03/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مێسی بووە باشترین یاریزان و هێرشبەر
ئەستێرە و گۆڵکاری یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی ” لیۆێل مێسی” بە فەرمی وەکو باشترین یاریزان و هێرشبەری خولی لالیگای ئیسپانی دەستنیشان کرا بۆ وەرزی رابردوو.
ئهمرۆ لە رێورەسمێکی تایبەتدا کە بۆ باشترین یاریزانە پیشەگەرەکانی خولی ئیسپانی سازکرابوو، مێسی هەڵبژێردرا بۆ براوەی ئەو خەڵاتە و لەلایەن ساندرۆ رۆسێلی سەرۆکی یانەی بارسا خەڵاتەکەی پێ بەخشرا .
ئەمە پێنجەم جارە لەسەر یەک مێسی دەبێتە باشترین هێرشبەری لالیگا و ناوی چووە مێژووی ئەو خولەوە.