02/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌ردۆغان: کورده‌کانم به‌قه‌د تورکه‌کان خۆش ده‌وێت
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕایگه‌یاندووه: هاووڵاتیانی تورکیا هیچ جیاوازییه‌کیان پێکه‌وه نییه و کورده‌کان به‌قه‌د تورکه‌کان خاوه‌نی پێگه‌ی شارۆمهندین.
له که‌ناڵی NTV msnbc: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا و ڕێبه‌ری پارتی داد و گه‌شه له کۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی خۆی له ئه‌سته‌نبۆڵ وتی: "له ڕۆژێکه‌وه هه‌نگاوم له‌و ڕێگایه ناوه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بووم که هه‌موو خوڵقاوه‌کانی خودا به‌رابه‌رن و هه‌ر به‌و ئهندازییهی تورکه‌کانم خۆش ده‌وێت له ڕاستیدا کورده‌کان و دیکه‌ی ئیتنیکه‌کانی تورکیاشم خۆشده‌وێت
وتیشی:" هیچ کاتێک به‌پێی ڕوانگه‌ی ئیتنیکی و ئایینی بڕیارم نه‌داوه و کورده‌کان و عه‌ره‌به‌کان و زازاکانیش هاووڵاتی تورکیان و هه‌موویان پێکه‌وه مافی به‌رابه‌ریان هه‌یه."
ئه‌ردۆ
غان له‌مه‌ڕ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وتی: ''هه‌ندێ که‌س ڕه‌خنه‌یان له ئێمه گرتووه و ئه‌ڵێن قه‌یرانی سووریا چ پێوه‌ندییه‌کی به تورکیاوه هه‌یه، من له وه‌ڵامی ئه‌و که‌سانه ده‌ڵێم وڵاتێک که ده‌روازه‌کانی خۆی له ڕووی دیکه‌ی وڵاتان ببه‌ستێ و بڵێت کارمان به عێراق، لوبنان، سووریا، میسر و فه‌له‌ستینه‌وه نییه گه‌شه ناکات و گه‌وره نابێت"
ڕاشیگه‌یاند که" ئه‌گه‌ر له ساڵانی ڕابردوودا له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له کێشه و بارودۆخی ئه‌و وڵاتانه و دیکه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که خافڵ بوایاین، تورکیا له بواری ئابوورییه‌وه هیچ کات گه‌شه‌ی نه‌ده‌کرد.