08/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
چارەسەر بۆ ئەوانەی لە نوێژ بیریان دەڕوات
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه اجمعين اما بعد
ئەگەر دەتەوێ ڕزگارت بێ لەوەی لە نوێژەکەتا بیرت بڕوات، ئەوە ئەو چەند خاڵەی خوارەوە جێبەجێ بکەو بە پشتیوانی خوای بەرز ڕزگارت ئەبێت
یەکەم: دەبێ ئەوە بزانی شەیتان گەورە ترین دوژمنی موسڵمانەو بەردەوام لەهەوڵی لاڕێ کردنیەتی وە بەتایبەتی لە کاتی ئەنجامدانی عیبادەتەکان شەیتان دەیەوێ موسڵمان سارد بکاتەوە بەهەموو ڕێگایەک بۆ ئەوەی عیبادەتی لێ تێک بچێ و ڕەنج بەخەسار بچێ! بێگومان لە هەموو عیبادەتەکانیش کە شەیتان زیاتر ڕقی لێیەتی لە دوای تەوحید وکەلیمەی شەهادەت، نوێژە فەڕزەکانە! پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ: " إِذَا أُذِّنَ بِالصَّلاَةِ أَدْبَرَ الشَّيْطَانُ لَهُ ضُرَاطٌ حَتَّى لاَ يَسْمَعَ التَّأْذِينَ، فَإِذَا سَكَتَ المُؤَذِّنُ أَقْبَلَ، فَإِذَا ثُوِّبَ أَدْبَرَ، فَإِذَا سَكَتَ أَقْبَلَ، فَلاَ يَزَالُ، بِالْمَرْءِ يَقُولُ لَهُ: اذْكُرْ مَا لَمْ يَكُنْ يَذْكُرُ حَتَّى لاَ يَدْرِيَ كَمْ صَلَّى " متفق عليه واتە: (ئەگەر بانگ درا بۆ نوێژ شەیتان پشت هەڵئەکاو دەنگێکی-تڕێکی- لێبەرئەبێ تا بانگ نەبیستێ، جا کە بانگدەر بێدەنگ بوو شەیتان ڕووئەکاتەوەو دێتەوە، جا کە دووبارە دەنگی بانگ ئەبیستێتەوە -قامەت ئەکرێ- دیسان شەیتان پشت هەلدەکا، وە کە بانگدەر بێدەنگ بوو دیسان شەیتان ڕووئەکاتەوەو دێتەوە، بەردەوام ئەبێ شەیتان، خەریکی نوێژکەرەکە ئەبێ پێی دەڵێ: بیرت بێتەوە ئەوەی کە لە بیری نەبوو هەتا ئەو کەسە وای لێدێ نازانێ چەندی نوێژ کردووە-لێی تێک دەچێ چەند رکاتی کردووە یان چی کردووە-). کەوابوو هۆی سەرەکی بیر ڕۆیشتنمان زانی شەیتانە! شەیتانیش چارەسەرەکەی ئەوەیە پەنا بەخوای بەرز بگرین بۆ ئەوەی بمانپارێزی لە شەڕی شەیتان و وەسوەسەکەی. بزانە ئەگەر بەدوای خوتوەکانی شەیتان بکەوین ئەوە زیاتر بەرەو هیلاکیمان ئەباو تا ئەکەوینە ناو ئاگری جەهەننەم شەیتان وازمان لێ ناهێنێ لەبەر ئەوە خوای بەرز ئەفەرموێ: [وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ (168)] (البقرة) واتە: (وە دوای ڕێگاکانی شەیتان مەکەون کە ئەیڕازێنێتەوە چونکە شەیتان دوژمنێکی ئاشکرای ئێوەیە). گەورەترین دوژمنی مرۆڤ شەیتانە لەبەر ئەوە جیهاد کردنی شەیتان گەورە ترین جیهادە نەکەی دوای هیچ لە خوتوەکانی شەیتان بکەوی! وە خوای بەرز ئەفەرموێ: [وَإِمَّا يَنْزَغَنَّكَ مِنَ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ إِنَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (200) إِنَّ الَّذِينَ اتَّقَوْا إِذَا مَسَّهُمْ طَائِفٌ مِنَ الشَّيْطَانِ تَذَكَّرُوا فَإِذَا هُمْ مُبْصِرُونَ (201)] (الاعراف) واتە: (وە ئەگەر لە شەیتانەوە توشی وەسوەسە بویت و ویستی توڕەت بکات و لات بدات لە کاری