01/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شاسوار عبدالواحد: پارتی حیمایه‌تی كردووم
شاسوار عبدالواحید خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند ستایشی پارتی ده‌كات و رایگه‌یاند كه له‌توركیا حیمایه‌تیان كردووه.
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی چاوپێكه‌وتنی كه‌ناڵی ئێن ئاری تی شاسوار عبدالواحید خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا رایگه‌یاند كه هه‌ڵوێستی پارتی له‌باره‌ی ته‌قه‌لێكردنه‌كه‌ی زۆر جوان بووه‌و له‌و رووه‌وه ستایشی كردن.
ناوبراو وتیشی (پارتی هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تداری هه‌بووه، چه‌ندین جار نێچیرڤان بارزانی و كاك مه‌سعود په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووم و ته‌نانه‌ت له‌توركیاش حیمایه‌تیان كردووم).
له‌باره‌ی یه‌كێتیی و حزبه‌كانی تریشه‌وه وتی (یه‌كێتی هه‌ڵوێستی باش بوو ته‌نها گروپێكی بچوك نه‌بێت، هه‌موو حزبه‌كانی تریش هه‌ڵوێستیان هه‌بوو).
ئێواره‌ی رۆژی 26ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ له‌به‌رده‌م چاڤی لاند، شاسوار عبدالواحید خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا‌و كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئاڕ تی ته‌قه‌ی لێكراو برینداركرا.
د.ع