06/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركووك هێزی دژه تیرۆر ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و گه‌وره‌كردنی رووداوه‌كه هاتن
به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركووك ده‌ڵێت: هاتنی هێزی دژه تیرۆر ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و گه‌وره‌كردنی رووداوه‌كه بووه، گه‌رنا هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك خۆیان ده‌یان توانی ئه‌و رووداوه كۆنترۆل بكه‌ن.
عه‌مید هه‌ڵۆ نه‌جات به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركووك به سایتی ره‌سمی پارتی راگه‌یاند: پێویستیان به‌هاتنی هێزی دژه‌تیرۆر نه‌بووه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی باسی لێوه‌ده‌كرێت كه خۆی ته‌قاندبێته‌وه، راست نییه به‌ڵكو له‌كاتی سووتاندنی بیناكه‌دا ئه‌ویش سووتێنراوه.
عه‌مید هه‌ڵۆ نه‌جات وتیشی: ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێسته روون بۆته‌وه ته‌نیا چوار چهكداركوژراون و ئه‌وه‌ی باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌له‌ناو بینای جه‌واهیری مۆڵ چهكداريك خۆی ته‌قاندۆته‌وه راست نیه چونكه هیچ ته‌رمێك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسی ئاسایشی كه‌ركووك رونیشیكرده‌وه، سه‌ره‌تا ئۆتۆمبێلێك ته‌قێنراوه‌ته‌وه دواتر پشێوی دروست بووه‌و سێ چه‌كدار له‌كاتی دروستبوونی دوكه‌ڵ چوونه‌ته ناو بینایه‌كه و كۆنترۆلیان كردووه، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێمه و پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كان ئه‌و بینایه پاك كرایه‌وه.
دواتر له‌بینای جه‌واهیری مۆڵ دوو چه‌كدارى دیكه ته‌قیان كرد كهدیاربوو ئه‌وانیش گروپێك بوون كه پاڵپشتی ئه‌وانه‌ی دیكه‌بوون و شه‌ڕه‌كه‌ی تاوه‌كو 12شه‌و خایاند، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرا تاوه‌كو بیناكه سوتێنرا ئه‌وكات ئه‌و بینایه‌ش كۆنترۆل كرا و ئێسته‌ش به‌دوای ئاسه‌واری ئه‌وان ده‌گه‌رێن.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌هاتنی هێزی دژه تیرۆر رایگه‌یاند: هێزی دژه تیرۆر ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و گه‌وره‌كردنی رووداوه‌كه هاتنه ناو شاری كه‌ركووك و ئێمه ره‌خنه‌مان له‌پارێزگاری كه‌ركووك هه‌یه كه نه‌ده‌كرا رێگه به‌و هێزه بدات، بێنه كه‌ركووك، چونكه هێزه‌كانی كه‌ركووك ده‌یتوانی رووداوه‌كه كۆنترۆل بكه‌ن و من خۆشم قسه‌م له‌گه‌ڵ پارێزگار كرد كهئامادهییمان تێدا هه‌یه ئه‌و شوێنه‌ش كۆنترۆل بكه‌ین، به‌ڵام سێ‌جار فه‌رمان به‌هێزه‌كانی ئێمه كرا له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس بكشێنه‌وه‌و چاوه‌ڕوانیان كرد كه‌هێزی دژه تیرۆر له‌سلێمانییه‌وه بێته كه‌ركووك، به‌ڵام كه ئه‌و هێزه هات بۆ ماوه‌ی پێنج تا شه‌ش كاتژمێر نه‌یانتوانی هیچ بكه‌ن تاوه‌كو بینای جه‌واهیری مۆڵ گڕی گرت.