خێرو ساردت بکاتەوە ئەوە پەنا بگرە بە خوا بە تەئکید خوا بیسەرەو زانایە بە هەموو شتێک . بە تەئکید ئەوانەی تەقوای خوا ئەکەن و فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن و خۆ ئەپارێزن لەتاوان ئەگەر توشی وەسوەسەی شەیتان ببن وتوشی تاوان ببن ئەوە یەکسەر سزای خوایان بیر ئەکەوێتەوە بۆ تاوانباران و پاداشتی چاکەکارانیان بیر ئەکەوێتەوەو تەوبە ئەکەن و پەشیمان ئەبنەوەوچاویان و دڵیان ڕۆشن ئەبێت و لە حەق لانادەن). وە هاتووە لە عُثْمَانَ بْنَ أَبِي الْعَاصِ رضي الله عنه کە هاتە لای پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی: (يَا رَسُولَ اللهِ إِنَّ الشَّيْطَانَ قَدْ حَالَ بَيْنِي وَبَيْنَ صَلَاتِي وَقِرَاءَتِي يَلْبِسُهَا عَلَيَّ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «ذَاكَ شَيْطَانٌ يُقَالُ لَهُ خَنْزَبٌ، فَإِذَا أَحْسَسْتَهُ فَتَعَوَّذْ بِاللهِ مِنْهُ، وَاتْفِلْ عَلَى يَسَارِكَ ثَلَاثًا» قَالَ: فَفَعَلْتُ ذَلِكَ فَأَذْهَبَهُ اللهُ عَنِّي) رواه مسلم واتە: (ئەی پێغەمبەری خوا، شەیتان نوێژو خوێندنەوەی قورئانی لە نوێژ لێ تێک دامو لێمی تێکەڵ ئەکات، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی: «ئەوە شەیتانێکە پێی ئەوترێ خەنزەب، ئەگەر هەستت پێ کرد ئەوە پەنا بگرە بەخوا لێی، وە سێ جار تف بکە لای چەپت» دەفەرموێ: وام کرد خوا لایدا لەسەرم). ئەمە خاڵی یەکەمە کە پێویستە جێبەجێی بکەی بزانی موسڵمان بۆ هەموو کاریکی ئەبێ داوا لە خوای بەرز بکات بۆ ئەوەی سەرکەوتوی بکات نوێژیش لە گەورەترین کاری موسڵمانە بۆیە بەردەوام داوا بکە لەخوا مۆفەقت بکات بۆ ئەنجامدانی بەجوانی و بتپارێزی لە وەسوەسەی شەیتان تیایدا
دووەم: زانستی شەرعی و زانینی کاتەکانی نوێژ یارمەتی دەرەکی گەورەیە! زانستی شەرعی بەوەی بزانی دەست نوێژو نوێژی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم چۆن بووە تاوەکو ئەو بیکەیت! وە ماناو مەبەستەکانی دوعاو زیکرو قورئانی کە ئەیخوێنی لە نوێژ تێبگەی. تێگەیشتن لە نوێژو ووتەکانی ناو نوێژ زۆر گرنگە وە زۆر یارمەتی دەرە بۆ ئەوەی دڵت لای نوێژەکەت بێت و بیرت نەڕوات بۆ لایەکی تر! وە زانینی کاتی نوێژ گرنگە بۆ ئەوەی پێشتر خۆتی بۆ ئامادە بکەیت و بزانی کەی کاتی دێت نەک لە ناکاو لە سەرکار بیت و بیری نوێژت نەبێ کارەکەت لە نیوە جێ بێڵی و نە کارەکەت جوان ئەنجام بدەی نە نوێژەکەت! پێشتر ووتمان کە خشوع گرنگە لە نوێژ بشزانە ئەو کەسانەی زانستیان زیاتر بێ خشوعیان زیاترەو زیاتر لە خوای بەرز ئەترسن و ملکەچی فەرمانەکانی دەبن. خوای بەرز ئەفەرموێ: [إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ] (فاطر: 28) واتە : ( تەنها بەندە زاناکان لە خوا ئەترسن بە ڕاستی و بە زانستەوە-گەورەیی خوا ئەزانن- ). بۆ ئەوەی کە شارەزا بیت لە چۆنیەتی نوێژی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئامۆژگاریت