتەوە و، هەندآ شێوازى مامەڵە کردنى نا تەندروست لاى ئەم بەشە لە کۆمەڵگا ببێتە پێوەرى رەسەنایەتى و، رەتکردنەوەى شاڵاوێکى وێنا کراوى نەخوازراو !!
4. لەگەلڕ ئەوەى ناوەندە ئاینیەکە و زانایانى ئاینى و میمبەرەکان لە ئاستى جۆراوجۆردا بەشدارى هەڵمەتەکە بوون و دەبن. بەڵام گەر بە وردى سەیرى مەسەلەکە بکەین ئەوانیش وەک بەشەکانى ترى کۆمەڵگا، بە گوێرەى ئەوەى پێویستە و لێیان چاوەڕوان دەکرێت کارلێکیان لەگەڵیدا نەکردووە . ئەویش لە سۆنگەى کۆمەڵآ هۆکار و، لەوانەش نەبوونى بەبەشآ لە پێکهاتەى هۆشیارى، چوارچێوەکانى بیرکردنەوەء، ترسان لەوەى مەسەلەکە ئامانجى ئایدۆلۆژى و نا ئیسلامى لە پشتەوە بێت .
بە پێچەوانەى ئەمەشەوە، ئەگەر هەڵمەتەکە یاخود ماوەى دیاریکراو، هەفتەى بەختەوەرى خێزانیی، یاخود خێزانى کوردستانى بێت ، وە رۆژەکانى هەفتە یاخود هەڵمەتەکە بەسەر کۆمەڵآ ناونیشاندا دابەش بکرێت ء، هەر رۆژە ناوێکى لێ بنرێتء، لەوانەش رۆژێکیان یاخود چەند رۆژێکیان بۆ دژایەتى کردنى توند و تیژى دژ بە ژنان تەرخان بکرێت، چاوەڕآ دەکرێت کارلێکێکى گەورەترى کۆمەڵگایی بەدواى خۆیدا بهێنێت . چونکە لەو کاتەدا تەنها باسی ئەوە ناکرێت کە نامانەوێت ، بەڵکو بەشی زۆرى رۆژەکان باسی ئەڵتەر ناتیڤەکانءئەوە دەکرێت کە دەمانەوێتء پێویستە و، دەبێت بوونى هەبێت، وە گوتارەکە تەنها ئاراستەى پیاوان ناکرێت، بەڵکو ئاراستەى پیاوان و ژنان خۆیانء سەرجەم ئەندامانى خێزان دەکرێت. لەم چوارچێوەشدا پرسەکە دەبێتە پرسی ماف و ژیانى پیاو و مندالڕ و ژنء، بە کورتى سەرجەم ئەندامانى خێزان . بەرەنجامى کۆتاییشی، لە رآى خەباتێکى ئەرێنى و، هاندان و بوژاندنەوەى بەها جوانەکان و، خەبات بۆ بڵاو کردنەوەى فەرهەنگێکى پڕ لە میهرەبانى خێزانى، بە شێوەیەکى کاریگەر تر، دەچێتە خزمەت هەوڵدان بۆ وشک کردنى رەگەکانى درەختى بە نەفرەتکراوى توند و تیژى دژ بە رەگەزى مآ . هەر لەم چوارچێوەدا ناوەندە دادوەرى وئیسلامى و ئاینى یەکەى کۆمەڵگاش لە ئاستێکى بەربڵاوتردا تێکەلڕ بە هەڵمەتەکان دەبنء، ترسی کۆمەڵایەتى هەندآ توێژى کۆمەڵایەتیش دەڕەوێتەوە. بەشێکى گرنگ لە هەڵمەتەکەش دەبێتە کار کردن لەسەر دەست نیشان کردنى هۆکارەکانى توند و تیژى خێزانى و، هەر لەم نێوەندەشدا بەشآ لە لێپرسراوێتى دەخرێتە ئەستۆى خودى ئافرەت خۆى. بۆ ئەوەى وەک بابەتء کائینێکى بآ ئیرادە نەبێتە پانتاییەک بۆ پیادە کردنى توندوتیژى رەگەزەکەى تر . هەروەها لێپرسراوێتى ئەو بەشەش لە توند و تیژى بگرێتە خۆ کە ئافرەتان خۆیان دژ بە خۆیان ئەنجامى دەدەن و جۆرەها فۆرم بە خۆوە دەگرێت. هۆشیار کردنەوەى ئافرەتء تواناى گوزارشتدانەوەیەکى ئیستاتیکانە و تەڕوپاراوانە و سەردەمانە و میهرەبانانەو وەفادارانە لە خۆى و، رزگار بوونى لە کۆمەڵآ کۆتء بەندى فکرى و کۆمەڵایەتى و، ناسینى خۆى و رەگەزى بەرامبەرى و، ئەرکى لە بنیات نانى خێزانێکى بەختەوەر و کراوە و هاوسەنگدا، هەر هەمووى دەڕژێتە