هیندۆس و صۆفیەت, وە لێکچوونە بنچینەکانیان
30/11/2013 نوسەر: bzavpress

هیندۆس و صۆفیەت, وە لێکچوونە بنچینەکانیان



(لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی و بیروباوەڕی)


ئەمەش لەدوای لێکۆڵینەوە لەبنەچەو ڕەگ وڕیشەی هەردوو بیروباوەڕی هیندۆسی و صۆفیەت, کە یەکەمیان (هیندوس) دینێکی کۆنی هندەو,بەڵکو دەتوانرێت ناوببرێت بە کۆکەرەوەی دینەکانی هند بەوەی هەرەیەکە لە بوزاییەت و صۆفیەت و باقی دینەکانی تری هند لێیەوە لقی گرتووە, وەدووەمیان(صۆفیەت) بریتیە لە بۆچونێکی داهێنراو و وەرگیراو لە دینەکانی هند کە (ان شاء الله تعالی)دواتر ئەم راستیە ڕوندەکەینەوە, وەیاخود دەتوانرێت بوترێت فەلسەفەیەکی وەرگیراوە لەهەریەکە لە بیروبۆچونەکانی هیندوس و بوزیەت, تەنانەت لە بیروبۆچونەکانی فەلسەفەی مصری کۆن کە بەهۆیەوە لە ڕێگای ڕاستی ئیسلام لای داوەو بووە بە گروپێکی لادەرو خورافی بەپێی بنچینەکانی قورئان و سوننەتی راست و عەقڵ و زانست.
لێرەدا چەند لێکچونێکی بیروباوەڕی و سلوکی باس دەکەین کە بەڵگەن لەسەر ئەوەی بنەچەو مەبادیئەکانی صۆفیەت وەرگیراوە و کاریگەربووە بە هندوس و دینەکانی هندستان :-

١- پەرستکارانی براهما کە داناکان و صۆفیەکانیان پێدەوترێت ئەوان کۆمەڵێکن کە پەرستن دەکەن بە ئازاردانی لاشە و دەرون و وازهێنێنان لە دونیاو لە دواییدا دەبیتە هۆی یەکگرتن بەخواوەندی براهما(* لەلای هندوسەکان وایە کە سێ خواوەند هەیە یەکەمیان براهما (دروستکەر) , دوەمیان فشنس(پارێزەر) و سێیەمیان سیفا(لەناوبەر), واتە بەندەکان بەشێک دەبن لە لاشەی (براهما), بەهەمان شێوە صۆفیەکانیش ئەوانەی خۆیان داوەتە پاڵ ئیسلامەوە پەرستن دەکەن بە پەنابردنە بەر ڕەبەنی و دوور بوون لە ژیان بەو مەرامەی بگەن بە بیروباوەری یەکگرتن لەگەڵ خوادا(الاتحاد)! (بەرز و پیرۆزی و گەورەی بۆ خوای مهرەبان لەو وتە ناڕەواییەی کە ئەوانە دەیڵێن)

٢- هیندۆسەکان هەڵدەستن بەوەرزشێکی لاشەی و دەرونی کە پێی دەوترێت(یۆگا), هەرچەندە ئەم وەرزشە بەپەرستن ناودەبرێت بۆ بوزا لە لای بوزاییەکان.
بەڵام صۆفیەکان لە جیاتی ئەوە رەقص و هەڵپەرکێ و سوڕانەوەی جەستەیی دەکەن بەدەوری چەقێکی بەستراو و وەستاوەدا.

٣- هیندۆسەکان کاری سحر و شەعوەزە فێری خۆیان دەکەن, بۆئەوەی بەهۆیەوە بگەن بە گەیشتن بە کارە لەعادەبەدەرەکان و کەرامات! کە ئەوان وای بۆ دەچن براهما ی خواوەند بەوانی بەخشیبێ, بەهەمان شێوە صۆفیەکان کاری جادو و شەعوەزە دەکەن بەهۆی داوای یارمەتی کردن لە شەیتان و جنۆکەکانەوە و پاشان ناوی دەنێن کەرامات و نیشانەی وەلیەتی!, بۆ ئەوەی وابناسرێن ئەوان خۆشەویستی خوای بەرزن! و خوای بەرز بە ئەوانی بەخشیووە, بەڵام نازانن کە قسەکەیان وەکو هی هیندۆسەکان و بوزاییەکان وەکو کەفی سەردەریا وایە!

