09/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌یوه‌ندیه‌كانی ژن ومێرد پێش هاوسه‌رگیری
ئه‌و پرسیاره‌ی كه زوَربه‌ی كچان له لایان گه‌لاَڵه بووه و ڕوبه‌ڕوی شاره‌زایانی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئایا كوڕ و كچ له باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی جنسی كه مه‌به‌ستمان لێره‌دا كچ و كوڕی ناو پڕۆسه‌ی هاوسه‌ر گیرییه كاتێ كه به نیازی سه‌فه‌رێكی دوور و درێژه یاده‌چێته مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕ و گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆر جێگای دڵنیا بوون نیه ده‌بێ چۆن به‌ر هه‌ڵستی ئه‌و چێژه جنسی یه‌ی بێته‌وه و له نه‌بوونی هه‌ر یه‌كێك دا ، چۆن ئه‌و هه‌سته كپ بكرێ و به پاكی پارێزگاری لێ بكرێ به‌لاَم ئه‌وه كارێكی مرۆیی و ڕه‌فتارێكی جوان و بیر و باوه‌ڕێكی پۆلاَینی ده‌وێت بۆیه ته‌نها ڕێگای چاره‌ی دان به خۆدا گرتن و سه‌بر و سه‌بووری یه له‌و كاته‌دا.
زۆرێك له گه‌نجه‌كانی ولاَتی ئه‌مه‌ریكا كه ده‌بوایه بڕۆن بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌و به‌هانه‌یه له ده‌ستگیرانه‌كانیان دور ده‌كه‌وتنه‌وه و ماڵئاواییان لێ ده‌كردن كه ئیتر جارێكی تر به هاوسه‌ره‌كانیان شاد نابنه‌وه و سه‌فه‌ریان ، سه‌فه‌ری مه‌رگ و لێك دابڕانه و له ڕێگا دا چێژیان له‌و هه‌سته پاك و بێگه‌رده‌ی ژن وه‌رده‌گرت ته‌نانه‌ت له شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا و كۆریا دا گه‌نجان به ده‌ستگیرانه‌كانیان ده‌گووت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی دڵ ده‌یه‌وێت بێته جێ ، دڵنیا به له دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان ئاهه‌نگی گواستنه‌وه ساز ده‌كه‌ین چونكه په‌یوه‌ندی هه‌ست و سۆزی جه‌سته‌یی له پێش پڕۆسه‌كه ، چ له ئاشتی و چ له به‌ره‌ی جه‌نگ دابێت له خوَشه‌ویستی ڕاسته‌قینه كه‌م ناكاته‌وه و مروَڤ تا ڕاده‌ی نغروَ بوون ده‌باته ناو خۆشه‌ویستی و عه‌شقه‌وه . مه‌ترسیه‌ك هه‌یه له‌و په‌یوه‌ندیه توند و تۆڵه‌یه‌دا كه ئه‌ویش گرفتار بوونه به نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی زاوزێ ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زانستی پزیشكی له‌و بواره‌دا دا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیوه به‌لاَم وه‌هاش مرۆڤ نابێت به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر ده‌ست بخاته ناو دوَخه مه‌ترسی داره‌كانی كۆئه‌ندامی زاوزێ .
مه‌ترسیه‌كی تر دووگیان بوونی ئافره‌ته ، ئه‌و دوَخه‌ش به ئه‌زموون سه‌لمێنراوه كه له‌و ماوه‌یه‌دا هێزی بێ ڕاده‌ی حه‌زی جنسی و ئاره‌زوو بازی سنوردار ناكرێت ناچار ئه‌و كار دانه‌وه‌یه‌ی كه بنیاتی ناوه ، سارد بوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی پێوه دیار ده‌كه‌وێت و ژن و مێرد ده‌خه‌نه به‌ر قه‌یرانی دابڕان و دوور كه‌وتنه‌وه له گه‌ڵ یه‌كتری ، له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دووه له پێش هاوسه‌ر گیری له یه‌كتر نزیك ببنه‌وه و سك پڕی له‌و ماوه‌یه‌دا ڕو بدات ! كه ده‌بێته مایه‌ی شه‌رمه‌زاری و پشێوی بنه‌ماڵه‌كه‌یان و شوره‌یی بۆ هه‌ردوو لا و له دوایی دا په‌شیمانی به دواوه‌یه و چاره‌نووسی كۆرپه‌كه‌ش هه‌ندێ جار به‌ره‌و تاریكی و سه‌رلێ شێوان ده‌بات .
