سه‌ره‌تای هاتنی یه‌هوودییه‌كان بۆ كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
سه‌ده‌كانی پێش زاین و له‌سه‌رده‌می ئاشوورییه‌كان (1153 بۆ 612 پ.ز)،
ئه‌ویش به‌چه‌ند قۆناغێك:
- له‌سه‌ردمی پاشا (شلمنصری سێیه‌م) (859 بۆ 824 پ.ز) پاشای
ئاشوورییه‌كان هێرشی كرده سه‌ر ئۆرشه‌لیم پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی
یه‌هوودییه‌كان، به‌شێكی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌دیل گرت و هێناینی
له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستانی ئێستا نیشته‌جێی كردن به‌جۆرێك
كه‌نه‌توانن جێی بهێڵن، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین هاتنی یه‌هوودییه‌كان بۆ
كوردستان.
- له‌سه‌رده‌می پاشا (تهجلات بلاشهری سێیه‌م) (746 بۆ 727 پ.ز)
دووباره هێرشی كرده‌وه سه‌ر ئۆرشه‌لیم به‌شێكی زۆریان لێ به‌دیل گرتن و
له‌ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستان نیشته‌جێی كردن.
- له‌ساڵی (721پ.ز) پاشا (شلمنصهری پێنجه‌می ئاشوری (727 بۆ 722پ.ز)
هێرشی كرده سه‌ر ئۆرشه‌لێم و گه‌مارۆی دا و بۆ ساڵی دواتر مرد، بهلاَم
له‌گه‌ڵ مردنیدا گه‌مارۆكه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ به‌رده‌وام بوو، دواتر
له‌گه‌ڵ بوونی پاشا (سه‌رجونی دووه‌م) (722 بۆ 705پ.ز) به‌پاشای
ئاشوورییه‌كان ئیسرائیلی گرت و پاشان نزیكه‌ی (27280) یه‌هودی به‌دیلی
هێنایه ناوچه‌كانی كوردستان.
- له‌ساڵه‌كانی (702 پ.ز) و (672پ.ز) و چه‌ندین هێرشی دیكه كرایه‌وه
سه‌ر ئۆرشه‌لیم و له‌لایه‌ن ئاشوورییهكانهوهو چه‌ندی دیكه‌یان لێ
به‌دیل گرتن.
كلدانییه‌كان (625 بۆ 539 پ.ز)
دوای ئاشوورییه‌كان، كلدانییه‌كان به‌چه‌ند قۆناغێكی جیاواز هێرشیان
كرده سه‌ر ئۆرشه‌لیم، له‌وانه له‌ساڵه‌كانی (586 پ.ز) و (597پ.ز)
نزیكه‌ی (40000) یه‌هودییان به‌دیل گرت و له‌بابل نیشته‌جێیان كردن،
به‌شێكیشیان له‌كوردستان نیشته‌جێ كرد.
فارسه‌كان (539 بۆ 321 پ.ز)
دوای كلدانییه‌كان فارسه‌كان هاتنه سه‌ر ته‌ختی دهسهلاَت، فارسه‌كان
رێگه‌یان دا بۆ یه‌كه‌مجار به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌هوودییه‌كان بۆ ولاَتی
خۆیان و له قۆناعی یه‌كه‌مدا نزیكه‌ی (49697) یه‌هودی گه‌ڕانه‌وه
ئۆرشه‌لیم، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ندێكیان مانه‌وه له بابل و
نهڕۆشتنهوه بۆ ئۆرشه‌لیم له‌به‌ر باشی ژیانیان.
- له‌سه‌رده‌می سهلوقییهكان (321 بۆ 141 پ.ز)، باپانییون (141 پ.ز بۆ
224 ز)، ساسانییه‌كان (224 بۆ 337 ز) له سه‌رده‌می هه‌ر سێ
دهسهلاَتیان یه‌هوودییه‌كان تاراده‌یه‌كی با ژیانیان مسۆگه‌ر و باش بوو.
- له‌سه‌رده‌می دهسهلاَتی ئیسلامدا دووباره كوردستان بووه‌وه
به‌لانكه‌ی یه‌هوودییه ههلاَتووهكان ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می
خه‌لیفه‌ی دووه‌می راشدین (عومه‌ری كوڕی خه‌تاب) له‌نیمچه دوورگه‌ی
عه‌ره‌ب كۆچیان ده‌كرد بۆ ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستان.
سه‌رده‌می نوێ
دوای دروست بوون بزوتنه‌وه‌ی سههێۆنی له‌ساڵی (1896 ز)
(بزووتنه‌وه‌یه‌كی یه‌هوودی بوو هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی بۆ
ئیسرائیل ده‌دا له‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین) وورده وورده یه‌هوودییه‌كانی
كوردستان ده‌ستیان كرد به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌له‌ستین به‌تاك تاك بهلاَم
به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ نه‌بوو له‌م قۆناغه‌دا، دواتر دوای كۆنگره‌ی (بازل)
له‌نێوان ساڵه‌كانی (1920 بۆ 1926 ز)، نزیكه‌ی (1900) كوردی یه‌هودی
كۆچیان كرد به‌ره‌و فه‌ڵه‌ستین.
گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی یه‌هوودییه‌كانی كوردستان دهگهرَیتهوه بۆ
دوای دروست بوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له مانگی (5)ی (1948). له‌نێو
ساڵه‌كانی (1948 بۆ 1953) ڕێژه‌یه‌كی زۆری یه‌هوودییه‌كان گه‌ڕانه‌وه
بۆ كوردستان، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ چه‌ندین هۆكار له‌وانه:
- دروست كردنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل.
- پاباندییهكی به‌هێزی یه‌هوودییه‌كان بۆ ئاینی خۆیان.
- له (3/3/1951ز) په‌رله‌مانی عێراقی یاسای له‌ده‌ستدانی
ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ده‌ركرد كه‌به‌پێی ئه‌م یاسایه (124623)
یه‌هوودی له‌عێراق كۆچییان كرد.
به‌م شێوه‌یه له‌نێوان ساڵه‌كانی (1948 بۆ 1953 ز) به‌نزیكه‌یی زۆرینه‌ی
زۆری یه‌هوودییه‌كانی كوردستان گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیسرائیل.
- گرنگترین ئه‌و شوێنه پیرۆزانی كهیههودییهكان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یانه ئه‌مانه‌ن:
گۆری په‌یامبه‌ر (ناحوم ئه‌لقوشی).
گۆری حازان ده‌یڤید و حازان یوسف لهعهمادییه
ئه‌شكه‌وتی ئیلیا له‌گوندی بێتهنور له‌ناوچه‌ی به‌رواری بالاَ.
گۆری دانیال و هاورێكانی له‌كه‌ركوك.
مه‌رقه‌دی ئیستیر و مامی مرادخای له‌شاری هه‌مه‌دان
گۆری ر.ناپانیل هالیفی بارزانی له‌گوندی بارزان
گۆری شهموئیل ناپانیل بارزانی له‌شاری موسڵ وهناونراوه شێره دین.
- نزیكه‌ی (35) كه‌نیسه‌ی یه‌هودی هه‌یه به‌هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستانی گه‌وره.
- نزیكه‌ی (8) قوتابخانه‌شیان هه‌بووه به‌هه‌موو كوردستانی گه‌وره كهپاشكۆی كه‌نیسه‌ی یه‌هودییه‌كان بوون.
یه‌هوودی یان كوردستانی؟
دوای باسكردنی ئه‌و كورته مێژووییه‌ی هاتن و كۆچككردنی یه‌هوودییه‌كان
بۆ كوردستان لێره‌دا ده‌مانه‌وێت به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستیانه ئه‌م
خاڵه ڕۆشن بكه‌ینه‌وه كه (یه‌هوودییه‌كان هه‌رگیز لهتێڕوانینێكی
كوردستانییانهوه نه‌یان ڕوانیوه‌ته ئه‌م خاكه به‌ڵكو له‌دیدێكی
ئاینییه‌وه ڕوانیویانه‌ته خۆیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كارییان كردووه) بۆ
وێنه نمونه‌یه‌ك له‌سه‌رده‌می كۆن و نوێ ده‌هێنینه‌وه:
- له‌ساڵه‌كانی (67 بۆ 38)پ.ز یه‌هوودییه‌كانی كوردستان هێز و پاره‌و
سامانیان كۆكردۆته‌وه له‌كوردستان وناردویانه بۆ جه‌لیل (باكوری
فه‌له‌ستین) بۆ یارمه‌تیدانی یه‌هوودییه‌كان كاتێك كه‌وتبوونه به‌ر هێرش
له‌لایه‌ن رۆمانییه‌كانه‌وه.
- لهسییهكان و چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو دوای هه‌وڵی
یه‌هوودییه‌كانی جیهان بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له‌كوردستان
چه‌ندین بزوتنه‌وه‌ی سههێۆنی دروست بوون بۆ كۆكردنه‌وه‌ی
یه‌هوودییه‌كان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ ئیسرائیل، له‌كوردستانیش به‌هه‌مان
شێوه ئه‌م بزوتنه‌وانه دروست بوون:
رێكخراوی (نه‌وه‌ی یه‌هوزا) له‌هه‌ولێر.
رێكخراوی (نه‌وه‌ی یه‌هوزا) له‌خانه‌قین.
رێكخراوی (هاجانا) (به‌رگری) له‌كه‌ركوك له‌ساڵی 1946.
بزوتنه‌وه‌ی (حالوتس) له‌كه‌ركوك له‌ژێر ناوی (قهعهروت) له‌ساڵی 1944.
