16/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بانگخوازانی رێبازی خواویستیو دڵسۆزییان بۆ مرۆڤایه‌تی
بسم الله الرحمن الرحیم، الحمد لله رب العالمین والصلاه
والسلام علی سید المرسلین محمد (صلی اللە علیە وسلم) وعلی آله وصحبه
ومن اتبعهم بإحسان إلی یوم ا‌لدین، أما بعد:
ئاشكرایه چۆنێتیی بیركردنه‌وه‌و تێڕوانینی مرۆڤ سنووری كه‌سایه‌تیی
ئه‌و مرۆڤه دیاریده‌كات، چونكه پاشان ههڵوێستو ره‌فتاره‌كانی
لهتێڕوانینو بیروباوه‌ڕییه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرن، به‌م پێوه‌ره ده‌بینین
بانگخوازانی رێبازی خواویستی به‌درێژایی مێژوو به‌شێوه‌یه‌ك
كه‌سایه‌تییان داڕێژراوه‌و په‌روه‌رده‌كراون كه ئه‌وپه‌ڕی توانای خۆیان
به‌كارهێناوه بۆ خزمه‌تكردن‌و به‌ده‌ستهێنانی سه‌رفرازی بۆ مرۆڤایه‌تی،
ئه‌مه‌یش بهرههمو په‌رێزی به‌رنامه‌یه‌ك بووه كه خاوه‌نه‌كه‌ی
خوای په‌روه‌ردگاری بێهاوتایه، خوایه‌ك كه خاوه‌نی هه‌موو ناوه چاك‌و
سیفه‌ته به‌رزو پیرۆزهكانهو مرۆڤه‌كان له‌هه‌موو ساتێكیاندا پێویستییان
به‌ئه‌وه، له‌به‌رئه‌وه ته‌نها چاوه‌ڕێی دڵسۆزی‌و مرۆڤدۆستی‌و
راستگۆیی لهشوێنكهوتووه راسته‌قینه‌كانی ئه‌و ده‌كرێت، مێژووی
مرۆڤایه‌تی به‌شانازییه‌وه ئه‌م راستییه‌ی سه‌لماندووه‌و به‌هه‌زاران
نموونه‌ی تۆماركردووه كه دڵسۆزیی‌و راستگۆییان به‌ڕاده‌یه‌ك بووه
ته‌نانه‌ت هه‌وڵیانداوه بۆ رزگاركردنی ناحهزو نه‌یاره‌كانیشیان
لهنهفامیو خراپه‌كاری، بۆئه‌وه‌ی له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی ژیانی
دونیا سه‌ربه‌رزانه ده‌ربچن‌و له‌پاشه‌ڕۆژیشدا پاداشتی نه‌بڕاوه له‌لای
خوای به‌خشنده وه‌ربگرن.
یه‌كێك له‌و بانگخوازه دڵسۆزانه‌و په‌یامبه‌ره مرۆڤدۆستانه پێغه‌مبه‌ر
(نوح)ی سه‌روه‌رمانه (سه‌لامی خوای لێبێت)، ئه‌م مرۆڤه به‌ڕێزه
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ره‌فتارو گوفتاره ناپه‌سه‌ندانه‌ی كه
گه‌له‌كه‌ی به‌رامبه‌ریان دهنواندو به‌چه‌ندین شێوه ئازاریاندهداو
ماندوویاندهكرد، كه‌چی ئه‌م پێشه‌وا دڵسۆزه ده‌یفه‌رموو: [وَإِنِّی
كُلَّمَا دَعَوْتُهُمْ لِتَغْفِرَ لهُمْ] (نوح: من الایه 7). واته:
به‌ڕاستی من هه‌موو جارێك كهبانگمدهكردن به‌به‌رده‌وامی تا
لێیانخۆشبیت. له‌ڕاستیدا مرۆڤ سه‌رسامده‌بێت له‌م جۆره هه‌ڵوێستانه كه
له‌توانای شوێنكه‌وتووانی هیچ رێچكه‌و بیردۆزهیهكیتردا نییه كه به‌و
شێوه‌یه رهفتاربكاتو ساڵانێكی دوور‌و درێژ ئه‌وپه‌ڕی ماندووبوون‌و
ئازار‌و ناسۆر بچێژێت بۆ رزگاركردنی كۆمه‌ڵێك، ئه‌وانیش بهنهشیاوترین
شێواز دژایهتیبكهن، كه‌چی ئه‌میش بفه‌رموێت: ئه‌ی خوای په‌روه‌ردگار
من كه بانگمكردوون به‌به‌رده‌وامی بۆئه‌وه‌یه تۆ لێیانخۆشبیتو هیچ
مهبهستێكیترم پێیاننهبووه.
