پێگەی ئیسلام به‌هۆی سه‌ربه‌خۆیی بون و پابه‌ند نه‌بوون به هیچ گروپ و لایه‌نێكه‌وه و دوای ماوەی زیاتر لە ساڵێك لەوەستانی بەهۆی گرفتی داریەوە،لە ئێستادا پێگەی ئیسلام پەیك بەهەدڵ و هیمەتیی چەندڵ برایەكی دڵسۆز و خەم خۆر لەناوەو دەرەوە كەوتوەتەوە كار و لەچەند رۆژی داهاتووش دەست بەوەشاندنی خۆی دەكاتەوە،هەوڵیش دەدەین لە چەند مانگی داهاتوو دیزاینەكەشی بگۆڕین بۆ ئەوەی بتوانین باشترین خزمەت پێشكەش بەپڕۆژەی ئیسلامی و رەوتی رۆژنامەگەری كوردی بكەین.
به‌ڵێنیش بهخوێنهرانمان ده‌ده‌ین پشت به‌خوای گه‌وره گەرم و گوڕتر لە ساڵانی رابردوو كاری جوانتر و باشتریان پێشكه‌ش بكه‌ین تاكو زۆرترین زانیاریان پێ بگات.
پیگه‌ی ئیسلام كەله به‌رواری 20/2/2005 له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نجی سه‌ربه‌خۆی فكر ئیسلامی دامه‌زراوه، لەماوەی ساڵانی رابروو وه‌كو پێگه‌یه‌كی رۆشنبیری ئیسلامیی سیاسی سه‌ربه‌خۆی رۆژانه‌ی ره‌خنه‌یی،دیوهخانیكی كراوه بووە بۆ نوسه‌ران و زانایانی ئایینی و رۆشنبیران و روناكبیران و رۆژنامەنووسان و هه‌موو چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا بێ جیاوازی ئینتیمای سیاسيی و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هتد،له له چوارچیوه‌یه‌كی ئیسلامیانه و كوردانه و ئيتیك و پڕهنسیپهكانی كارى رۆژنامه‌گه‌ری بێ له‌كه‌دار كردنی هیچ كه‌س و لایه‌نێك له بواره جیاجیاكانی شه‌رع و سیاسه‌ت و كۆمەڵایەتی و وه‌رزشی و رۆشنبیری جنسی كاری خۆی كردووه،لەهەمان كاتیش سرودی هونه‌رمه‌ندان و خه‌تمی قورئان و ده‌یان كتێبی بڵاوكردوەتەوە.
مه‌به‌ستیشمان ته‌نها ده‌رخستنی راستییه‌كان و ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵیه‌كان و باشتركردنی دۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ئابوری كوردستان بووه، وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر جاریش تۆمه‌تی زۆرمان بۆ كراوه له‌لایه‌ن هه‌ندێك خه‌ڵكه‌وه،به‌ڵام ئێمه گوێمان پێنه‌داوه،له‌هه‌مانكاتیش له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێكی زۆره‌وه ده‌ستخۆشی و داوای به‌رده‌وامیان لێكراوه كه ئێمه‌ی سورتر كردووه له‌سه‌ر كاركردن،هەر بەو هۆیشەوە جارێكی تر هاتینەوە خزمەتی خوێنەران و لەجارانیش سورتر دەبین لەسەر كارەكانمان.
خوێنه‌رانی به‌ڕێز ده‌توانن به‌م ناونیشانه سه‌ردانمان بكه‌ن و ئاگاداری نوێترین هه‌واڵ و زانیاری ببن(www.islampaik.net)،داواش له سه‌رجه‌م نوسه‌ران و هەواداران ده‌كه‌ین له‌مه‌ودوا بابه‌ت و نوسین و پێشنیارەكانیان بۆ ئیمه‌یڵى(
[email protected])بنێرو و ئێمەش لەخزمەتیان دەبین.
بەڕێوەبەرایەتی ئیسلام پەیك
www.islampaik.net
[email protected]