٤- هیندۆسەکان رێگاکانی پەرستن فێردەبن لەڕێگەی میراتەوە, بەجۆرێک هەر کاهینێک کۆمەڵێک لە مورید پەروەردەدەکات لەسەر تەریقەتەکەی,کەنابێت موریدەکان موخالەفەی پەروەردەکارەکە بکەن و پێچەوانەی بن!, بەهەمان شێوە صۆفیەکان ڕێگاکانی پەرستن فێردەبن لەلایەن شێخی تەریقەتەوە, بەجۆرێک هەرشێخێک چەند مورید و دەروێشێکی هەیە کەهەرچی شێخ بیڵێ جێ بەجێی دەکەن بێ یەک و دو, بەڵکو هەیانە قسەی شێخی پێ گەورەترە لە ووتەی پەروەردگاری بەرز و ووتەی رسول الله (صلوات الله وسلامه علیه)!, وەگەر سەیری واقعیش بکرێت ژمارەیەکی زۆر تەریقەت هەیە لەوانە , تایجانی و رەفاعی و قادری و نەقشەبەندی....,هتد.

٥- هیندۆسەکان هەموو شتێک دەپەرستن, لەدار و بەردو گیاندار هەتا هەیانە گەشتیاری بیانی و سەیارەکەی دەپەرستێ, وەهەیانە سوجدە بۆ جاڵجاڵۆکەو مشک و مانگا و زەڕە دەبات!, وەهەرشتێک سەرسامیان بکات سوجدەی بۆدەبەن و دەیپەرستن! وەپەرتووکە پیرۆزەکانی هیندؤس دەڵێن کە خواوەند (براهما) ئەمری کردوە بە داتاشینی بتەکان و پەرستنی, وە ووتوویەتی کە پەرستنی ئەو بتانە پەرستنی براهمایان بەبیر دێنێتەوە!

*بەڵام صۆفیەکان جگە لە خوای بەرز (تعالى ذكره), هەریەکە لە قەبر و پیاو چاک و شێخی تەریقەت و پەڕۆ و شەیتان و جنۆکەش دەپەرستن!, هەتا یەکێک لە پیشەواکانیان کە ناوی (ابن عربی)یە و بە (شیخ الاکبر) ناودارە لایان ئەم ووتەیە دەڵێت "من اعتقد بشئ نفعه" واتە : هەر کەسێک باوەڕی بەشتێک هەبێت سودی پێدەگەیەنێت!! ئەمەش لە ڕاستیدا بیروباوەڕی بێدینەکان و هاوەڵ پەیداکەرانە, جگەلە هەموو ئەمانەش هەندێک لە صۆفیەکان کاتێک پەرستن دەکەن شێوەی شێخی تەریقەت دێنەبەرچاوی خۆیان و بەهۆیەوە پەرساتن دەکەن!, هەروەکو چۆن هیندۆسەکان بتەکان دێننە بەرچاوی خۆیان و دەیان پەرستن بۆ ئەوەی پەرستنی براهمایان بەبیربێت!

٦- هندۆسەکان هەردووک کتابی (ئەلویدا) و (ئەلفیدا) بەکاردەهێنن و لایان پیرۆزە, کەپێک هاتووە لە چەند گۆرانیەک و لاواندنەوە و خۆ کڕکردنەوە کە پیاوانی ئاینی هیندۆسی بەکاری دەهێنن, وەهەشیانە خەڵکی عەوام بەکاری دەهێنێت, وەهەروەها ئەم دوو کتێبە پێک هاتووە لە جادو و شەعوەزە کە کاهینە هیندوسیەکان خۆیان فیری دەکەن بۆ دەرهێنانی کەرامات و بەدەستهێنانی سود و لادانی شەڕ!
*بەهەمان شێوە صۆفیەکانیش چەند کتێبێک و نوسراوێکیان هەیە کە هەریەکەیان تایبەتە بە تەریقەتێک و پێکهاتووە لە سحر و شەعوەزەو گۆرانی و وتنی زاراوەی دینی بەهەڵە!, وەکو (الله! الله!) و (هو ! هو!), جگە لەهەموو ئەمانەش دەروێش و موریدەکان ئەو فێرکراوانە دەڵێنەوە کە بەهۆیەوە سحرو دەستفڕکە دەکەن و ناوی دەنێن کەرامات!, کە ئەویش لەڕیگەی پەنابردنە بۆ شەیتان و جنۆکەکان و وەهاوارکردن لە غەیری خوای بەرز لە شێخی تەریقەت و پیاوچاک و مردویەک!! وەپاشانیش ئەمانە بە دینداری وروحیانەت و عیرفانیەت و زوهد و وەرع ناوزەندەکەن بۆ گەوجاندنی خەڵکی ساویلکە!!.