له‌وانه‌یه خه‌ڵكانێك هه‌بن كه بڵێن بۆیه چۆته لای و كرداری جنسی له گه‌ڵ دا ئه‌نجام داوه چونكه زۆری خۆش و یستووه ، ئێستاش كه منداڵی په‌یدا بووه هیچ گرفتێك دروست ناكات به‌لاَم من ده‌ڵێم به ته‌واوی پێچه‌وانه‌یه چونكه حه‌ز و چێژی پیاو به‌رامبه‌ر به كچێك كه پێشتر كرداری جنسی له گه‌ڵ ئه‌نجام دابێت به ڕێژه‌یه‌كی به‌ر چاو داده‌به‌زێ و به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات چونكه تام و چێژی خۆی لێ وه‌رگرتووه و متمانه و بڕوای پێ نامێنێ كه خه‌مه‌كه لێره‌دا زوَر جار بوَ كچه و ئه‌وان قوربانی ئه‌و كاره دزێوه‌ن بۆیه له بیر و هۆشی پیاودا وا لێك ده‌درێته‌وه كه ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌و خۆی داوه به ده‌سته‌وه ، سبه‌ینێش خۆی ده‌دات به ده‌ست كه‌سێكی تره‌وه ، چ جای ئه‌وه و له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه كه خۆشی بووه به باوكی مناڵ ، ته‌نها كچه‌كه نیه كه بووه به دایك .
با لێكچواندنه‌كه به هێزتر بكه‌ین ، وا داده‌نێین كه ئه‌و ژنه زۆر خۆش به‌خت بووه كه توانیویه‌تی ئه‌و پیاوه بكاته هاوسه‌ری له دوای ئه‌نجامدانی كاری جنسی ، خۆ ده‌بێت ئه‌وه‌مان له بیر بێت ئه‌و هاوسه‌ر گیریه كه به ناچاری یه و چاره‌نووسێكی باشی نابێت و هه‌موو كات ئه‌و كرداره ناشیرینه ، هه‌ست و ده‌روونی هه‌ر دووكیان ئازار ده‌دات.
كچێك كه فریوی كوڕی جوان و له باری خوارد یان خوَیدا به ده‌ستی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی یان ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ، هه‌موو ده‌م هه‌ستێكی شه‌رمه‌زاری و گوناهێكی گه‌وره ده‌رهه‌ق به جه‌سته‌ی خۆی هه‌ست پێ ده‌كات و ئازاری ده‌دات بۆیه هه‌موو ده‌م ده‌رونێكی سه‌رقاڵ و حه‌سره‌ت كه‌وتوو له ناو هۆش و زه‌ینی دا په‌نگ ده‌خواته‌وه یان به‌رده‌وام له هاتن و چوون دایه .
كچێك كه له به‌ر ساده‌یی و ده‌سته‌وه‌ستانی خۆیه‌وه ، خۆی ده‌داته به‌ر ده‌ستی پیاو و زۆر زوو له كرده‌وه‌ی خۆی په‌شیمان ده‌بێته‌وه و په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زێ به‌لاَم ئه‌وه‌ی ده‌یگه‌یه‌نێته ئه‌و په‌شیمانیه ئاوه‌زێكی كارا و هزرێكی ژیرانه‌یه و تازه ده‌زانێت كه چ ده‌سته گوڵێكی به ئاو داوه ، به‌لاَم تا له ژیان دا بێ خه‌موَكی ده‌ستبه‌رداری نابێ و موَغه‌ره‌ی زه‌وی به‌ر نادا ، ئینجا تێ ده‌گات كه تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بووه و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی هه‌روا كارێكی ئاسان نیه و هه‌مان ئه‌و هه‌ستكردنه‌ی به‌و شه‌رم و شكۆیه ، ئوَقره‌ی لێ هه‌ڵده‌گرێ و به‌خته‌وه‌ری لێ ده‌تۆرێنێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ كه‌سێكی تریش پڕۆسه‌كه به‌جێ بگه‌یه‌نێت هه‌ر وا ئازار ده‌چێژێ و ئه‌و كات ده‌كه‌وێته دوو دڵی كه ئه‌و نهێنیه له لای مێرده‌كه‌ی بدركێنێ یان نا ... ئه‌گه‌ر نه‌یدركێنێ ، له‌وه ده‌ترسێ ڕۆژێك له ڕۆژان به‌ر گوێی بكه‌وێ و ئه‌وه‌ی خۆی چاوه‌ڕوان ناكات به سه‌ری بێنێت .
