ئەندامی ئەنجوومەنی زانستی لە وەزارەتی ئەوقاف
((بە هیچ شێوەیەك جیهادكردن لە سوریا بە جیهاد نابێ و دروست نیە... بەڵگەكانیان لاوازە))
بزاڤ پرێس :- قسەت چیە بۆ ئەو كەسانەی بە تایبەت((رۆشنبیری ئیسلامی و رۆشنبیری مەزهەبی)) سەبارەت بە چوون بۆ جیهادكردن لە سوریا..؟
د. مادح مەلا مەحەممەد بەرزێوەیی:
ئەوانەی كە فتوای جیهادكردن دەدەن دوو تا سێ بەڵگەیان لە دەستە بە تایبەت نمونەی ئەو كەسەی"الاصحاب الاخدود" دێننەوە.. كە خۆی كووشتوە، ئەوەش دیارە كە"یقین"ی هەبوو كە دەكوژرێ و بەڵكو لەو رێیەوە كەسانێك و كۆمەڵێك ببنە ئیماندار، لەگەڵ ئەوەشدل لە دوایدا وا دەرچوو.
لەسەر ئەوەی كە د. یوسف قەرزاوی و هەندێ لە زانایانی ئاینی جیهانی ئیسلام فتوای خۆتەقاندنەوە یان جیهادكردن بۆ سوریا دەردەكەن ئەوەش وەڵامی خۆی هەیە كە یەكێ لەو زانایانە رەمەزان بوتی بوو كە دژی ئەو فتوایە بوو ئەوەش دەكرێ بووترێ دروسترە چونكە بوتی لە وڵاتی خۆی دەژی و ئاگادارە كە گەر بێتوو ئەو دۆخە وا بەردەوام بێ لەوەدەچێ خراپتر بێ ئەو زانایانە خۆ لەوێ ناژین تا دۆخی سوریا بزانن بارودۆخی میسر لەگەڵ بارودۆخی سوریا جیاوازە. وە ئەوان لە "زمان" و "مكان"ی خۆیان باشتر دەزانن!!
پاشان ئەوە
1- دەبێ "قازی شەرعی" بڕیار بدات.
2- بەڵگەكان بۆ قازی شەرعی بگوازرێتەوە چونكە گەر حەڵاڵ بێ یان حەرام تا بڕیاری لە سەر دەربكات.
3-((الاجتهاد)) دەبێ حاكمی شەرعی دەریبكات و كەرەستەی"الاجتهاد"ی لەبەردەستدا بێ.
4- ئەوەی فتوای جیهادكردن دەردەكات گەر بە پێی شەرع بێ بەڵگەكانی گەر((حاكمی شەرعی-قازی شەرعی))دەریناكات ئەوە((گوناە بارە))، كافرە، كافربوونەكەش هەر((قازی شەرعی)) دەریدەكات.