ئەکەم کتێبی (صفة الصلاة النبي صلى الله علیه وعلى اله وسلم) ی پێشەوا ئەلبانی رحمه الله بخوێنیتەوە کە الحمد لله ئێستا بە کوردیش هەیە برایەکی بەڕێز بەناوی عدنان بارام کردویەتی بەکوردی لە سەر ئەنتەرنێتیش دەست ئەکەوێت لە سایتی بەهەشت و سەلەفی کورد. ئەوە خاڵێکی زۆر گرنگە چونکە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ: (صلوا كما رأيتموني أصلي) رواه البخاري واتە: (ئاوها نوێژ بکەن کە منتان بینیوە نوێژم کردووە-وەک من نوێژ بکەن-). تۆ ئەگەر نەزانی، چۆن وەک پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم نوێژ ئەکەی!؟
سێیەم: بوونی ئیخلاس و تەنها مەبەست بوونی خوای بەرز لە نوێژەکەت وە هەست کردن بەوەی خوای بەرز ئاگادارەو ئەتبینێ ئەگەر بەتەنیا نوێژ بکەیت یان بە جەماعەت و لە مزگەوت! ئەو خاڵە زۆر گرنگە کە تۆ بگەیتە ئاستی پلەی (ئیحسان) کە ئەو پلە بەرزەیە ئەوها بیت وەک ئەوەی تۆ خوای بەرز ببینی ئەگەریش نەگەیتە ئەو ئاستە ئەوە بزانی خوای بەرز تۆ ئەبینێ، ئەوەت لەبیر نەچێ! ئەگەریش کەسێک بەردەوام ئەوەی لەبیر بێ ئەوە بێ گومان نوێژەکەی تەنها بۆ خوای بەرز ئەنجام ئەدات و بەلایەوە گرنگ نیە خەڵک بیبینێ یان نا، مەدحی بکەن یان زەم! خوای بەرز ئەفەرموێ: [وَتَوَكَّلْ عَلَى الْعَزِيزِ الرَّحِيمِ الَّذِي يَرَاكَ حِينَ تَقُومُ وَتَقَلُّبَكَ فِي السَّاجِدِينَ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ](الشعراء : 217-220) واتە : ( وە پشت ببەستەو ئیعتیمادت لەسەر ئەوخوایە بێ کە بە توانایەو زاڵە بەسەر هەموو دروستکراوەکان وە بەڕەحمە بۆ بەندەکانی ئەو خوایە کە ئەتبینێ لەو کاتەی هەڵئەستی -نوێژ ئەکەی لە شەو بەتەنیای- وە ئەتبینێ لەو کاتەی لەناو خەڵکیشای بە کۆمەڵ نوێژ ئەکەن و سەجدە ئەبەن ئەو خوایە بیسەرە وە زانایە بە هەموو شتێک -نهێنیو ئاشکرابێ-). وە خوای بەرز ئەفەرموێ: [وَمَا تَكُونُ فِي شَأْنٍ وَمَا تَتْلُوا مِنْهُ مِنْ قُرْآنٍ وَلَا تَعْمَلُونَ مِنْ عَمَلٍ إِلَّا كُنَّا عَلَيْكُمْ شُهُودًا إِذْ تُفِيضُونَ فِيهِ](يونس :61 ) واتە : ( وە تۆ لە هەر کارێکا بیت وە هەر کاتێ کە شتێ لە قورئان بخوێنیتەوە وە هیچ کردەوەیەک نیە بیکەن ئیللا ئێمە شاهێدین بە سەرتانەوە -ئاگادارین- کە ئەو کارە ئەکەن و ئەچنە ناویەوە ئەنجامی ئەدەن ) . وە بزانە ئەو پلەیە بەرزترین پلەی ئیمانە وەک هاتووە لەو فەرموودە: عَنْ عُمَرَ رضي الله عنه أَيْضًا قَالَ: " بَيْنَمَا نَحْنُ جُلُوسٌ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ صلى الله عليه وعلى اله وسلم ذَاتَ يَوْمٍ، إذْ طَلَعَ عَلَيْنَا رَجُلٌ شَدِيدُ بَيَاضِ الثِّيَابِ، شَدِيدُ سَوَادِ الشَّعْرِ، لَا يُرَى عَلَيْهِ أَثَرُ السَّفَرِ، وَلَا يَعْرِفُهُ مِنَّا أَحَدٌ. حَتَّى جَلَسَ إلَى النَّبِيِّ صلى الله عليه وعلى اله وسلم . فَأَسْنَدَ رُكْبَتَيْهِ إلَى رُكْبَتَيْهِ، وَوَضَعَ كَفَّيْهِ عَلَى