خانەى پەروەردە و رآ و شوێنى خۆپارێزى پێش وەخت ،لە بەرامبەر توند و تیژى و، هەستى پیاو سالارى، کە فەرهەنگێکى کۆمەڵایەتى هەزاران ساڵەى لە پشتەوەیە. ئەم جۆرە خوێندنەوە و مامەڵە کردنە تێگەیشتنێکى زانستى و هەمەلایەنە ترمان دەربارەى رەگ و ماک و هۆکارەکانى توندوتیژى خێزانى دژ بە ژنان لەلا دروست دەکات ، مەسەلەکەش لە چوارچێوەى پەیوەندى نێوان دووڕەگەزەکەدا قەتیش نادا، بەڵکو لە فەزایەکى فراوانترى خێزانى ء، لە سایەى پەیوەندى یەکى رۆحى و دەرونى و کۆمەڵایەتى هەمەلایەنە تر و، بە یەکداچوتردا دەبینێت ء هەڵدەسەنگێنێت . هەر لەم پەیوەندى یەشدا چارەسەرى بنەڕەتى تەنها لەوەدا نابینرێتەوە ئافرەت بە مافەکانى هۆشیار بێت، بەڵکو هۆشیار بوونى ئافرەت بە ئەرکەکانى ءئەو رۆڵەى لە خێزان و کۆمەڵگاشدا دەیگێڕێت ، دەبێتە دەستەبەرەیەکى گەورەى گێڕانەوەى هاوسەنگیى بۆ پەیوەندى نێوان هەردوو رەگەز. چونکە دابڕین و جیاکردنەوەى هۆشیار بوون بە مافەکان ، لە هۆشیار بوون بە ئەرک و رۆڵەکان ، هەندآ جار دەبێتە سەرچاوەیەکى ترى ململانآ و سەر هەڵدانى توندو تیژى و لەیەکتر تێنەگەیشتن ، ئافرەت لە پالڕ هۆشیار بوون بە مافەکانى و رێز گرتن لە کەرامەتى ئینسانى خۆى ، گەر تواناى بەکار هێنانى سەرچاوە زۆر و زەوەندە رۆحى و دەرونیەکانى خۆى هەبێت ، دەتوانێت کێرڤى پیاو سالارى تا ئاستێکى بەرچاو لە پیاو دا دابەزێنێت. هونەرى گوزارشت دانەوە لە مێینەیى بوون تێکەلڕ بە هەست کردن بە خودى مرۆڤایەتى ژنء، پێناسە کردنى وەک بەشآ لەو رۆڵەى لە ئاسودەکردنىخێزاندا دەیگێڕێت، خزمەتێکى گەورە بە ئەخلاقسالارى خێزانى دەکاتء، چەندان توخمى توند و تیژى خێزانیش سست و ناچالاک دەکات. 
لێرەوە ء بەم جۆرە دەتوانین هەڵمەتى بەختەوەرى خێزانیی یاخود خێزانى کوردستانى، بکەین بە هەفتەى تۆبە و پەشیمانىء گەردن ئازادى خێزانى بە مانا ئاینى یەکەى ، هەڵمەتى ئاشتبونەوە و گێڕانەوەى تەبایی بۆ بەشآ لە خێزانەکان ، هەڵمەتى بوژاندنەوەى زیاترى بەها خێزانیەکان ء، رواندنیان لە هۆشیارى نەوەى نوآ و، سەرجەم کۆمەڵگادا و ، قوڵکردنەوەى پەیوەندى یە رۆحیەکان ء، دەستەبەرداربوونى خۆپەرستى و، بآ وەفاییء، نامیهرەبانى و، بیرتەسکى و، غیرەتى کوێرانە و، کێشەى ساختە و، بەرز راگرتنى پەیوەندى نێوان هاوسەران و ئەندامانى خێزان و، بە کورتى هەوڵدان بۆ ئەوەى خێزان و ژیانى هاوسەرى و خێزانى، ببنە چوارچێوەء پەناگایەکى رۆحى و دەرونى و ئەخلاقى، لە پێناو گەیشتن بە سکونەتء دڵئارامى و خۆشەویستى و سۆز و دلۆڤانى و هۆگرى و هاودەردى ء، هاوخەمى ، هەر بەو جۆرەى قورئان بە گوزارەى (ۆجَعَڵنا بَیْنَکُم مَۆدَەً ۆرَحْمَەً) ئاماژەى پآ کردووە و، ژیانێکى کامەرانى خێزانیش دەیخوازێت . خێزانێک کە تیایدا نە پیاو و نەژن تیایا سەردار و سالار نەبن، بەڵکو مرۆڤ سالارى و ئەخلاق سالارى ببنە چەترى لەخۆگرتنى چەندین تاسە و حەزى ناسک و خاوێنء، ساتەوەختى پڕ لە هەستى گەرم . 

