02/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕه‌زیل و چرۆك مه‌به
الحمد لله وحده، و الصلاة والسلام على من لا نـبـي بعده:
موسڵمانی ئازیز خوشكی سه‌نگینم ، برای عه‌زیزم . که‌مێك کاتت ته‌رخان بکه‌و له‌گه‌ڵم به بۆ بەدەستهێنانی خێر‌و پاداشتێکی زۆر گه‌وره ؟!. بێگومان خۆت به گوێڕایەڵی فەرمانی خودای پەروەردگارئهزانی وایه ... ؟! دڵنیام وه‌ڵامت هه‌ر به‌ڵێ یه باشه که‌واته ئه‌ته‌وێت (10) صەڵاوات لەلایەن خودای پەروەردگارەوە به‌ده‌ست بهێنی دڵنیام ئه‌ڵێ به‌نده‌یه‌کی تاوان باری وه‌ك من چۆن خاوه‌نی ئه‌م فه‌زڵ وڕێزهیه ؟؟ له‌گه‌ڵم به هێشتا زۆر ماوه ؟؟ .ئه‌ته‌وێت ببیه خاوه‌نی (10) چاكەو سڕینەوەی (10) تاوان. ئه‌ته‌وێت پله‌ت بەرزبێته‌وه (10) پلە لەلای خودای پەروەردگار.ئه‌ته‌وێت شەفاعەت بۆبکات پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلى الله عليه وسلم) ئه‌ته‌وێت ببیه بەدەستهێنهری صەڵاواتی فریشتەكان. دڵنیام تۆش و باقی موسڵمانان هه‌مووتان ئه‌تانه‌وێت سه‌لام له‌پێغه‌مبه‌ری خودا بکه‌ن (صلی الله علیه وسلم ) و زۆر شه‌یداو تامه‌زرۆ و په‌رۆشی وەڵامدانەوەی سەلامیشن لەلایەن پێغه‌مبه‌ری ئازیزمانه‌وه (صلى الله عليه وسلم) ده‌ی باشه باڕهزیل و چرۆك نه‌بین و توخودا فه‌رموو وه‌رن تێکڕا هه‌موومان صەڵاوات و سه‌لام بۆ پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان(صلى الله عليه وسلم) پێشه‌واو سه‌روه‌رمان بنێرین.سه‌لامی خودات لێبێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا [اللهم صل على محمد وعلى أزواجه وذريته كما صليت على ابراهيم وبارك على محمد وعلى أزواجه كما باركت على ابراهيم انك حميد مجيد] به‌وشێوه فێری کردووین پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (صلی الله علیه وسلم) که صه‌ڵاوات وسه‌لامی بۆ بنێرین هه‌وره‌ك باوكی موحەممەدی كوڕی عجرەوە (ڕەزای خوای لێ بێت) بۆمان ئه‌گێڕێته‌وه فەرموویەتی: جارێكیان پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هات بۆ لامان منیش وتم: ئەی پێغه‌مبه‌ری خودا فێرت كردووین كە چۆن سەلامت لێبكەین بەڵام ئەی چۆن صلوات لەسەرت لێبدەین ؟ئەویش فەرمووی .ئاوا بڵێن.. ،ئه‌وه‌ش بزانن که هاوه‌ڵی به‌ڕێز عبدالله ی كوڕی مەسعود (ڕەزای خودای لێ بێت) ئه‌ڵێ پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی: پەروەردگار چەند فریشتەیەكی تایبەتی داناوە كە سەلامی ئوممەتەكەم پێ ڕادەگەیەنن.[ رواه النسائي والحاكم وصححه ووافقه الذهبي وقال الألباني اسناده صحيح] خودای پەروەردگار ئه‌فه‌رمووێ: ( إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا )( الأحزاب: 56)واته؛به‌ڕاستی خودا‌و فرێشتهکانی (صلوات) ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئێوه‌ش (صلوات)ی له‌سه‌ر بده‌ن و (به‌رده‌وام یادی خێری بکه‌ن)زانای پایەبەرز ابن كثیر (ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت) دەربارەی ئەم ئایەتە فەرموویەتی: مەبەست لەم ئایەتە خودای گەورە ئاگاداری بەندەكانی دەكاتەوە لە پلەو پایەی پێغەمبەرەكەی( صلى الله عليه وسلم )بەشێوەیەك كە فریشتەكان سەلامی لێدەكەن پاشان خودای گەورە فەرمان بەبەندەكانی دەكات كە صەڵاوات و سەلامی خەڵكانی ئاسمان و زەوی بۆ بنێرن بۆ ئەوەی هەردووكیان بەیەكەوە كۆ ببنەوە.زانای پایەبەرز ابن القیم( ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت )فەرموویەتی : ئەگەر خودا و فریشتەكانی صەڵاوات بنێرن بۆ پێغەمبەرەكەی (صلى الله عليه وسلم )ئێوەش ئەی بەندەكان صەڵاواتی بۆ بنێرن و سەلامی لێبكەن بۆ ئەوەی لە خێر و بەرەكەتی پەیامەكەی بێ بەش نەبن لە دونیا‌و ڕۆژی دوایی دا. وه‌هه‌روه‌ها زانای پایەبەرز (ابن عثيمن) (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) وە مانای سەلام: واتە دروستی كەسێكە لە كەم و كوڕی و عەیبە، ئەگەر (صەڵاوات) لەگەڵ (سەلام) كۆ بووییەوە ئەوا پلەو پایەیەكی بەرزی بەدەست دێت و هەرچی عەیبە و كەم و كوڕی هەیە لێ بەدوور دەبێ. ده‌ی باله‌خۆمان بپرسین من وتۆ چیمان كردووە بۆ پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)؟؟ که هه‌موو ژیانی له‌خه‌می ئێمه بووه‌و به‌برای خۆی ناومان ئه‌بات باشه ئه‌گه‌ر چورئهتی ئه‌وه‌مان نیه گیانمان فیدا بکه‌ین له‌پێناوی خۆ ئه‌توانین هه‌رئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌م بیرهێنانه‌وه‌یه پڕ به‌دڵ بڵێین به‌دایك و باوک و کهسو کار‌و ماڵ و مناڵمانهوه به‌قوربانت بین ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) سه‌لامی خودات لێبێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودائهی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی له‌خۆمان خۆشه‌ویست تر [اللهم صل على محمد وعلى أزواجه وذريته كما صليت على ابراهيم وبارك على محمد وعلى أزواجه كما باركت على ابراهيم انك حميد مجيد] خودا په‌نامان بدات بالهوکهسانه نه‌بین که پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم)سەرزەنشتیان ئه‌کات ئیمامی عه‌لی (ڕەزای خوای لێ بێت) فه‌رموویه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا(صلى الله عليه وسلم )فەرمووی:( ڕەزیل و چروك كە هەموو ڕەزیلیەكی تێدایە ئەو كەسەیە كەناوی منی لەلا باس بكەن و صەڵاواتم لەسەر لێ نەدات.)[أخرجه النسائي والترمذي وصححه الألباني ]بەهیوای هه‌میشه ناردنی (صلوات)
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.