٧- بیروباوەری یەککگرتن لەگەڵ خواوەند (الاتحاد) : هیندۆسەکان گەورەترین ئامانج لایان پاککردنەوەی ڕوح و لاشەیە هەتا یەکبگرن و ببن بەیەک لەگەڵ خواوەند (براهما)!و ببن بەبەشێک لێی!
*بەهەمان شێوە زاراوەی (الاتحاد) لەلای بیروباوەری صۆفیەکان هەیە و بەهەرەبنچینە گرنگەکان دادەنرێت لەلایان! (پاک و بێگەردی بۆ خوای بەرز لەهەمبەر ئەو ووتە ناڕەواییانەی ئەم نەزانانە دەێڵێن)!

٨- هیندۆسەکان باوەڕیان بە ئیلهام و زانینی غەیب هەیە, وەوا گومان دەبەن کاتێک مرۆڤ خۆی لەکۆمەڵگە جیادەکاتەوە و دورەپەرێز دەبێت و ئازاری خۆی دەدات و خۆی برسی دەکات یەکسەر زانینی شاراوەکانی بۆ دێت و هەموو ڕاستیەکانی بۆ ئاشکرا دەبێت!
*بەهەمان شێوە صۆفیەکانیش ئیددعای ئیلهام و زانینی غەیب و شاراوەکان دەکەن!,بەڵکو زۆرێک لە گەورەکانیان دەڵێن"لەخەونمدا خوا تەفسیری ئەو ئایەتەی پێ ووتم!", یاخود خوا قسەی لەگەڵ کردم! "کلمنی ربی عن نفسی!"

٩- بوونی چینایەتی لە هیندوسدا کە هەرچینێک تایبەت مەندی و جیاکەرەوەی خۆی هەیە.هیندۆسەکان پێشیان وایە کە خواوەند براهما خەڵکی لەخۆی (لاشە) دروستکردوە,جاهەیانە لە باڵیەوە (باڵی براهما!), وەهەیانە لە پێی خۆی دروستی کردوە, وەهەیانە لە ڕانی خۆی دروستی کردوە!,کەلەسەر ئەوەوە چوار چینی هەتاهەتایی دروستببوە لەسەر ئەم شێوەیەی خوارەوە :

١- بەراهمەکانیان پێدەوترێت, کە کە دروستی کردوون لەدەمی ئەوانیش پیاوانی ئاینی و و کاهینەکانن کە بەرزترین چینن.
٢- کاشتریا : ئەوانیش پادشایەکان و دەسەڵات دارەکان و سەربازەکانن کە لە باڵی براهما دروستکراون !
٣- ویشیا: ئەوانیش بازرگانەکان و جوتیارەکان و پیشەگەرەکانن و دەڵێت ئەوان لە پێی براهما دروستبوون!
٤- شودرا: ئەوانەش چینە ئیهمال کراوەکانن و دروستکراون بۆ خزمەت کردنی هەموو چینەکانی سەرەوە!, وا گومان دەبەن کە براهما ئەوانی دروستکردبێت لە پێی!
*بەڵام لەلای صۆفیەکان چینایەتی زۆر درێژ نەبۆتەوە, بەڵکو خۆی لە شێخی تەریقەت و دەروێش و موریدەکان دەبینێتەوە, کە هەریەکە لە مورید و دەرویشەکان بە خزمەتکار و چڵکاوخۆری شێخی تەریقەت ناوزەندەدەکرێن, بەڵکو دەروێش هەیە (دوور لەڕوی ئیوە!) پیسایی و بەڵغەمی شێخی تەریقەت نۆش دەکات!! (ئەوە گومڕایی دین و عەقڵە!).

١٠- *(سیخ) کە دینێکی هیندۆسە لەسەدەی نۆی هجری کەدەکاتە پازدەی زایینی دروستبوو لەسەر دەستی پیاوێک کە ناوی (نانک) بوو کە لەبنچینەدا لەچینی کاشتریا بوو, ئەم پیاوە سەردەمێکی لەبیرکردنەوە و وورد بوونەوە بەسەر برد,و پەرستنی بتەکانی ڕەت کردەوە کە هیندوسەکان دەیان پەرستن,هەروەکو چۆن نیزامی چینایەتیشی ڕەت کردەوە, بۆیە دەستی کرد بەگەڕان لەسەر زەوی بۆ ئەوەی ڕاستیەتی بدۆزێتەوە, و وەویستی فێری ئیسلام بێت, بەڵام موسوڵمانانی وڵاتەکەی (بنجاب) پیاوچاکان و قەبریان دەپەرستن و بەگەورەیان دادەنان هەروەکو چۆن هیندۆسەکان بە بتەکانیان دەیانکرد, بۆیە سەرکەوتوو نەبوو بۆ چوونە لای کەسێک کە دینی ڕاستی فێربکات.

