06/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مامه‌ڵه‌ی ده‌روونی
سه‌باره‌ت به هه‌ست و ویژدان و سۆز ، زانایان له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ژیانی هاوسه‌رێتی پایه‌یه‌كی تووند و پۆلاَینی هه‌بێت و سوود له یه‌كتری ببینن ده‌بێ ، هه‌وڵ بده‌ین و تێ‌یان بگه‌یه‌نین كه ژیان مانا و مه‌به‌ستێكی زۆر قوڵی هه‌یه و له هه‌مان كاتیش دا ده‌بێ ژن و مێرد سه‌باره‌ت به ته‌نگژه‌كانی ژیان ، زیاتر پێ داگری له ڕاستی و نهێنیه‌كانی ژیان بكه‌ن و هه‌رگیز خه‌یاڵی شتێكی بێ بنه‌ما و ئاره‌زویه‌كی بێ نرخ خۆشیه‌كانیان لێ نه‌شێوێنێ.
ژن یان پیاو كاتێك له ئاست مافی یه‌كتری دا به هه‌ڵه ده‌چن به‌ڵگه نیه له سه‌ر ئه‌وه كه هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان له گه‌ڵ یه‌كتری دا هه‌ڵه‌یه به‌ڵكو له پاڵ ئه‌و ژیانه‌دا با بیر له چاره‌سه‌ری ئه‌و ته‌نگژه‌یه بكاته‌وه كه ده‌زانێ خستویه‌ته ناو هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه ، هه‌ر كاتێ ژن یان پیاو هه‌ڵه‌یه‌كی كرد و ناخۆشیه‌ك كه‌وته نێوانیان ، ده‌قاوده‌ق جیابوونه‌وه ڕێگا چاره نیه ، چونكه ئه‌وه ناشیرین ترین ڕه‌فتاری ژن و مێردایه‌تیه و گه‌وره‌ترین زیان له هه‌ر دوو لا ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك ژن و پیاو یان كچ و كوڕێك كه بڕیاری هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ یه‌كتری ده‌به‌ستن سه‌ره‌تایه‌ك دیاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و خاڵه‌وه زیاتر یه‌كتریان خۆش بوێت و بچنه ناو قولاَیی خۆشه‌ویستی و سۆزی یه‌كترییه‌وه نه‌ك به ماوه‌یه‌كی كه‌م جیابوونه‌وه ده‌ست پێ بكات.
یه‌كێك له زانایانی ئه‌و بواره ده‌ڵێت : (( زۆرێك له ژن و پیاوان به جوَرێك سه‌یری پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن كه لایان وایه ته‌نها بریتی یه له بڕینی دادگا به‌لاَم له ڕاستی دا هاوسه‌رگیری بریتی یه له گرێ دانی دو وهه‌ڵسووكه‌وت و خه‌سڵه‌ت كه هه‌ریه‌كه‌یان جۆرێكن له كه‌سایه‌تی و بیر و بۆچوون )).
یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی سستی مامه‌ڵی ده‌رونی ئه‌وه‌یه كه ژن له دوای ئه‌وه‌ی كه منداڵی په‌یدا ده‌بێت وا باوه كه هه‌موو هه‌ست و نه‌ستی بخاته سه‌ری و ئیتر ژیانی هاوسه‌رێتی و خوَشه‌ویستی له‌و بوَته‌یه دا قاڵ كاته‌وه و بوونی پیاو ون بكات چونكه ژن كه بوو به دایك ئیتر هه‌ست و نه‌ستی خۆی له نێوان منداڵه‌كانیدا دابه‌ش ده‌كات و ژیانێكی بچكۆلانه جیاده‌كاته‌وه له ناو كه‌ش و هه‌وای یه‌ك بنه‌ماڵه‌دا كه له ڕاستی دا ئه‌و ته‌نها یه‌ك هاوبه‌شی ڕوحی و جه‌سته‌یی و ماددی هه‌یه كه‌پیاوه .