04/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەبو قەتادەی دەچێتەوە بەردەم دادگا
دادگای ئاسایشی وڵاتی ئەردەن،ڕۆژی سێ شەمەی داهاتووی دیاری کرد بۆ دەست پیکردنەوە بە دادگای کردنی بەرپرسی باڵای ڕەوتی سەلەفی جیهادی ( عومەر موحمود عسمان )ی ناسراو بە ئەبو قەتادەی فەلەستینی.
پارێزەری ناوبراو (تەیسیر زەیاب) بەرپرس لە دەستەی بەرگریکار،رایگەیاند دادگا بریاری داوە بە ئامادەبونی ئەبو قەتادە لەبەردەم دادوەر،کە بۆ ماوەی نزیکەی 5 پێنج مانگە بەریتانیا رادەستی ئەردەنی کردۆتەوە.
دادگای ئاسایشی وڵات لە 07/07/2013 چەند تۆمەتیکی ئاراستەی ئەبو قەتادە کرد بە کاری تیرۆریستی ، کە لە ساڵی 2000 هەر لە وڵاتی ئەردەن لەدادگا بە تاوانبار ناسێندرا بە بێ ئامادە بونی خۆی ئەوکات لە هۆڵی دادگا.
هەروەها دادگای باڵای ئەردەن قەبوڵی نەکرد بۆ جاری دوومیش،بە کەفالەت ئازاد بکرێت هەتا دەست پیکی رۆژی دادگای کردنەکەی ، لەم بارەوە پارێزەرەکەی ئەبو قەتادە ڕەخنەی گرت لە بریارەکانی دادگا و بە پێشیل کاری ڕیکەوتنی نێوان هەر دوو وڵاتی ئەردەن و بەریتانیای ناساند کە وەک بریار بووە بەریتانیا بەمەرجیک ئەبو قەتادە رادەستی ئەردەن بکاتەوە کە هەموو مافیکی پارێزراو بێت !
بەرپرسانی ئەردەنی هەموو جۆرە سەردانی کردنیکی ئەبو قەتادە ڕێگری لێ دەکەن تەنها بۆ خێزانەکەی نەبێت بە پلەی یەکەم ، کە هەر لەرێگای ئەوان لەم دوایانەدا ئەبو قەتادە توانی لە زیندانەکەیەوە نامە بنێرێت و ئامۆژگاریەکانی بۆ ئەندامانی رەوتە سەلەفیە جیهادیەکە لە ئەردەن بڵاوبکاتەوە.
هەر لەم ڕیگایەوە توانی نامە ئاراستەی موجاهیدانی سوریا بکات ، هەوڵ بدات راجیایەکانیان نەهێڵێت،لە نێوان گروپە جیهادیەکاندا بە گشتی.