فَخْذَيْهِ، وَقَالَ: يَا مُحَمَّدُ أَخْبِرْنِي عَنْ الْإِسْلَامِ. فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وعلى اله وسلم الْإِسْلَامُ أَنْ تَشْهَدَ أَنْ لَا إلَهَ إلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، وَتُقِيمَ الصَّلَاةَ، وَتُؤْتِيَ الزَّكَاةَ، وَتَصُومَ رَمَضَانَ، وَتَحُجَّ الْبَيْتَ إنْ اسْتَطَعْت إلَيْهِ سَبِيلًا. قَالَ: صَدَقْت . فَعَجِبْنَا لَهُ يَسْأَلُهُ وَيُصَدِّقُهُ! قَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنْ الْإِيمَانِ. قَالَ: أَنْ تُؤْمِنَ بِاَللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ. قَالَ: صَدَقْت. قَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنْ الْإِحْسَانِ. قَالَ: أَنْ تَعْبُدَ اللَّهَ كَأَنَّك تَرَاهُ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ تَرَاهُ فَإِنَّهُ يَرَاك. قَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنْ السَّاعَةِ. قَالَ: مَا الْمَسْئُولُ عَنْهَا بِأَعْلَمَ مِنْ السَّائِلِ. قَالَ: فَأَخْبِرْنِي عَنْ أَمَارَاتِهَا؟ قَالَ: أَنْ تَلِدَ الْأَمَةُ رَبَّتَهَا، وَأَنْ تَرَى الْحُفَاةَ الْعُرَاةَ الْعَالَةَ رِعَاءَ الشَّاءِ يَتَطَاوَلُونَ فِي الْبُنْيَانِ. ثُمَّ انْطَلَقَ، فَلَبِثْنَا مَلِيًّا، ثُمَّ قَالَ: يَا عُمَرُ أَتَدْرِي مَنْ السَّائِلُ؟. قَلَتْ: اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ. قَالَ: فَإِنَّهُ جِبْرِيلُ أَتَاكُمْ يُعَلِّمُكُمْ دِينَكُمْ ". رَوَاهُ مُسْلِمٌ واتە : ( لە عومەری کوڕی -خطاب- خوا لێی ڕازی بێ ئەفەرموێ ڕۆژێکیان لای پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم دانیشتبوین ، لە ناکاوێکا پیاوێکمان لێ دەرکەوت ، جلی زۆر سپی بوو ، مووی زۆر ڕەش بوو ، نیشانەی سەفەری پێوە دیار نەبوو ، کەسیش لە ئێمە نەیئەناسی . هەتا لای پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم دانیشت . ئینجا ئەژنۆی نا بە ئەژنۆی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ، وە هەردوو ناو لەپی خستە سەر ڕانەکانی ، ئینجا ووتی : ئەی محمد صلى الله علیه وعلى اله وسلم هەواڵم پێ بدە دەربارەی ئیسلام . پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : ئیسلام ئەوەیە شاهێدی بدەی بە لا اله الا الله -هیچ پەرستراوێکی حەق نیە تەنها الله شایانی پەرستنە- وە شاهێدی بدەی بە محمد رسول الله -موحەممەد صلى الله علیه وعلى اله وسلم لە لایەن خوا ڕەوانە کراوەو ڕاست گۆیە و واجبە شوێنی بکەوین- ، وە نوێژ بکەیت -وەک خۆی بە ڕێکی- ، و زەکات بدەیت ، وە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگریت ، وە حەجی بەیت بکەی ئەگەر توانای چوونت هەبوو . -پرسیار کەرەکە- ووتی : ڕاست دەکەی . -عومەر خوای لێ ڕازی بێ- ئەڵێ : پێمان سەیر بوو پرسیاری لێ دەکات و دەشڵێ ڕاست دەکەی ! -پرسیار