هەر لەم میانە و لەم هەڵمەتەدا دەکرێت چەندین چالاکى ئەنجام بدرێت لەوانەش :
1. دانانى یەک سەعات لە رۆژەکانى ئەو هەڵمەتەدا لە ناوەندەکانى خوێندندا بۆ قسە کردن لەم بارەوە .
2. سەرجەم دام و دەزگا حکومیەکانى تریش بە هەمان شێوەى قوتابخانەکان مامەڵەیان لەگەلڕ بکرێن .
3. وتارى دوو هەینى سەرجەم مزگەوتەکانى هەرێم تایبەت بکرێت بەو بابەتە و چوارچێوەیەکى گشتیش بۆ ئاراستەدان بە وتارەکان هەبێت ئاسایی یە .
4. سەرجەم حزبەکان لەو هەفتەدا چالاکى ناوخۆییان تایبەت کەن بەم مەسەلەیە بەڵکو هەر حزبە و هەفتەى خێزانى تایبەت بە خۆى هەبێت .
5. سەرجەم قوتابخانە و فەرمانگا و حزب ء مزگەوت و ناوەندەکانى ترى کۆمەڵگا پەیماننامەیەکى شەرەفى خێزانى بە ئەندامەکانیان لە هەردوو رەگەز پڕ بکەنەوە بۆ دور کەوتنەوە لە توند و تیژى ء ئیش کردن بۆ ژیانێکى خێزانى بەختەوەر . 
6. هەموو ساڵآ فیستیڤاڵى فلیمى سینەمایی ء ئەدەبی و هونەرى تایبەت بەو هەفتە هەبێت و خەڵاتى سەرکەوتووەکان بکرێت .
7. لەو هەفتەدا خەڵاتى چەندان پیاو و ژنى نمونەیی بکرێت .
8. خەڵات دابەشکردن بەسەر ئەو چالاکوانء میدیاکارءنوسە رو رۆژنامە نوسء رۆشنبیر و زاناى ئاینى و بانگخواز و بەرپرسانەى لە ماوەى ئەو ساڵەدا زۆرترین خزمەتیان بە بوارى کامەرانى و کەم کردنەوەى توندوتیژى خێزانى کردووە .
9. بڵاوکردنەوەى نامیلکە و بڵاوکراوەى بچوک ء دابەش کردنى بە ژمارەیەکى زۆر لەناو کۆمەڵگادا .
10. دەزگا و رێکخراوەکانى کۆمەڵگا نەخشەى ساڵى داهاتووى کارکردنى خۆیان لەو هەڵمەتەدا بخەنە روو 
بۆئەوەى هەڵمەتەکە ببێتە دەرفەتێک بۆ نرخاندن و هەڵسەنگاندن و جەخت کردنەوە ونەخشە دیارى کردن نەک بۆنەیەکى تێپەڕ بۆ بەشدارى یادێک یاخود رۆژێکى جیهانى.
11. کۆنگرەیەکى ساڵانە لە ماوەى هەڵمەتەکەدا لەمەڕ رۆڵى ئاین لە فەراهەم کردنى ئاسودەییء ئەخلاقسالارى خێزانیدا بگیرێت لە سۆنگەى ئەو رۆڵەى ئاین لە کۆمەڵگادا دەیگێڕێتء رماندنى هەر پاڵپشتێکى مێژویی و نەریتى نمایش کراو بە بەرگى ئاینى یەوە کە دەکرێت بە جۆرێک لە جۆرەکان بەکار بهێنرێت بۆ درێژە دان بە ژیانێکى ملکەچانەى ژنانء نامیهرەبان بوون بەرامبەریان .
ئەمە جگە لە رۆڵى میدیا و کردنەوەى سەنتەرى توێژینەوەى زانستى تایبەت وئاراستە کردنى قوتابیانى خوێندنى باڵا بۆ نوسین لەم بوارەدا .