پاشان ئەو تووسی کەسێکی صۆفی بوو کە بیروباوەری *(وحدة الوجود)ي هەبوو و پێی دەوترا (سەید حوسێن دەروێش) بۆیە لێی فیربوو کە دینەکان هەمووی ڕاستن!, لەبەر ئەوەی بتەکان تەنها شیوە و دەرکەوتنی خوان!(کەلەڕاستیدا ئەم بیروباوەڕە هی صوفیەتە و بە وحدة الوجود ناودەنریت لە زاراوەناسیدا) , وەدەیووت"هەر کەسێکیش ئەم بتانەی پەرستبێت وەکو ئەو وایە خوای پەرستبێت!" (گەورەیی و پاک و بێگەردی بۆ خوای بەرز لەو ووتە ناڕەواییەی کە ئەمانە دەیڵێن)
پاشان بەهۆیەوە ژمارەیەک خەڵکی ساویلکە سەرسام بوون بەم پیاوەگومڕایە و باوەڕیان پێهێنا کە بانگەوازی دینێکی تازەی دەکردوو دەیووت "نەهیندووس! نە ئیسلام!"

پاش ئەوەی نانک مرد, صۆفیەکان بوون بەجێنشینی و کە لێرەوە ناوی (سیخیان) پێدەوترێت کە بەمانانی (سەید) و (مشک)یش دێت!, ئەم بیروبۆچونە (دین) لە ژێر تەریقەتی صۆفیەکان مایەوە هەتا یەکێک لەنەوەکانی (نانک) هات و ئەوانی گۆڕی بۆ کۆمەڵێکی شەڕانبازی رێکخراو و ناوەکەی گۆڕی لە (سیخ)ەوە بۆ (سنخ) کەبەواتای (شێر) دەهات, ئەم گروپە دژایەتیەکی زۆری هیندۆسەکان و موسلمانەکانیان دەکرد و وەکاتێک ئینگلیز هندی داگیر کرد پیشتیوانی ئینگلیزیان دەکردوو لە گویڕایەڵی ئەوان دابوون, وەکاتێکیش هند دابەش بوو بۆ هندستان و پاکستان سیخەکان گەورەترین هۆکاری شێواندنی کۆمەڵگە بوون لە ناوچەکەدا, وەلە دوژمنایەتیشیان بۆ ئیسلام لە جولەکە دەچن.

لەبیرو باوەڕیان : 

١- باوەڕبوون بە پەروەردگارێکی دروستکەر و رەت کردنەوەی پەرستنی بتەکان.
٢- باوەڕیان وایە کە ئیمامەکەیان(کورو) واستەدەکات لە نیوان خوا و بەندەکان, هەروەکو صۆفیەکانیش ئەم باوەڕەیان هەیە!
٣- باوەڕبوون بە کتابی پیرۆز کە لایان ناوی (کرانتە) یە.
٤- باوەڕبوون بە(التناسخ) کۆپی بوونی ڕوحەکان و چون بۆ ناو کەسێکی تر دوای مردن وەکو هیندۆسەکان و بوزاییەکان.
٥- حەج کردن بۆ پەرستگەی زێڕی (ئەمرتسار) و خۆشوردن لەو حەوزەی کە باوەڕیان پێیەتی هەروەکو هیندۆسەکان باوەڕیان پێیەتی لە ڕوباری (کانج).

................................................
سەرچاوەکان : 

١- (الملل والنحل) للامام ابی الفتح محمد بن عبدالکریم الشهرستانی, ص(٧٠٤)

٢- (تلبیس ابلیس) للامام ابن الجوزی, ص(٢٧٩)

٣- (ادیان الهند الکبرى) الدکتور احمد شبلی , ص (٦٠) نقلاً من مجلة (جورنال بهافان) الانجليزية الصادرة في بومباي عدد نوفمبر (١٩٦٣)م

٤- (اصول الفرق والادیان والمذاهب الفكرية المعاصرة), الدكتور سفر الحوالي, ص (١٠٠-١١٥)

٥- (موضوع الهندوسية) , ص (١٠١)