مرۆف لە نەبوونەوە بۆ کوى؟
04/12/2013 نوسەر: bzavpress

مرۆف لە نەبوونەوە بۆ کوى؟

مرۆف پیش بوونى, بوونى نییە دواى ئەوەى لە قەترە ئاویکەوە دروست دەبیت و خواى گەورە بریار لە دروست کردنى دەدات لە جیهانیکى زۆر بچوکدا کە رەحمى دایکیەتى ژیان بۆ ماوەیەکى دیاری کراو بەسەر دەبات دواى ئەوە بەرەو جیهانیکى تازە تر و گەورە تر هەنگاو دەنیت ئەویش ژیانى دونیایە بەپیى ئەو تەمەنەى بۆى دیارى کراوە لە دونیایەکى پان و بەریندا دەمینیتەوە ژیانیکى سەربەستانە هەر ولات شار گوند گەرەک خانو حەزبکات لەوئ دەژى دواى تەواو بوونى ماوەى دیاریکراوى دونیاى بەرەو جیهانیکى تازە ترو فراوانتر هەنگاو دەنیت ئەویش ژیانى بەرزەخ و قەبرە پیغەمبەرمان علیە سلام دەفەرمیت ( قەبر یان باخیکە لە باخەکانى بەهەشت یان شیویکە لە شیوەکانى دۆزەخ ) ئەگەر لەو فەرمودەیەى سەروەرمان ورد بینەوە تیدەگەین کە ژیانى دواى دونیا گەورە ترو فراوانترە پاشان دواى ژیانى قەبر بەبارینى نمە بارانیک جاریکى تر وەک رووەک لەزەوى سەر دەردینین و سەوز دەبینەوە ئەم جارەیان بۆ گۆرەپانى مەحشەرو حەشر و حیساب ئەگەر ورد بینەوە دنیا تۆپیکە بەشیکى ئاوە بەشیکى بیابان و دارستانە و بەشیکیشى بەستەلەکە ئەوەى دەمینیتەوە بەشیکى کەمە مرۆف تواناى لئ نیشتەجئ بوونى هەیە بیگومان ئەوەى لە رۆژى پەصلان زیندوو بۆتەوە هەر لە ئادەمەوە تا خاتەم و کۆتا مرۆفى لەدایک بووە جگە لە زیندەوەران و حەشەراتەکانى تر , کەواتە ساحەى مەحشەریش لە ژیانى ناو گۆر گەورە ترە الله اعلم دواى تەواو کردنى حەشرو حیساب ئەمجارەیان دوو ریگە هەیە کە کۆتا پلەن کە تییدا بمینیتەوە یان بەرەو بەهەشت و نازو نیعمەتەکانى , خوا لەوانمان بکات یان بەرەو دۆزەخ و نیقمەتەکانى , خوا بمان پاریزیت لیرەشەوە دەردەکەویت کە بەهەشت و دۆزەخ لە گۆرەپانى حەشر گەورە ترن کەواتە مرۆف لە هیچەوە دەست پیدەکات بەرەو گەورەترین و پانترین شوین تەنها هەلیک کە بۆى رەخساوە لە ریکردن بە چوار جیهاندا جگە لە کۆتا جیهان کە بەهەشت و دۆزەخە ئەویش ژیانى دونیایە کە لەهەموو جیهانەکانى تر تیدا سەربەست ترە چى دەکات و چى دەچینیت بۆیە ئەو هەلەى هەریەکیک لە ئیمە تییدان و ئەو بابەتە دەخوینینەوە هەلیکە ئەگەر لە دەست چوو ئیتر بەرەو جیهانیک دەرۆى کەمترین عەزاب و ناخۆشى تییدا سوتانە خوا سەربەرزى دونیاو قەبرو قیامەتمان بکات
 ان شاالله
وسلام علیکم