كچێك هاوكات له گه‌ڵ ئه‌و په‌شیمانیانه ، هه‌ر چه‌نده له گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی باش بێت و له گه‌ڵی باش بن له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ست به گوناهێك ده‌كات له ناوجه‌سته‌ی دا هیچ كاتێك ڕووی خۆشبه‌ختی نابینێ.
كه‌واته ، ئێوه ئه‌ی كچانی شوَخ و شه‌نگ و خوَشه‌ویست ، هه‌ر كاتێك ویستان ده‌ستگیرانه‌كه‌تان یان خۆشه‌ویسته‌كه‌تان له خۆتان ڕازی بكه‌ن و سوپاستان بكات ، خۆتان به دور بگرن له‌وه‌ی كه له‌و هه‌له ناسك و خۆشه‌دا ، گره‌وی ڕه‌وشت و داوین پاكی خۆتان بدۆڕێنن ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه ڕووی دا ئه‌وا ئارامی و هه‌ست و نه‌ست و زه‌ین و ڕوحی خۆتان كه مایه‌ی شادی و به‌خته‌وه‌ری ئاینده‌تانه له ده‌ستی ده‌ده‌ن بۆیه له كاتی ته‌نگژه و هه‌راسان بوونی ئاستی چێژه‌كانتان بڵێن خۆم ناده‌م به‌ده‌سته‌وه چونكه له ئاینده‌دا مایه‌ی ڕوو سووریمه بۆ خۆم و دڵنیایش بۆ تۆ .
پرسیارێكی تری زۆرێك له كچان و گه‌نجان ئه‌وه‌یه كه ئایا له كاتی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی ده‌روونی و هه‌ستیار دا كه مرۆڤ به‌رامبه‌ر به گه‌نج یان خۆشه‌ویستێك كه له كاتێكی ناسك و پڕ مه‌ترسی دا داوای كۆمه‌ڵێك ده‌ستبازی و چێژی جنسی ده‌كات كه ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه بوَ ئه‌نجام دانی پڕوَسه‌كه واته ئاماده‌یی هه‌یه بۆ هاوبه‌شی كردن له گه‌ڵت دا ئایا ده‌بێ ڕێگای لێ بگیرێت یان پڕۆسه هاوسه‌رگیریه‌كه ڕه‌ت بكرێته‌وه ؟
وه‌لاَم لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ڕوح و دڵ و بیر و بڕوایان دا خۆیان یه‌كلایی كردۆته‌وه بۆ هاوسه‌ر گیری كارێكی سه‌ركه‌وتووه به‌لاَم به پێچه‌وانه‌وه زۆرن ئه‌وانه‌ی له دوای چێژ وه‌رگرتنیان گاڵته‌یان به‌و به‌ڵێنه دێت كه پێشتر به‌ستوویانه و یان خۆیان بۆ یه‌ك لا كردۆته‌وه .
گه‌نجێك له ولاَتی ئه‌مریكا پێنج خوله‌ك پێش په‌یمانی هاوسه‌ر گیری له په‌یمانی خۆی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه و په‌شیمان بۆوه ، دوایی لێیان پرسی بۆچی ئه‌و كاره‌ت كرد ووتی : (( ئه‌و بڕیاردانه ، ئازایانه ترین بڕیار بوو له ژیانی خۆم كه داومه ، من ده‌مزانی كه ئه‌و كاره ، ده‌ستگیرانه‌كه‌م به ته‌واوی له په‌ل و پوَی ده‌خات و دڵی لێ ده‌شكێ چونكه ئه‌و زۆر په‌یوه‌ندی له گه‌ڵم خۆش بوو ده‌مزانی كه له لای خزم و كه‌س و كار و هاوڕێیانی شه‌رمه‌زار ده‌بێت به‌لاَم له‌وه زیاتر ده‌بێ چی بكه‌م ؟ له لای من وا بوو كه له ناكاو له خه‌و له خه‌و ڕابووم و تووشی ژیانێكی ڕاسته‌قینه‌یی و گه‌وره هاتووم ئه‌و ڕاستیه ئه‌وه بوو كه دیتم ده‌ستگیرانه‌كه‌م زۆر خوَشی ده‌وم به‌لاَم كاتێك بیرم كرده‌وه كه ده‌بێ ژیانێكی درێژ خایه‌نی له گه‌ڵ دا به‌رمه سه‌ر ، منیش ئاماده‌یی ئه‌و ژیانه‌م نه‌بوو نه‌مویست هه‌م ده‌ستگیرانه‌كه‌م سه‌رگه‌ردان بكه‌م هه‌میش خۆم )) .
