07/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆنێرا: ئاستی ئێستای کاکا لە ٢٠٠٩ باشترە
بەرگری کاری یانەی میلان و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دانێڵ بۆنێرا ستایشتی ئاستی ڕیکاردۆ کاکای هاوڕێی لە یانەکەی کرد و ڕاشی گەیاند کەوا کاکای گەراوە لە مەدرید باشترە لە کاکای کە میلانی بەرەو ڕیال مەجێهێشت
کاکا پێشوتر لە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی میلانەوە پەیوەندی بە یانەی ڕیالەوە کردبوو بەڵام بەهۆی پێکان و ئاستی نزمیەوە سەرکەوتوو نەبوو لەگەڵ یانەی مەلەکی و پاشانیش لەسەرەتای وەرزی ئەمساڵدا گەرایەوە میلان و لەوکاتەشەوە پەیوەندی بەمیلانەوە کردووە ئاستی بەرەو هەڵجوون چووە و بووە بەیەکێك لە ئەستێرەکانی خولی کالشیۆ و یانەی میلان.
بۆنێرا هەوڵەکانی یانەکەی بەگەراندنەوەی کاکا بۆمیلان بە هەوڵێكی سەرکەتوو ناوبردو و ستیاشتی یانەکەشی کرد، وە بۆنێرا ووتی ئاستی کاکا لەم چەند هەفتەی پێشودا ئەوەی سەلماند کەوا ناوبراو وەکو یاریزانی گەشە کردو ئاستی بەرەو پێش دەچێت نەك بەرەو نزم بوونەوە .
بۆنێرا ووتی ” ئێمە هەموو بە تواناکانی کاکا دەزانین وە ئەو ئاستی وەکو ئەو ئاستەی وایە کەلەسەرەتادا پەیوەندی بەمیلانەوە کرد، کاکا ڕۆژانە ٨ کاتژمێر ڕاهێنان دەکات و لە ڕادە بەدەر خۆی هیلاك دەکات وە هەرگیزیش کاکا گلەیی ناکات و هەمیشەش هەوڵ دەدات یارمەتی گشت لایەك بدات.
هاندەرانی میلان خۆیان لەدا دەبیننەوە وە ئەو کەسایەتیەکی بەهێزی هەیە وە هەرچیەکیشی پێ بکرێت دەیکات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێشووی .
بەڕای من ئاستی ئێستای کاکا لە ئاستی پێشووتری کەمتر نیە ئەگەر زیاتر نەبێت