03/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بونیادێك بۆ ئه‌وین
بونیادێك بۆ ئه‌وین و ، سێ نهۆمی خۆشه‌ویستی له ئیسلامدا
ئازیزان هێشتا هه‌ر له‌باسی دیادرده‌ی خۆشه‌ویستیی باڵاداین ،له دووبه‌شی پێشووداو باسی خۆشه‌ویستی خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یمان كرد و سێیه‌م خۆشه‌ویستی هه‌رله‌دیارده‌ی یه‌كه‌مدا خۆشویستنی جیهادی ڕێی خودایه وه‌ك له‌ئایه‌ته‌كه‌دا هاتبوو ( [قُلْ إِنْ كَانَ ێ‌َبَاۆُكُمْ ۆأَبْنَاۆُكُمْ ۆإِخْۆانُكُمْ ۆأَزْۆاجُكُمْ ۆعَشِیرَتُكُمْ ۆأَمْۆالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا ۆتِجَارَه‌ٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا ۆمَسَاكِنُ تَرْچَوْنَهَا أَحَبَّ إِڵیْكُمْ مِنَ اللَّهِ ۆرَسُولِهِ ۆجِهَادٍ فِی سَبِیلِهِ فَتَرَبَّصُوا حَتَّی ێأْتِێ اللَّهُ بِأَمْڕهِ ۆاللَّهُ ڵا ێهْدِی الْقَوْمَ الْفَاسِقِینَ] (التوبه: 24). واته: -ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) تۆ به‌موسوڵمانان بڵێ:- ئه‌گه‌ر ئێوه باوك‌و براو هاوسه‌رو هۆزو تیره‌و ئه‌و ماڵ‌و سامانه‌ی ده‌ستتانكه‌وتووه‌و ئه‌و بازرگانییه‌ی له‌بره‌ونه‌مان‌و زیانلێكردنی ده‌ترسن‌و ئه‌و خانووبه‌ره‌و ناوچه‌یه‌ی تیایداده‌ژین، ئه‌مانه هه‌مووی له‌لاتان خۆشه‌ویستترن له‌خوداو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله‌علیه‌وسلم)و جیهاد له‌پێناوی خوادا، ئه‌وا چاوه‌ڕێی فه‌رمانی خوابن تا فه‌رمانده‌رده‌كات‌و ده‌تانخاته ریزی یاخیبووانه‌وه، بێگومان خودایش رێی راست پیشانی ئه‌و كه‌سانه نادات كه له‌گوێڕایه‌ڵی‌و په‌یڕه‌وكردنی فه‌رمانه‌كانی خودا ده‌رده‌چن.ئه‌مه‌ش به‌شی سێیه‌می باسه‌كه‌مانه له فه‌یسبووكدا :-
========================
ج- خۆشویستنی جیهاد‌و تێكۆشان له‌پێناوی ره‌زامه‌ندیی خوادا:
بێگومان ئه‌و مرۆڤه باوه‌ڕداره پته‌وه‌ی كه تامی ته‌واوی باوه‌ڕدارانه‌ی له‌دڵ‌و قه‌واره‌و ناخیدا چه‌شتووه، به‌هه‌موو ناخ‌و هه‌ست‌و گیان‌و قه‌واره‌كه‌یه‌وه خۆی ته‌رخانده‌كات بۆ خۆشویستن‌و به‌شداریكردن له‌جیهاد‌و سه‌رخستنی ئایینی ئیسلامدا، سا ئیدی چه‌نده‌ی قوربانیدان بوێت له‌توانا‌و كات‌و ماڵ‌و سه‌رو سامان‌و تووشی هه‌ر ناڕه‌حه‌تی‌و ترس‌و كاره‌ساتێكیش له‌پێناوی خودای مه‌زندا ببێت، به‌رده‌وام خۆی ده‌باته پێشه‌وه بۆ خۆشویستنی تێكۆشان‌و جیهادكردن، چونكه خودایش داوای ئه‌وه‌ی لێكردووه كه له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداراندا تێكۆشێت‌و بڕوات بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ‌و جیهادكردن به‌مه‌به‌ستی:
1- رزگاركردنی خه‌ڵكی، له‌په‌رستنی شتی نابه‌جێوه بۆ په‌رستنی خودای تاك‌و ته‌نها.
2- قوتاركردنی خه‌ڵكی، له‌ته‌نگه‌به‌ریی دنیاوه بۆ فراوانیی ئاسۆی هیدایه‌ت‌و رێنمایی.
3- ده‌ربازكردنی خه‌ڵكی، له‌سته‌می رێچكه‌و ره‌وته ده‌ستكرده‌كانه‌وه بۆ په‌یڕه‌وكردنی جوانترین به‌رنامه‌ی خودا.
4- سه‌ربه‌ستكردنیان له‌ده‌ستی سته‌می ئایینه ده‌ستكاریكراوه‌كان بۆ به‌رنامه‌ی پڕ له‌دادو یه‌كسانیخوازی ئیسلام.
