06/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پاش ساوایه‌تی و گه‌وره بون؟!
بۆ به‌رپرسه نابه‌رپرسه‌كانی هه‌رێم له بۆنه‌ی تیرۆركردنی كاوه گه‌رمیانیدا
ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته هۆنراوه‌یه‌كم به‌ناوی: ئاسۆوه نوسی و ئومێدی پێوه دیار بوو ... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من كه‌سێكی گه‌شبینم به‌ڵام ئه‌م چه‌ند دێڕه شیعره‌م له ئه‌مڕۆدا نوسی:
پاش ساوایه‌تی و گه‌وره بون؟!
پاش ساڵانێكی پڕ ئه‌زمون؟!
كوا؟ گه‌وره‌بوون؟!
كوانێ ئه‌زمون؟!
كوا ئازادی سه‌ره‌تایی
بێ چه‌ند و چون؟!
بۆ حه‌زتان به تاریكییه؟!
تیشكی رۆژی
پڕ روناكی
بۆ لای ئێوه نه‌گبه‌تییه؟!
ئه‌و چاوانه‌ی پێی ده‌بینین
ئێوه ده‌تانه‌وێ كوێر بێ
تا خێر‌و بێری ئه‌م خاكه
دز و تاڵانچی پێی فێر بێ
ئه‌و زمانه‌ی كه دێته گۆ
ده‌ری ده‌خا راستی و درۆ
وره ده‌دا به من و تۆ
ئێوه ده‌ڵێن به‌بڕین چێ
كاتێكیش بۆتان بڕه‌خسێ
زمانه‌كان له گۆ ده‌خه‌ن
ده‌نگی ئازاد ده‌تاسێنن
بۆ حه‌زه نه‌گریسه‌كه‌تان
ته‌ڕو وشكیش ده‌سوتێنن
كۆرپه
له دایك ده‌فڕێنن
بۆ پاره و پول و سه‌رمایه
خۆفرۆشتنیش
ره‌وایه
براكوژیش پاساوداره و
وڵات فرۆشیش كرداره