بنەماڵەی ئەو گەنجە هەڵەبجەییەی میدیاكان وێنەكەیان بڵاوكردەوە، كە گوایا لەهێرشەكەی شاری كەركوكدا كوژراوە و لەریزی چهكدارهكان شەڕی كردووە، روونكردنەوەیەك لەبارەی كوڕەكەیانەوە بڵاودەكەنەوە.
بنەماڵەی "شكار فایەق" لەروونكردنەوەكەیاندا ئەوەیان خستۆتەڕوو، كە كوڕەكەیان بەنیاز بووە بچێتە سوریا بۆ بەشداریكردن لەجەنگ لەو وڵاتەدا، بەڵام رێگەیان لێ گرتووە و هەموو ناسنامە و بەڵگەكانیان لێ سەندۆتەوە.
بنەماڵەی شكار ئاماژە بەوەشدەكەن، كاتێك زانیویانە كوڕەكەیان دەچێتە سوریا، دەزگا ئەمنییەكانیان ئاگادار كردۆتەوە و پێیان راگەیاندوون كە شكار بەنیازی كارێكی وایە.
"شكار فایەق" كە لەدایكبووی ساڵی 1993یە، لەلایەن بنەماڵەكەیەوە ئازاری جەستەییش دراوە تا لەبڕیاری چوونی بۆ سوریا پاشگەز ببێتەوە.
بنەماڵەی ئەو گەنجە داواش دەكەن ئەو میدیایانەی هەواڵی كوژرانی كوژرانی كوڕەكەیان بڵاوكردۆتەوە، چارەنووسی كوڕەكەیان دیاری بكەن.