02/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌سه‌ر 6 یاریزانی مان یونایتد نمایشكرا
فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی وه‌رزی 92 كه له‌سه‌ر 6 یاریزانی ئه‌و وه‌رزه‌ی مانچسته‌ریونایتد به‌رهه‌مهێنراوه، له هۆڵێكی ناوچه‌ی لیسته‌ر سكویری شاری له‌نده‌ن نمایشكرا.
هه‌ردووبرا گابی و بن تۆرنه‌ر فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌ییان له‌سه‌ر 6 یاریزانی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد دروستكردوه كه ئه‌وانیش د‌یڤید بێكهام و نیكی بات و رایان گیگزو پۆل سكۆڵزو گاری و فیل نیڤڵن.
له‌و فیلمه‌دا باسی ئه‌و 6 یاریزانه ده‌كرێت كه له تیپی لاوانی شه‌یتانه سوره‌كانه‌وه به‌یه‌كه‌وه بۆ تیپی یه‌كه‌م سه‌رخران و دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا بوونه ئه‌فسانه‌و چه‌ندین نازناویان له‌سه‌ر ئاستی ئینگلته‌راو ئه‌وروپا بۆ ئه‌و یانه‌یه برده‌وه.
دوای نمایشكردنی فیلمه‌كه د‌یڤید بێكهام وتی :هه‌مویان خه‌ڵكی شاری مانچسته‌ر بوون، ته‌نیا من نه‌بێت و له‌ماوه‌ی 15 ساڵدا بووینه باشترین هاورێ.