10/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دۆزینه‌وه‌ی ئاوی شیرین له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس
مانگی ده‌ستكردی كۆریۆسیتی له‌سه‌ر مارس ئاسه‌واری ژیان و ئاوی شیرینی دۆزییه‌وه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه له ئه‌نجامی پشكنینه‌كاندا چه‌ندین هیما و نیشانه‌ی به‌هێز له مارس دۆزرانه‌وه كه ده‌یسه‌لمێنن پێشتر له سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس خه‌ڵك ژیاوه.
مانگی ده‌ستكردی كۆریۆسیتی ئه‌مریكا كه له‌لایه‌ن ئاژانسی بۆشاییگه‌ریی ئه‌و وڵاته- ناسا بۆ مارس به‌ڕێكراوه، چه‌ندین ئاماژه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌یسه‌لمێنن پێشتر له مارس ژیان هه‌بووه.
به پێی ئه‌نجامی لێكۆلێنه‌وه‌كانی سه‌ر مارس، ئه‌و گۆله ئاوه‌ی بینراوه‌ته‌وه هی سێ ملیار ساڵ پێش ئێستایه.
پسپۆڕان پێیانوایه ئه‌و گۆله به هۆی ئه‌وه‌ی سوێر نه‌بووه و ئه‌سیدیشی نه‌بوو شوێنێكی گونجاو بووه بۆ ژیان.
مانگی ده‌ستكردی كوریۆسیتی ساڵی رابردوو له نزیك ئه‌كڤاتۆر له مارس نیشته‌وه‌و ده‌ستی به‌كار كردووه.