09/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆكرانیا : پەیكەری لێنینیان لە گۆرەپانی بێساراباسكا رووخاند.
لە چوارچێوی بەردەوامی خۆپیشاندانەكانیان لە دژی حكومەت لە شاری كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا ، گروپێك لە خۆپیشاندەرانی دەمامكدار پەیكەری لێنینیان لە گۆرەپانی بێساراباسكا رووخاند.
لە چوارچێوی بەردەوامی خۆپیشاندانەكانیان لە دژی حكومەت لە شاری كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیا ، گروپێك لە خۆپیشاندەرانی دەمامكدار پەیكەری لێنینیان لە گۆرەپانی بێساراباسكا رووخاند.
پەیكەرەكە لەبەردی گرانیت دروستكرابوو بە یارمەتی پەیژە گروپەكە چونەسەرەوەی پەیكەرەكە و گوریسیان لێ بەست و لە خوارەوە رایان كێشا و رووخاندیان.
دوای گوتنەوەی سرودی نیشتمانی، خۆپیشاندران بە چەكوش و كوتك چونە سەر پەیكەرەكەی لینین و تێكیان شكاند، دوای ئەوەی پۆلیس گەیشتە گۆڕەپانەكە و بڵاوەی بە خۆپیشاندەران كرد.
پێشتریش پەیكەری لێنین دوجار روبەرووی تێكدان بۆتەوە پارتی كۆمۆنیستی ئۆكرانیا بەگرانێتی سور نوێیكردبۆوە.