02/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كه‌ركوك و كه‌رامه‌ت
دووساڵیش،ئه‌بێت دوور‌و نزیك قسه‌یه‌كی جدی لهسهركهركوك و مادده‌ی (140) نه‌كراوه،به‌ڵكو هیچ داموده‌زگایه‌كی كوردیی چاوێكی به‌راوردكارانه‌ی ژیر نه‌كردۆته‌وه،له‌پای كه‌مكردن یان زۆر كردنی ڕێژه‌ی دانیشتوانی كورد‌و عه‌ره‌ب،له‌ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان .خۆ ئه‌گه‌ر چه‌ند نمونه‌یه‌ك له: بزوتنه‌وه و هه‌ڵسانه‌وه كوردییه‌كان وه‌ربگرین . له‌دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیی و دروستبونی ده‌وڵه‌تی عێراق (1921) و،گۆڕانی بنه‌چه‌یی لهناوچهكهداو،زاڵكردنی سووننه مه‌زهه‌به‌كان،ئه‌وا هیچ كام له ڕێبه‌ره كوردییه‌كان،بۆ یه‌ك ساتیش بێت ،بیریان له سازشكردن له‌سه‌ر كه‌ركوك نه‌كردۆته‌وه .نه‌ك هه‌ر ڕێبه‌ر و سه‌ركرده‌كانی كورد،لانی كه‌م بۆ هه‌زاران ساڵی ئاینده مێژوو ئه‌یانخاته به‌ر نه‌فره‌ت و تفی خیانهتبازیان لێده‌كا.
هه‌ربۆیه زۆربه‌ی كورده‌كانی شاره‌كه،كه‌ركوكیان كردۆته به‌شێك له‌نه‌ست و كه‌رامه‌تی (بون) ی خۆیان،ئه‌گه‌ر جاران داخ لهدلاَن به (ته‌قینه‌وه) بیرێكیان له‌كۆچی كوردان ئه‌كرده‌وه،ئێستا بۆ بێنرخكردنی ته‌قینه‌وه‌كانیان،تاسهربانی خانوهكانیشیان ناچن،تا دووكه‌ڵه‌كه‌ی ببینن.پێش ڕاپه‌ڕینی ئازار(1991)، (ئه‌رپه) پارتی بوو،یه‌كێك بوو له شه‌قاوه‌و پیاوه بهجورئهتهكانی كورد له‌كه‌ركوك،ملی به‌كه‌س نه‌ئه‌دا..دوای ئه‌وه‌ی پارتی كه‌ركوكی چۆڵكرد،فشارێكی زۆریان خسته سه‌ری،تائه‌ویش بچێته‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه،بهلاَم به كلاَشینكۆفێكهوه،تاقی ته‌نها به‌رامبه‌ری ده‌زگا هه‌واڵگریی و ئه‌منه داپڵۆسێنه‌ره‌كانی به‌عسی گرتبو،بچن بپرسن: عه‌ره‌ب و به‌عسی شاره‌كه،له‌دووریشه‌وه نه‌یان ئه‌وێرا،سه‌یری پێڵوی چاوه‌كانی بكه‌ن.. بۆئه‌وه‌ی له‌مان و نه‌مانی دڵنیا بن. تا شه‌هیدیشیان كرد،ئه‌ترسان خۆیان به‌ن،به‌سه‌ر جه‌نازه‌كه‌یدا .
وه‌لێ،ئه‌مڕۆكه،جگه‌له‌وه‌ی خه‌ریكه،له‌ئه‌ده‌بیاتی دهسهلاَتی كوردیدا،كه‌ركوك و دووزو خانه‌قین و شنگال و مه‌نده‌لی،ده‌بنه ناوچه له‌بیركراوه‌كان .سالاَنێكه به‌چاوی خۆم ئه‌بینم،خهڵكێلێك به‌ناوی نوسین و خه‌مخۆریی و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌وه،هه‌رجاری لهباڵو ده‌زگایه‌كی ئه‌منییه‌وه،گیرفانیان پڕده‌كه‌ن و،هه‌ركاتێكیش بهتاڵیانكردهوه،بۆ كاروانێكی تر،ده‌ست ئه‌ده‌نه: هێرش كردن بۆ سه‌رئه‌م و ئه‌و،كێشه نییه،تاسه‌ریش بكێشێت بۆ درز خستنه نێوماڵی كورد له‌شاره‌كه (هه‌رچه‌نده دووبهردیان یه‌كی نه‌گرتووه)،ئه‌مانه باكێكیان نییه.قه‌راغی شاریان لێگرتووه‌و،زوتر ئه‌گه‌نه هه‌ولێری پایته‌خت..ڕه‌نگه له‌سه‌ر توَمهت و سیخوڕیی و درۆكردن و به‌زاندنی ئیتیك،سه‌دجار بانگهێشتی دادگا كرابن،كه‌چی ئه‌مه‌یان ناو ناوه،قوربانی بۆ كه‌ركوك و،به‌ده‌ستكه‌وت به‌به‌رپرسانی شاره‌كه‌و خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی ئه‌فرۆشنه‌وه .
