06/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیخوان موسلمین پرۆژه‌ی ده‌ستووری نوێی میسر به "ناشه‌رعی" له‌قه‌ڵه‌مده‌دات
دوابه‌دوای پرۆسه‌ی نووسینه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوری نوێی میسری له‌لایه‌ن لیژنه‌ی(په‌نجا)وهو، راده‌ستكردنی پرۆژه‌كه به (عه‌دلی مه‌نسور)، سه‌رۆكی كاتی ئه‌و وڵاته.
لایه‌نگرانی ئیخوان موسلمین و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بۆ پشتگیریكردن له شه‌رعییه‌ت، چه‌ندین خۆپیشاندانیان له شاروشارۆچكه‌كانی ئه‌و وڵاته دژ به پرۆژه‌ی دهستووركه، ئه‌نجامدا.
عه‌مر موسی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌نجا، تایبه‌ت به نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری میسری، پرۆژه‌ی ده‌ستوری نوێی راده‌ستی عه‌دلی مه‌نسور، سه‌رۆكی كاتی ئه‌و وڵاته‌ی كرد، به‌پێی یاساش ده‌بێت ئه‌و ده‌ستووره له ماوه‌ی 30 رۆژدا بخرێته راپرسی گهشتییهوه و پاشان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت.
زۆربه‌ی پارته سیاسیه مه‌ده‌نییه‌كان له پرۆژه‌ی ده‌ستووره‌كه رازین، به‌ڵام بۆ ئیخوان المسلمین و هاوپه‌یمانه ئیسلامییه‌كان، هه‌ر شتێك له‌سه‌ر ناشه‌رعی بونیادنرا، ناشه‌رعییه، نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كاتی میسر و لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوریش، به وته‌ی ئیسلامییه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای ئینقیلابێكی سه‌ربازی ناشه‌رعی دروستبوون، بۆیه، ره‌تكردنه‌وه‌ی كاره‌كانیان، ئه‌ركی هه‌موو موسڵمانێكه.
دكتۆر حازم الببلاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر، پسپۆڕ له كاروباری ئابوری، له مونته‌دای وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌شی میسری كهندوادا، ئاشكرایكرد: بێگومان پرۆژه‌ی ده‌ستور له هه‌ندێ لایه‌نه‌وه دژایه‌تی ده‌كرێت، به‌ڵام حكومه‌تی میسری له به‌رنامه‌كانیدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌ستوری نوێ و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌مجاره و بۆ یه‌كه‌مجار، درزی خسته‌نێو ریزی بزووتنه‌وه گه‌نجه‌كانی وڵاته‌وه، ، له‌لایه‌ك، بزووتنه‌وه‌ی ته‌مه‌رود هه‌وڵ ده‌دات ووشه‌ی به‌ڵێ بۆ پرۆژه‌ی ده‌ستووره‌كه كۆ بكاته‌وه، به‌ڵام لهلاییهكیترهوه، هه‌ندێ هێزی سیاسی عه‌لمانی تهحهفوزاتیان له‌سه‌ر هه‌ندێ مادده‌ی ده‌ستوردا هه‌یه.
وه‌ك فراوانكردنی ده‌سه‌تی سوپا، دادگاییكردنی مه‌ده‌نییه‌كان له دادگای سه‌ربازی و رێگه‌دان به سه‌رۆكی وڵات به ده‌ستنیشانكردنی له5%ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
عسام الشریف، سه‌ركرده‌ی باڵای به‌ره‌ی ئازادی، ده‌ڵێت: شكستهێنانی ده‌ستوور، شكستهێنانی شۆِرشی 30ی حوزه‌یرانی دژ به محه‌مه‌د مورسی و تیرۆركردنی ئامانجه‌كانی شۆرشی 25 كانونی دوه‌می دژ به حوسنی موباره‌كه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستور، به وته‌ی ئه‌و، ئامانجی سه‌ره‌كی ئیخوان المسلمینه.
له‌نێوان ره‌زامه‌ندی لایه‌نگران و ره‌تكردنه‌وه‌ی نه‌یاراندا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسری، هۆشداریدایه ئیخوانه‌كان له هه‌وڵدان بۆ تێكدانی باری ئاسایشی وڵات.
شه‌وقی عه‌للام، موفتی دیاری ئیسلامی میسریش، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپی له قاهیره، وتی: په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوری نوێی میسر، جێگیركردنه‌وه‌ی ئاسایشی وڵاته.