یهكێكیتر له‌و مرۆڤه خواویستانه‌ی كه له‌ژیانی دونیا‌و له‌پاش مردنیشی
به‌دڵسۆزییه‌وه هه‌وڵیداوه بۆ رزگاركردنی گه‌له‌كه‌ی بریتییه له‌و
پیاوه به‌ڕێزه‌ی كه قورئانی پیرۆز چیرۆكه‌كه‌ی بۆ تۆماركردووین
له‌سوره‌تی (ی‌س)دا، كاتێك گه‌له‌كه‌ی دوو پێغه‌مبه‌ریان بۆ
ره‌وانه‌كرابوو، ئه‌وانیش بڕوایانپێنهكردن، خوای گه‌وره سێیه‌م
پێغه‌مبه‌ری بۆ پشتگیرییكردنیان ره‌وانه‌كرد، ئه‌وانیش هه‌ر
بهدرۆیانخستنهوهو دژیانوهستانهوه، ئه‌میش زۆر به‌په‌له‌و
گورجوگۆڵییه‌وه له‌وپه‌ڕی شاره‌وه هات بۆلایانو داوایلێكردن
شوێنیانبكهونو ته‌نها خوابپه‌رستن، به‌ڵام دیاره ئه‌و خه‌ڵكه
سته‌مكاره هه‌ڵساون بهشههیدكرنیو ئه‌میش كاتێك كه فهرموویلێكراوه
بچێته به‌هه‌شته‌وه، سه‌ره‌ڕای ره‌فتاری نامرۆڤانه‌ی ئه‌وان، هێشتا
ئه‌وانی لهیادنهكردووهو هه‌ر به‌دڵسۆزییه‌وه وتویه‌تی: خۆزگه
قه‌ومه‌كه‌م بیانزانیایه سه‌ره‌نجامی ئیمان چۆنه‌و كه‌وتومه‌ته ناو چ
نازو نیعمهتێكهوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه په‌روه‌ردگارم لێمخۆشبووهو
خستومییهتییه ریزی رێزلێگیراوانهوه، هه‌روه‌كو له‌قورئانی پیرۆزدا
هاتووه: [قِیل ادْخُلِ الْجَنَّهَ قَال یا لیْتَ قَوْمِی یعلمون بِمَا
غَفَرَ لِی رَبِّی وَجَعَلنِی مِنَ الْمُكْرَمِینَ] (ی‌س: 26-27). نووسه‌رو
بیریاری به‌ڕێزی ئیسلام، سه‌یید قوتبی ره‌حمه‌تی، له‌ژێر
ئه‌شكه‌نجه‌ی ستهمكارانداو له‌وپه‌ڕی ناسۆری‌و ژاندا ده‌یفه‌رموو:
"نحن نرید خیرا للبشریه، مهما آذونا". ، واته: ئێمه ئاسوودهییو
چاكه‌كاریمان بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌وێت، هه‌رچه‌نده ئازاریشمانبدهن.
به‌ڵێ به‌ڕاستی ته‌نها شوێنكه‌وتووانی رێبازی خواویستی توانیویانه‌و
ده‌توانن مرۆڤایه‌تی رزگاربكه‌ن‌و ئاسووده‌یی دونیا‌و دواڕۆژیان بۆ
به‌رجه‌سته‌بكه‌ن، چونكه كاڵا له‌قه‌د باڵایه‌و كه‌سانێك شوێنكه‌وتووی
رێبازێك بن كه خوای بێهاوتا خاوه‌نیه‌تی، هه‌ر چاكهكاریو دڵسۆزییان
لێچاوهڕێدهكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی كهنهفامو سپڵه‌و نه‌زانن
به‌رامبه‌ر به‌خوای باڵاده‌ستی بێهاوتا، ئه‌وانه دژ به‌خودی خۆیانن‌و
له‌گه‌ڵ خۆیشیاندا راستناكهن، كه‌واته چۆن ده‌توانن له‌گه‌ڵ
كه‌سانیتردا دڵسۆزبنو چاكه‌كاری بنوێنن به‌رامبه‌ریان، وه‌كو وتراوه:
"مرۆڤی نه‌فام دژ به‌خۆیه‌تی، چۆن ده‌بێت به‌دۆستی تۆ".