ئێمه: وێڕای ده‌یان سیمینار‌و سه‌دان وتار له‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه،سه‌رباری ئه‌وه‌ی چاوو دڵمان له‌كه‌ركوكه،ڕێگه به‌خۆمان ئه‌ده‌ین: هۆشیاری بده‌ین، لانی كه‌م فلاشێك،بۆ هاتنه ده‌نگی ڕای گشتی و سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد هه‌ڵبكه‌ین،كه شكاندنی هه‌یبه‌تی كه‌ركوك و ڕمڵ لێدان به‌ناویی كه‌ركوكه‌وه،له‌دیارده ده‌رچووه .ئه‌وله‌ویه‌تیش بۆ ئه‌م زه‌نگه ئێمهومانانین:
له‌پرۆسه‌ی ئازادیی كه‌ركوكدا، خوا نه‌یكوشتم و مامه‌وه.
له‌و وه‌خته‌ی یه‌كێتی بوم،به هۆی سه‌په‌رشتی كردنی لق و ڕیزه‌كانی خوێندكارانه‌وه،دیسان له‌سه‌ره‌تای (شارع جمهوری) لهتهقینهوهدا،خوا نه‌یكوشتم و مامه‌وه.
ساڵی پار،له‌كاتی هات و هه‌رای سوپای دیجله‌دا،له رێی كه‌ركوك،دیسان خوا نه‌یكوشتم و مامه‌وه،(50) شه‌و،ده‌ستم لهگهچا بوو.
برایه‌كم،ئاسایش بوو، (18) شه‌و،له‌ژووری (انعاش تنفسی) نه‌خۆشخانه‌ی ئازادیی كه‌ركوك،باسی شوێنی ناشتنه‌كه‌ی ئه‌كرا،دیسان خوا نه‌یكوشت و مایه‌وه.
خوشكێكم،ساغ و سه‌لیم،له‌هه‌مان نه‌خۆشخانه،له‌ساڵه‌ی (منداڵًبون) به‌هۆی هه‌ڵه‌و غیابی پزیشكه‌وه،له (5/3/2013) كوشتیان .بۆ بزركردنی كه‌یسه‌كه‌شی به‌رواری ده‌رچونی جه‌نازه‌كه‌یان (2) ساڵ پێش ئێستا نوسیبو،بێئه‌وه‌ی هۆكاری مردنه‌كه‌شی باس بكه‌ن،تاقه یه‌ك مناڵی (2) سالاَنی له‌دوای خۆی جێهێشت .
له‌ڕووی كۆمهلاَیهتییهوه،ئێمه (جه‌بارین).له‌وشاره،ڕۆژنامه‌نووس تیرۆر كراوه (سۆرانی مامه‌حه‌مه)،ئێمه بوین، مه‌لا تیرۆر كراوه (مه‌لا ڕه‌مه‌زان شكور) ئێمه بوین..هه‌ڵكوتراوه‌ته سه‌ر ئاڵتونچی و كه‌یسه‌كه‌ش بزركراوه (كوڕ‌و باوك) هه‌ر ئێمه بوین ..به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی تاوان له‌داقوق تیرۆر كراوه (مقدم سه‌ركه‌وت) ئێمه بوین،ئه‌فسه‌ره ناوداره‌كانی شاره‌كه پارچه پارچه بون،به‌ده‌ست عهبوهی ناسیفهوه هه‌ر ئێمه بوین.
یه‌كه‌م جار،به‌پرۆژه‌و به ده‌م خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌وه،زنجیره چیاكانی حهمرینمان پڕكرد له ئالاَی كوردستان،وتمان (تائێره كوردستانه) ئێمه‌بوین،ئێستاش نامه‌ی ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی (به‌شی هه‌واڵگریی له‌وه‌زاره‌تی به‌رگریم) لاماوه،كه هه‌ڕه‌شه ده‌كات و،ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كردبو.
به‌م حاڵه‌شه‌وه،كه‌ركوك،به‌موڵكی هه‌موو كوردێك ده‌زانین،له‌هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه،هه‌ر كوردێك هه‌بێت،ده‌بێت كه‌ركوك به‌به‌شێك له حه‌یاو حه‌یسیه‌تی خۆی بزانێت،نه‌ك له‌به‌ر نه‌وت،به‌ڵكو ئه‌گه‌ر بهسادهییهك بڕوانینه مێژووی ئهمریكاو هۆكاری زلهێز بونی،ئه‌وا باش ده‌رده‌كه‌وێت كه: پێكه‌وه نانی (نیشتمان) له‌پێش نه‌ته‌وه‌و كلتور‌و ئاین و ده‌لاقه ئابورییهكانهوهیه.به‌داخه‌وه خاكی نیشتمان به‌ده‌ست ئه‌م ئه‌توار سزانهوه،بۆ مه‌رامی كه‌سیی خۆیان،بۆ حه‌زی واته وات و تیراژی ڕۆژنامه‌كانیان،بیناو چاپه‌كانیان،هه‌للا هه‌للا ئه‌كرێت .ئینجا ئه‌گه‌ر دهسهلاَتی سیاسیی و به‌تایبه‌ت یه‌كێتی ئه‌مه قبوڵ بكات،ئه‌وا خه‌ڵكانێك ماون،تا ئێستا ته‌ڕه پوشێك خێریان له‌كه‌ركوك نه‌دیوه،بهلاَم به‌قه‌باره‌ی كه‌ره‌سته‌كانی خۆیان هه‌ڵوێستیان ده‌بێت .