بزوتنه‌وه‌ی (حالوتس) له‌هه‌ولێر له‌ژێر ناوی (ته‌به‌ریا) له‌مانگی ئازاری 1947.
بزوتنه‌وه‌ی (حالوتس) له‌هه‌ڵه‌بجه له‌ژێر ناوی (ته‌ل حای) له‌مانگی ئازاری 1947.
یه‌كێك لهیههوودییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كوردستان (نورئیل)ه
كه‌دانیشتووی هه‌ولێر بوو، وه به‌رپرس بوو له‌بزوتنه‌وه‌ی سههێۆنی
له‌و ناوچه‌یه، ده‌ستیان كرد بهیارمهتیداننی بزوتنه‌وه‌ی سههێۆنی
به‌پاره‌یه‌كی ئێجگار زۆر بۆ (كیرن كیمپ) (سندوقی دامه‌زرێنه‌ری
یه‌هوودی) هه‌ر بۆیه‌ش بانگیهێشتكرا بۆ كۆنگره‌ی سههێۆنی پانزه‌یه‌مین
له‌ساڵی (1927) بهلاَم به‌زانینی كاربه‌ده‌ستان له‌عێراق رێگریان لێ‌كرد
له‌و گه‌شته و نه‌یانهێشت ئه‌و گه‌شته بكات.
هه‌روه‌ها (ئیسحاق دانێل) كه‌به‌رپرسی بزوتنه‌وه‌ی سههێۆنی كه‌ركوك بوو
له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌و كاتی عێراق بوو، ده‌ستی كرد
به كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ بزوتنه‌وه‌ی سههێۆنی.
لهخانهقینیش (ئیبراهیم ساسۆن) كه‌به‌رپرسی خانه‌قینی بزوتنه‌وه‌ی
سههێۆنی بوو له‌ساڵی (1935) جگه له‌كۆكردنه‌وه‌ی پاره و ناردنی بۆ
بزوتنه‌وه‌ی سههێۆنی ده‌ستی كرد به‌ناردنه‌وه‌ی كورده یه‌هوودییه‌كان
بۆ ئه‌و فه‌له‌ستینه‌ی كهلهرێیهوه ده‌یانویست ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی
لێ دامه‌زرێنن.
ئه‌مه‌ش مشتێكه له‌خه‌روارێك له‌هه‌ڵوێستی ئه‌و یه‌هوودییانه‌ی
كه‌له‌كوردستاندا ژیاون ئه‌و كوردستانه‌ی یه‌كه‌مین لانكه‌ی
یه‌هوودییه‌كان بوو .. ئه‌و كوردستانه‌ی به‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی زاخۆ و
بادینان و بارزان وه‌ك به‌شێك لهمیژوونووسان باسی ده‌كه‌ن هێنده
شوێنێكی ئارام بووه بۆیان هیچ جیاوازییه‌ك نه‌كراوه له‌نێوان یههووودی و
مسوڵماندا، لێره‌دا ده‌مانه‌وێت ئه‌و پرسیاره بكه‌ین ئه‌و سه‌رده‌مه
بژاڤی ڕزگاریخوازی كوردی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان له‌وپه‌ڕی
لاوازی‌دا بووه چ له‌رووی داراییه‌وه و چ له‌ڕووی پشگیرییهوه چ
له‌ڕووی هێزه‌وه به‌تایبه‌تی دوای شكستی شێخ مه‌حمودی نه‌مر و
دامركاندنه‌وه‌ی شۆڕشی بارزانی (1931 و 1933) هاتنی مه‌لا مسته‌فا بۆ
سلێمانی، لێره‌شدا رۆڵی یه‌هودییه‌كان زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت كه‌هه‌وڵی
ئه‌وان له‌روانگه‌ی ئاینییه‌وه ڕوانیویانه‌ته كوردستان نه‌ك
له‌روانگه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه.
لێره‌دا ده‌بوو هه‌ڵوێستی ئه‌وان ده‌ربكه‌وتایه، گه‌ر كوردستانییانه
بیریان بكردایه ده‌بوو له‌و كات یارمه‌تی شۆڕشی كوردیان بدایه ..
ده‌بوو له‌و كات گه‌ر ته‌نها له‌رووی مادییشه‌وه بوو بێت یارمه‌تیان
بدایه چونكه یه‌هوودییه‌كان له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی كوردستان بوون،
لهناسراوهكانیان (مسقێل ، ڕابین، رافائیل، جوزێف، بنیامین) بوو،
وه‌هه‌روه‌ها ( موشی و مناحیم ) له‌ناوداره‌كانی ناو شارۆچكه‌ی پێنجوێن و
هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی بوون، بهلاَم به‌پێچه‌وانه‌وه لێره‌وه پاره‌یان
كۆده‌كرده‌وه ده‌یاننارد بۆ ئیسرائیل بۆ یارمه‌تیدانی بزوتنه‌وه‌ی
سههێۆنی.