02/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
چێڵسی: ده‌رگای رۆیشتنی به رووی داڤید لویز كردۆته‌وه
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانیه‌كانی ئیسپانیا دووپاتیان كردۆته‌وه یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی پاڵه‌وانی لیگا چاودێری به‌رگریكاره به‌تواناكه‌ی چێڵسی داڤید لویز ده‌كات له پێناو گواستنه‌وه‌ی بۆ قه‌ڵای كامپ ن‌و به‌مه‌به‌ستی باشتر كردنی هێڵی دواوه‌ی یانه‌كه‌ی له‌وه‌رزی ئێستادا.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ له راپۆرتێكدا كه بڵاویكردۆته‌وه ده‌ڵێت یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی ده‌رگای رۆیشتنی به رووی به‌رگریكاره به‌رازیلیه‌كه‌دا كردۆته‌وه له وه‌رزی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ئێستادا.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه یانه كه‌تالۆنیه‌كه به دیارترین یانه داده‌نرێت كه گرنگی به‌و یاریزانه بدات و بیه‌وێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژوو بكات ، دوای شكست هێنانی گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه له مێركاتۆی هاوینی رابردوو ، له‌لایه‌كیتره‌وه راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له‌مه‌ودوا راهێنه‌ری پورتوگالی جۆزیه مۆرینۆ له یانه‌ی چێلسی پشت ده‌به‌ستێت به دووانه‌ی جۆن تێری و كاهیل له هێڵی به‌رگری.