30/11/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كه‌ژاوه‌ی مه‌رگی ئه‌وینێك
ئه‌مشه‌و نزای ..
دوایین نوێژی ماڵئاواییمان ده‌خوێنیین
ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ..
ناڵه‌ی خه‌مێكی مێردمنداڵ..
دوایین گوڵی ژاكاوی عه‌شق
ده‌نێینه چاڵ
له‌گه‌ڵ كۆچی نه‌وڕه‌سه‌كان
به‌ده‌م وتنه‌وی سروودی
ئه‌وینێكی زامداره‌وه
له‌گه‌ڵ خه‌ون و به‌سه‌رهاتی
شاعیرێكی دڵداره‌وه
له‌گه‌ڵ موتاڵای كتێبی پانۆرامای
ئه‌م حوزنه‌وه
له‌گه‌ڵ گریه‌ی ئه‌ستێره‌كان
مانگی چوارده‌ی خۆشه‌ویستییمان ئه‌نێژین
ته‌رمی پاكی .. وه‌ك ئه‌مانه‌تێكی پیرۆز
به‌قووڵایی ده‌ریای رازمان ده‌گه‌یه‌نیین
كێ سهرخۆشییمان لێ ده‌كات
كێ دڵنه‌واییمان ده‌كات
په‌پووله‌كان یه‌كه یه‌كه ..دێنه حوزوور
ماچی ئاگردانی دڵم و
ئامێزی میهری تۆ ده‌كه‌ن
كێ تخووبێك بۆ ئازاری دابڕان و
دورگه‌ی غوربه‌تمان ده‌كێشێت
كێ زووخاوی دواههرهسی..
ئه‌م ههناوهمان ده‌ڕێژێت
ئه‌ی فریشته‌ی ئه‌رخه‌وانم
ئه‌ی هاوڕازی ئه‌ندێشه‌كانی شه‌وانم
ئه‌ی ئاشنای گوڵی شیعری به‌ربه‌یانم
فێرم كه چۆن له‌بیرت كه‌م
فێرم كه چۆن دواسڵاوی ماڵئاواییت لێ بكه‌م
له سیناریۆی مه‌رگ و ژینا
له رۆمانی كۆچی ناواده‌ی ئه‌وینا
هه‌رخۆم بووم به..دووجه‌مسه‌ری هاوكێشه‌ی خه‌م
ئه‌ی شاگوڵی ئه‌رخه‌وانم
تاكه هاوزامی شه‌وانم
فێرم كه چۆن
هۆن هۆن فرمێسكی به‌فرینت
به شه‌ونمی دڵی سپییت بگه‌یه‌نم
فێرم كه چۆن
له‌گه‌ڵ زه‌رده‌ی خۆری ده‌م كه‌ل
هۆش و بیرم له‌ده‌ست ده‌م و
دره‌ختی بێ نازی عومرم
به زریانی..سارای بێ به‌ختی بسپێرم
دڵنیابه هاوڕازهكهم
چیدیی نا‌بینیت نامه‌كه‌م
چیدیی تاسه‌ی ئاگریینت بۆ نانووسم
كورته‌نامه‌ی پڕ ئه‌سرینت بۆ نانووسم..