10/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی كشایهوهو لیسته كوردییه‌كه‌ش هه‌ڵوه‌شایه‌وه
پارتی دیموكرانی كوردستان له لیسته كوردییه‌كه‌ی كه‌ركوك كشایهوهو به‌و هۆیه‌شه‌وه لیسته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیان له‌كاندیدكردنی دكتۆر نه‌جمه‌دین به‌سه‌رۆكی لیستی كوردستانی كه‌ركوك، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و لیسته كشایه‌وه.
به‌كشانه‌وه‌ی پارتیش، لیسته‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و سه‌رجه‌م حزبه‌كان بریاریاندا به‌جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
دوێنێ دوو شه‌ممه هه‌ریه‌كه له حزبه‌كانی (یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه) لیستێكی هاوبه‌شیان به‌ناوی لیستی كوردستانی پێكهێنا تا به‌یه‌كده‌نگ و ره‌نگ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
د.ع