کەرەکە- ووتی : ئینجا هەواڵم پێ بدە دەربارەی ئیمان . پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : ئەوەیە بڕوات هەبێ بە خواو بە فریشتەکانی و بە کتێبەکانی و بە پێغەمبەرەکانی و بە ڕۆژی دوایی ، وە بڕوات هەبێ بە قەدەر بە خێرو شەڕیەوە . -پرسیار کەرەکە- ووتی : ڕاست دەکەی . -پرسیار کەرەکە- ووتی ئینجا هەواڵم پێ بدە دەربارەی ئیحسان . پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : ئەوەیە کە خوا بپەرستیت وەک ئەوەی کە تۆ بیبینی ، وە ئەگەر نەشیبینی ئەوە ئەو تۆ ئەبینێ . -ئینجا پرسیار کەر- ووتی : هەواڵم پێ بدە دەربارەی -هاتنی کاتی- قیامەت . پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : ئەوەی پرسیاری لێ کراوە زانا تر نیە لە پرسیار کەر -دەربارەی هاتنی کاتی قیامەت-. -پرسیاکەر- ووتی : دە هەواڵم پێ بدە دەربارەی نیشانەکانی -نیشانەی نزیک بوونەوەی قیامەت- ؟ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : ئەوەیە کە ئافرەتی کۆیلە خاوەندارو گەورەی خۆی ببێ ، وە ببینیت کە پێ پەتی و ڕووت و هەژارەکان و شوانی مەڕان خانوو بەرز بکەنەوە بە سەر یەک . ئینجا -پرسیار کەرەکە- ڕۆیشت ، وە ماوەیەکی زۆر ماینەوە ، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : ئەی عومەر ئایا ئەزانی کێ بوو پرسیار کەرەکە ؟ ووتم : خواو پێغەمبەرەکەی زانا ترن . پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : ئەوە جبریل بوو هات بۆ لاتان تا دینەکەتان فێر بکات). وە بزانە بێئاگایی لە نوێژو کاتی نوێژو گرنگی پێنەدان و لەبیرچوون و کەمتەرخەمی کردن ئەوە سیفەتی مونافیقان بوو ئەوان گرنگی نادەن بە نوێژ وە لەکۆڵ خۆیانی دەکەنەوەو تەنها بۆ ئەوە ئەیکەن خەڵک بیانبینێ خوای بەرزیان لەبیر نیەو یادی ناکەن تەنها لەبەرچاوی خەڵک نەبێ! خوای بەرز ئەفەرموێ: [فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ (4) الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ (5) الَّذِينَ هُمْ يُرَاءُونَ (6)] (الماعون) واتە: (وەیل-ماڵ وێرانی و سزای توند وەیل وشەی تەهدیدە یان شوێنێکە لە جەهەننەم- بۆ نوێژکەرەکان. ئەوانەى بێ ئاگان لە نوێژەکانیان. ئەوانەی خۆ نیشان ئەدەن -بەمەبەستی ئەوە نوێژ ئەکەن و چاکە ئەکەن تا خەڵک بیانبینێ-). وە خوای بەرز لە وەسفی مونافیقەکان ئەفەرموێ : [وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلَاةِ قَامُوا كُسَالَى يُرَاءُونَ النَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلًا (142)] (النساء) واتە: (کە هەڵسن تا نوێژ ئەنجام بدەن ئەوە بە تەمبەڵی هەڵدەستن و ڕووپامایی دەکەن خۆیان نیشانی خەڵک ئەدەن -بۆ ئەوەیانە خەڵک بیان بینن- وە یادی خوا ناکەن ئیللا کەمێک نەبێ ). وە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ: (تِلْكَ صَلَاةُ الْمُنَافِقِ، يَجْلِسُ يَرْقُبُ الشَّمْسَ حَتَّى إِذَا كَانَتْ بَيْنَ قَرْنَيِ الشَّيْطَانِ، قَامَ فَنَقَرَهَا أَرْبَعًا، لَا يَذْكُرُ اللهَ فِيهَا إِلَّا قَلِيلًا) رواه مسلم واتە: (ئەوە نوێژی مونافیقە، دائەنیشێ چاوەڕوانی ڕۆژ ئەکا هەتا دەگاتە بەینی قۆچەکانی-شاخەکانی- شەیتان -لە نزیک ئاوابوون-، هەڵدەستێ بە پەلە ئەیکات وەک باڵندە دەنووک ئەیا لە ئەرز چوارجار، وە یادی خوای تیا ناکات ئیللا کەمێک نەبێ). هیوا دارم ئەوە لەبەر چاومان بێ کە نوێژ لە گرنگ ترین فەرزەکانە لە دوای تەوحید بۆیە کەمتەرخەمی تێدا نەکەین و خۆمان بە مونافیقان نەچوێنین بزانین چواندنی نوێژ وکەمتەرخەمی تێیدا هۆی بە هیلاک چوونە وەک پێشتر بینیتان لە ئایەتەکان وە هەروەها نەکردن وچواندنی نوێژ لە تاوانە هەرە گەورەکانە! خوای بەز ئەفەرموێ: [فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا (59)] (مريم) واتە: ( لە پاش ئەوان کەسانێک جێگایان گرتنەوە کە نوێژەکانیان چواند وە شوێنی ئارەزووی نەفس کەوتن ئەوانە ڕوو بە ڕووی سزاو ئاگر ئەبنەوە ) . وە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم دەفەرموێ : «الْعَهْدُ الَّذِي بَيْنَنَا وَبَيْنَهُمْ الصَّلَاةُ فَمَنْ تَرَكَهَا فَقَدْ كَفَرَ» . رَوَاهُ أَحْمَدُ وَالتِّرْمِذِيّ وَالنَّسَائِيّ وَابْن مَاجَه وصححه الالباني في مشكاة المصابيح واتە : ( ئەو پەیمانەی لە بەینی ئێمەو ئەوانە نوێژە کەسێ وازی لێبێنێ کوفری کردووە ) . وە ئەفەرموێ :(بین الرجل و بین الشرک و الکفر ترک الصلاة) رواه مسلم واتە : ( لە بەینی پیاوێک و لە بەینی شیرک و کوفر نوێژ تەرک کردنە ). نوێژ نەکردن تاوانێکی زۆر گەورەیە وە لە کردەوەی کافرانە ئەوەی نەیکا ئەوە نزیکە لە کافر بوون و لە دین دەرچوون، ئەوە ئەگەر بڕوای پێبێ بەڵام لە بەر تەمبەڵی هەندێ جار بیکاو هەندێ جار نەیکا ئینجا ئەوە تاوانەکەیەتی! بەڵام ئەوەی گاڵتە بەنوێژ بکاو بە فەرزی نەزانێ یان لە ژیانی خۆی هیچ نوێژ نەکا تەنانەت ئەگەر قازی بانگی بکاو داوای لێ بکات نوێژ بکات ئەگینا حەددی شەرعی بەسەر جێبەجێ ئەکات هەر بڵێ بم کوژن نوێژ ناکەم ئەوە موسڵمان نیە پەنا بەخوا بە کافری ئەمرێ. ئەگەر گرنگی نوێژ بزانی و ئەوەش بزانی خوای بەرز ناو دڵت ئەزانێ وئاگای لێتە ئەو خوایە گەورەیە کە تۆ لە نوێژا بەوە نوێژ دەست پێدەکەیت (الله اکبر) ئەڵێی بۆ هاتنە ناو نوێژ ، وە چەندین جاری تر لە ناو نوێژەکەت دوو بارەی ئەکەیتەوە، بزانە ئەو خوایە گەورەیە کە دارو بەردو شاخ و هەموو ئەوانەی لە ئاسمان و زەوین لێی ئەترسن تەنانەت ئەو مەلائیکەتە بەهیزانەی کە خوای بەرز دروستی کردوون هەموو لەو خوایە ئەترسن و بی فەرمانی ئەو ناکەن تۆ چۆن لە بەرامبەری بوەستی بشزانی نوێژ بۆ ئەو ئەکەیت شەرمی لێ ناکەیت وناترسی!؟
