07/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕازی دڵ بۆ کاوەکەی گەرمیان
ڕازی دڵمان بۆ کاوەکەی گەرمیان
لەسایەی دەسەڵاتی کوردی و فرە حیزبی و حوکومەتی بنکە فراوان و پەرلەمان و تەوافق و ڕێکەوتنی ستراتیژی ..... کۆمەڵێك ناوی بێ ماناو بێ کردەوە کە تائێستا کەس تێناگات ئەم هەموو ناوە زل و وەرگیراوانە و چاولێکەری لە ووڵاتانی بەناو دیموکراسیەوە کە تا ئێستاش هەرلەسەردەمی زوحاکدا دەژین و ڕۆڵەی کورد دەگرن و دەیبەن و دەیڕفێنن و دەیکوژن ودەیکەن بەقوربانی و مێشکیان دەردەهێنن و دەیکەن بەخۆراکی ئەژدیهاکانای سەرشانی زوحاکەکان کە بەناوە دیموکراتخوازن .
دەسەڵاتی کوردی خۆی ڕێگا بە ڕۆژنامەوانی و ڕۆژنامەنوسان دەدات بەناوەی یاساوەو داکۆکی لەسەریان دەکەن بۆئەوەی کە هەبن و ووڵاتی دیموکراسی بەبێ ڕۆژنامەنوسانی ئازاد نابێت، کەچی هەر ئەژدیهاکانی سەربەحـوکومەت دەکەونە کوشتنی ڕۆژنامەنوسان و خۆیان یاساو ڕێساکانی خۆیان کە هوتافی بۆ دەەن و سنگی بۆ دەکوتن دیکوژن و نایهڵن و پێشێلکاری دەکەن و لەسەر نوسینی بابەتێك یاخود بیروڕاوبۆچونێکی جیاواز دەیانکوژن .
ئیمڕۆ کاوەگەرمیانی ودوێنی سۆرانی مامە حمە و سەردەشت عوسمان و عبدالستارطاهرشریف و .... پێشتر فڵان و فیسار کە کوژران و ڕفێندران و ئەنفالکران بی ئەوەی کە تاوانێکیان ئەنجامدابێت و بێ ئەوەی کە دەستیان لەخوێنی کەسداهەبێت، ئەوەی کە دەیانوت و دەیانوسی بەنوکی خامەکانیان، تەنها چەند ووشەو دێڕێك بون کە ڕقی ئەژدیهاکانی دەوری زوحاکیان هەڵدەستان، ئەوەشی لەکاروکردەوەکانی ئەو ڕۆڵەکوردانە وردبێتەوە تەنها ئەوەی تیا بەدی دەکرێت کە دڵسۆزی کورد وکوردستان بونەو دژی زوڵم و نادادپەروەری وەستاونەتەوە کە میللەتی کورد ساڵەهای ساڵە هەموو خەبات و کۆششێکی بۆ ئەوەبوە کە زۆڵمان لێنەکرێت و دادوەری بچەسپێت لە کوردستاندا و خەباتی بزافی ڕزگاری خوازی کوردی تەنها لەدژی نادادپەروەری و ماف زەوتکردن بووە .
پاشان ئەگەر کوردایەتیەکەمان هەربەوشێوەیە بڕوات بەڕێوە هەموو ڕۆژنامەنوسان دەبێت بخرێنە لیستی ڕەشەوەو سەرەی مەرگی تیرۆرکردن و ڕفاندن و لەژێرداروکێبڵ وئەشکەنجەدا بگرن و یاخود لەزیندانە شاراوەکاندا کە حوکومەتەکە خۆی هەربەرپرس ودامودەزگایەك ڕێگای بۆکێشاوەو ڕێگای پێیانداوە کە زیندانی شاراوەیان هەبێت و هەموو تاکێکی کورد دەبێت ترسی ئەوەی لەدڵداهەبێت نەوەك ڕۆژێك لەڕۆژان قسەیەکی هەق لەدەمیان بترازێت .
بۆدەسەڵاتەکەی زوحاك ، توخوا فەرمون ئێمەش بخەنە ڕیزوەو سەرەمان بۆدابنێن کەی تیرۆرمان دەکەن و کەی سەرنوگوماندەکەن و بێ سەروشوێن دەمانشارنەوە، ئێمەش لەڕیزی ڕۆژنامەنوساندا ڕیزبەندبکەن و مێشکمان بکەن بەخۆراکی ئەژدیهایەکی لاشانی زوحاکێك و ئەوەشی کە ئەوکارانە دەکەن هیچیان کەمترنیە لەزوحاك و ئەژدیهاکانی سەرشانی زوحاك، تەنها جیاوازی لە نێوانیاندا ئەوەندەیە کە زوحاك کوردنەبوەو دژی کوردبوەو ئەمانە خۆیان بەناوە کوردن و لەزوحاکیش زیاتر دژی کوردن .