02/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بارزانی: هه‌رێمی كوردستان هیچ كارێكی نه‌كردوه دژی ده‌ستوری عێراق بێت
مه‌سعود بارزانی له‌باره‌ی پرسی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان له‌وڕووه‌وه هیچ كارێكی نه‌كردووه دژی ده‌ستووری عێراق بێت و هیچ جۆره مه‌ترسییه‌كیش له‌سه‌ر هیچ لایه‌ك دروست ناكات.
بارزانی له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ تانه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری وزه‌ی توركیا رایگه‌یاند: له ساڵی 2007ـ دا له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێككه‌وتن كراوه كه ئه‌گه‌ر هاتوو یاسای نه‌وت و گاز په‌سه‌ند نه‌كرا ئه‌وه هه‌تا په‌سه‌ندبوونی ئه‌م یاسایه هه‌ردوولا ئه‌و مافه‌یان هه‌یه كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌مه‌ڕ ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ڕێكبكه‌ون.
له دیدارێكدا مه‌سعود بارزانی سوپاسی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیای كرد بۆ پێشخستنی ته‌بایی و برایه‌تی و هه‌روه‌ها گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی توركیا چونكه ئه‌م په‌یوه‌ندییه له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق و توركیا و هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو ناوچه‌كه دایه.
له‌باره‌ی سیاسه‌تی نه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان و به‌ستنی گرێبه‌ستی وزه له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی جیهان مه‌سعود بارزانی وتی: " هه‌رێمی كوردستان له‌وڕووه‌وه هیچ كارێكی نه‌كردووه دژی ده‌ستووری عێراق بێت و هیچ جۆره مه‌ترسییه‌كیش له‌سه‌ر هیچ لایه‌ك دروست ناكات، به پێچه‌وانه‌وه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه ده‌كات.