سەرکۆماری کرواتیا:  ھاوسەرگیریی لە نێوان ھاورەگەزبازان قەدەغە دەکا
03/12/2013 نوسەر: bzavpress

سەرکۆماری کرواتیا: ھاوسەرگیریی لە نێوان ھاورەگەزبازان قەدەغە دەکا

 

سەرکۆماری کرواتیا ئیڤۆ یوسیپۆڤیچ، سەبارەت بە ئەنجامی راپرسیەک کە لەو وڵاتە ئەنجام درابوو ھاوسەرگیریی لە نێوان ھاورەگەزبازان قەدەغە دەکا، گوتی "ئەنجامی راپرسیەکە ھەر بەو شێوەیە بوو کە چاوەروان دەکرا. ئەوە لە ھەمان کاتدا بۆ ئێمە مایەی بێئومێدی بوو."

یوسیپۆڤیچ لە کەناڵێکی تەلەڤزیۆنیی وڵاتەکەیدا گوتی "ئەم راپرسییە رابۆچوونی خەڵکی کرواتیای ئاشکرا کرد. ئێمەش کۆمەڵگایەکی خاوەن داب و نەریتین. دەبێ سکاڵا لە ئەنجامی راپرسییەکە نەکرێ."

لەلایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی کرواتیا ڤێسنا پوسیچ گوتی "سەرەڕای ئەنجامی راپرسییەکە، لە کرواتیا خەباتی دیموکراسی بەردەوام دەبێ."

لە راپرسیەکەی دوێنێدا پرسیار لە خەڵکی کرواتیا کراوە: "ئایا چەمکی ھاوسەرگیری تەنیا بریتییە لە (پێکەوەبوونی نێر و مێ)؟" لە وەڵامدا ٦٦%ی خەڵکی کرواتیا بە "بەڵێ" و ٣٤%ەیش بە "نەخێر" وەڵامیان دایەوە.

پوسیچ گوتیشی "لە راپرسیەکەدا خەڵکی کرواتیا  ٣٥% بە "نەخێر" وەڵامی پرسیارەکەیان داوە و گوتویانە "ئێمە ئازادیمان دەوێ نەک جیاکاری". ئەم رێژەیە زۆر نییە بەڵام کەمیش نییە. لە وەرزی داھاتوودا، پێویستە لە دژ جیاکاری کۆشش بکەین و لەبواری ئازادیدا کارو خەبات بکەین."

لە کۆی ٣ ملیۆن و ٧٩١ ھەزار دەنگدەر، یەک ملیۆن و ٤٣٦ ھەزار ٨٣٥ کەس بەشداریی  راپرسیەکەیان کردوە.