5- چونكه له‌به‌ره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنانی بێباوه‌ڕدا، مرۆڤی ئیسلامخوازو باوه‌ڕدار خۆی راپێچده‌كات بۆ خۆشویستنی جیهاد‌و تێكۆشانی سه‌خت، ئه‌مه‌یش له‌پێناوی خۆشیی دوو شت‌دا ده‌بێت:
أ- یان سه‌ركه‌وتن‌و چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی سه‌ركه‌وتن له‌ژیانی دنیادا.
ب- یان به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی به‌رزی شه‌هیدبوون.
6- جیهادی بۆیه خۆشده‌وێت تا به‌سۆمای هه‌ردوو چاوانی خۆی ئاڵای ئیسلام به‌به‌رزییه‌وه ببینێت كه له‌كه‌شوهه‌وای رزگاریدا ده‌شه‌كێته‌وه‌و ده‌وڵه‌تی چه‌سپاندنی حوكمی خودا‌و ده‌ستوری قورئان، هاتۆته‌كایه‌وه‌و شكۆ‌و سه‌روه‌ریی موسوڵمانانیشی تێدا به‌دیهاتووه.
7- یه‌كێك له‌به‌رهه‌مه‌كانی خۆشویستنی جیهاد‌و شه‌هیدبوون، ئه‌وه‌بوو كه یه‌كه‌م كۆمه‌ڵی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) پاشان شوێنكه‌وتووه راسته‌كانیان، به‌مسه‌ر‌و ئه‌وسه‌ری زه‌ویدا به‌ڕێكه‌وتن بۆ گه‌یاندنی چرای ئیسلام به‌گه‌لانی نێو تاریكیی نه‌فامی‌و به‌ربه‌ره‌كانیكردن‌و له‌ناوبردنی سته‌مكاران‌و سڕینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی گومڕایی. هه‌روه‌ها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌یداخه‌كانی: زانست، شارستانییه‌ت، بنیادنان، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی به‌به‌رهه‌می پڕبه‌ره‌كه‌ت‌و بنه‌ماكانی: یه‌كخواپه‌رستی، دادپه‌روه‌ری، برایه‌تی، یه‌كسانی، له‌ویژدانی مرۆڤایه‌تیدا.
ته‌نها (لا إله إلا الله محمد رسول الله) دروشمیان بوو .. (ألله أكبر)یش هاوارو نه‌عره‌ته‌یان بوو.. جیهاد رێبازیان بوو .. مردن‌و خۆ به‌ختكارییش له‌پێناوی خوادا، پیرۆزترین هیوایان بوو. ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌وان له‌پێناوی خواداو له‌مه‌یدانه‌كانی جیهاددا شه‌هیدبووایه، ده‌یگوت: "وعجلت إلیك ربی لترچی". واته: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم به‌په‌له‌و به‌هه‌ڵه‌داوان رامكرد بۆ لات تا لێمڕازیبیت. یه‌كێكی دیكه‌یشیان له‌دوا هه‌ناسه‌یدا ده‌یوت: "غدا ألقی اڵاحبه محمدا وصحبه". واته: سبه‌ی به‌خۆشه‌ویستانم ده‌گه‌م، به‌موحه‌ممه‌د ()و هاوه‌ڵانی.
یه‌كێكی دیكه‌یشیان هه‌ر له‌و جیلی یه‌كه‌می سه‌رقافڵه‌ی قوربانیدانه، له‌مه‌یدانه‌كانی شه‌ره‌فدا به‌ربه‌ره‌كانێی گیانی خۆی ده‌كرد‌و ده‌یوت: "هژا هو یوم الفرح اڵاكبر". ئه‌مڕۆ رۆژی شادییه هه‌ره مه‌زنه‌كه‌یه.
جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان خۆشه‌ویستیی خودا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم)و جیهاد له‌پێناوی خودایان له‌دڵدا نه‌بووایه، فه‌تحی وڵاتان‌و شار‌و مه‌مله‌كه‌تانیتریان بۆ نه‌ده‌كرا‌و شارستانێتیی تازه‌یان بۆ گه‌لانی سته‌مدیده بنیادنه‌ده‌نا‌و رێزی ئیسلامیان له‌خه‌ڵك نه‌ده‌ناو ئیسلامیان بڵاونه‌ده‌كرده‌وه‌و هیوای شه‌هیدبوونیشیان له‌پێناویدا نه‌ده‌خواست‌و له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كدا دوو ئیمپراتۆرییه‌تی گه‌وره‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان نه‌ده‌ڕووخاند. له‌پێناوی ئه‌م واتا‌و چه‌مكه پیرۆز‌و بڵندانه‌دا‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پاكوبێگه‌ردانه‌یش -خۆشه‌ویستیی خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله‌علیه‌وسلم)و جیهادكردن له‌پێناوی خوادا- به‌رزترین پله‌ی خۆشه‌ویستیان بووه‌و گه‌وره‌ترین رێز‌و سه‌ربه‌رزی‌و سه‌روه‌ری‌و كه‌رامه‌ت‌و پله‌ی به‌رزی شه‌رافه‌تمه‌ندییان هه‌بووه.