زوَر ژن و مێرد هه‌ن كه خه‌م به‌وه‌وه ده‌خۆن كه بۆچی له ده‌ستگیرانه‌كه‌ی په‌شیمان نه‌بوونه‌وه ، پێش ئه‌وه‌ی كار له كار بترازێ و بوَچی بڕیاری پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یان نه‌دا .
ئه‌وه به‌سه‌رهاتی ژنێكه له‌و باره‌وه كه له لای زانایان و بیرمه‌ندان ئاوا باسی كردووه : (( من چه‌ند مانگێك پێش بوكێنیم ده‌ستگیرانی هاوسه‌ره‌كه‌م بووم . به‌لاَم یه‌ك هه‌فته‌ی مابوو بۆ شه‌وی به‌یه‌ك گه‌یشتن دڵم توند ده‌بوو ، حه‌زم ده‌كرد كه به ورد و ڕاشكاوانه هۆكاری ئه‌و ناڕه‌حه‌تی و ئازاره‌م له لای ده‌ستگیرانه‌كه‌م بدركێنم وام ده‌زانی كه ده‌ستگیرانه‌كه‌م چونكه گه‌نجێكی جوان و ڕوخسارێكی له به‌ر دلاَنی هه‌یه جێگه‌ی خۆیه‌تی كه پشتی پێ ببه‌ستم و له لای بدركێنم به‌لاَم چونكه ئه‌و هه‌سته جوان و ئه‌و ، ئه‌و عه‌شقه پاك و ڕاسته‌قینه‌یه‌ی ده‌رهه‌ق به من نه‌بوو و هیچ تروسكاییه‌ك له گه‌شبینی پێ نه‌به‌خشیم . تا شه‌وی به‌یه‌ك گه‌یشتن گومان و دوو دڵیم هه‌بوو هه‌تا كاتی ناردنی كارته‌كانی لێ گێڕانه‌وه‌ش نه‌متوانی مێرده‌كه‌م له ناو دڵدا جێگابكه‌مه‌وه و نه‌شم توانی ئه‌و هه‌سته‌ی كه له دڵمدا و ده‌رهه‌قی بدركێنم و دڵی بشكێنم ، تازه به تازه خۆ كچێكی كه‌م ته‌مه‌ن و منداڵ نه‌بووم ، پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریمان سه‌ری گرت و گه‌یشته چڵه پوَپه ، له ئه‌نجامدا بۆم ده‌ركه‌وت كه تووشی گه‌وره‌ترین هه‌ڵه بووم له ژیاندا بۆیه ده‌بوا تا كۆتایی ژیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و گرفته‌دا دان به خوَ دابگرم )) .
له‌و كاته‌دا پێویسته مرۆڤ پێش پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له په‌یوه‌ندیه سارد و سڕه‌كانی ژیان نه‌ترسێ و به ڕه‌ش بینی و به دڵه‌ڕاكێ نه‌ڕوانێته ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پڕوَسه‌ی هاوسه‌ری .
پرسیارێكی تر كه زۆرێك له كچان و كوڕان له لایان گه‌لاَڵه ده‌بێت ئه‌وه‌یه كه بنه‌ماكانی ژیانێكی سه‌ركه‌وتووی نێوان ژن و مێرد كامانه‌ن ، ئێمه‌ش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین پێویسته بابه‌تێكی تایبه‌تمه‌ندی بوَ دیاری بكه‌ین