چوارەم: وابزانە ئەو نوێژە ئاخیر نوێژتە لە دونیا! بێگومان ئەگەر کەسێک وابزانێ لە دوای ئەو نوێژەی فورسەتی نوێژێکی تری نیەو ئەمرێ بەو پەڕی خشوعەوە نوێژەکەی ئەکات و بیر لە هیچ شتێکی دونیا ناکاتەوە تەنها بە خەمی ئەوەیە داوای لێخۆش بوون لە خوای بەرز بکات و لە خەسارەت مەندان نەبێت! بۆیە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەیفەرموو : (صل صلاة مودع كأنك تراه، فإن كنت لا تراه، فإنه يراك) سلسلة الاحاديث الصحيحة 1914 واتە : (وا نوێژ بکە وەک کەسێک کە نوێژی ماڵ ئاوایی لە دونیا بکات وە وەک کەسێک بە کە خوای بەرز ببینێ ئەگەر تۆش ئەو نەبینیت بزانە بە دڵنیایی ئەو تۆ ئەبێنێ). خوشکو برایانی بەڕێزم هۆکاری تریش هەن بۆ ئەوەی نوێژەکەت بە دڵ و هۆشەوە بکەیت بیرت تیایا نەڕوات بۆ نمونە بۆ هەر نوێژێک پێشەکی خۆت ئامادە بکەیت و دەست نوێژی تازە بشۆیت و سوننەتی پێش نوێژ بکەی، بێگومان کەسێ بە پەلە پەل لە ناو ئیش ومەشغەلەتەوە یەکسەر دەست بە نوێژ بکات بیری لای نوێژەکە ئەڕوات بۆ شتی تر کە پێی مەشغولە، لەبەر ئەوەشە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (لَا صَلَاةَ بِحَضْرَةِ الطَّعَامِ، وَلَا هُوَ يُدَافِعُهُ الْأَخْبَثَانِ) رواه مسلم واتە : (کەسێ نوێژی بۆ نیە کە خواردن ئامادە بێت، وە نوێژی بۆ نیە کە تەنگاو بێت دوو پیسیەکە زۆری بۆ بێنن -یانی تەنگاو بێت و پێویستی بەسەر ئاو هەبێت-). سەیر بکەن ئەگەر خواردن ئامادە بێت بێگومان تۆ دڵت لای خواردنەکە ئەبێ نوێژەکەت لێ تێک ئەچێ یان ئەگەر تەنگاو بیت و پێویستت بەسەر ئاو هەبێت بە دڵنیایی خشوعی نوێژەکەت تێک ئەچێ لەبەر ئەوە کە ئەچیتە ناو نوێژەکەت هەوڵ بدە شتێک نەبێ پێی مەشغوڵ بیت بیرت لای بێت! بزانە ئەگەر وازت هێنا لە کارەکەت و بە ئیسراحەتی خۆت دەست نوێژ بشۆیت و دوو رکاتی سوننەت بکەی ئەو کاتە زۆر باش بۆ نوێژە فەرزەکە ئامادە ئەبی والله اعلم. هەر وەها گرنگە ئەوەش بزانی کە نوێژ کردن بەرامبەری ئەو شتانەی سەرنج ڕادەکێشن باش نیە. خەڵک هەیە بەرامبەری تەلەفیزۆن نوێژ ئەکا، خەڵک هەیە لە بەرامبەری ڕەسم و شتی ڕەنگاو ڕەنگ وڕازاوە نوێژ ئەکا، کە لە ناو نوێژەکە سەیریان ئەکاو سەرنجی ڕائەکێشێ و بیری لێ دەکاتەوە ئەوەش هۆکارێکە بۆ نەمانی خشوع و لێ تێک چونی نوێژ! لە بەر ئەوە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمانی کرد بە عائیشە رضي الله عنها کە ئەو پەردەیەی بە دیوارەوە هەڵیواسیبو دیواری پێ داپۆشیبوو لایبەرێ چونکە ڕەسمی تێدا بوو لە نوێژ مەشغولی کرد! پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : (أَمِيطِي عَنِّي، فَإِنَّهُ لاَ تَزَالُ تَصَاوِيرُهُ تَعْرِضُ لِي فِي صَلاَتِي) رواه البخاري واتە : (لای بەرە لە بەر چاوم، بەڕاستی ڕەسمەکانی هەر دێنە بەرچاوم لە نوێژمدا) . ئەم چارەسەرانە تاقی بکەرەوە دڵنیام بە جێ بەجێ کردنی ئەو شتانەی باسم کردن ڕزگارت دەبێ لە کەمتەرخەمی لە نوێژەکانت و یارمەتی دەر ئەبێت بۆت بە ئیزنی خوای بەرز بۆ ڕزگار بوون لە داوی شەیتان، بەوەندە ئیکتیفا ئەکەم وداوا لە خوای بەرز ئەکەم من وئێوە بپارێزی لە نەخۆشی لە بیرچوون و بیر رۆیشتن لە نوێژ.