ئهمهی خوارهوه بۆچوونی "مهلا بهختیار" لهسهر تیرۆركردنی رۆژنامهنوس كاوه گهرمیانی:
ئەمشەو، دوای چاوپێکەوتنم لەکەناڵی "ڕوناهی" لەبڕۆکسڵ، هەواڵی جەرگبڕی شەهید کردنی "کاوە گەرمیانی"یان پێ گەیاندم. دەست بەجێ بروسکەیەکی ڕەش ڕەش، ڕەشتر لە میشک و دوکەڵی لولەی تاوانبارەکان، مێشکی داگرتم. من کاوەی جوانەمەرگ لەنزیکەوە ناناسم، بەڵام هەست دەکەم نزیکترین هاورێی ویژدانم، شەهید کراوە. لای من قێزەوەنترین جۆری تاوان، تاوانی شەهید کردنی نوسەر و ڕێبوارانی چەپکە قەڵەمە. هەتا لێکۆڵینەوەش بکوژی شەهید ئاشکرا نەکات، تۆمەت بەخشینەوەم پێ خراپە، بەڵام بەدڵنیاییەوە دەڵێم: بەرپرسانی ئاسایشی گەرمیان، دوای چرکە ساتی ئەم تاوانە، کەوتونەتە بەردەم بەرپرسیارییەتی یاسایی و ئەخلاقی، تەنانەت هی ناوچەکەش. تاقە یەک ڕێگاش لەبەر دەمییانە، ئەویش دۆزینەوە تاوانبارەکانە. پێشم وایە: کاوە تیرۆرستی عەرەب شەهیدیان نەکردوە. لەسەر کێشەیەکی شەخسی و عەشایەریش تیرۆر نەکراوە، کەوابێت: تیرۆ کردنەکەی لەسەر قەڵەم و ئازادییە. ئەمەش زەنگێکی ترسناکە .. لەسایەی دەسەڵاتی یەکێتیدا