10/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به پێی ئایه‌تێكی سووره‌تی "نیسائـ" ژنان ئاقڵترن له پیاوان..!
(وَاللَّاتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلَا تَبْغُوا عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا) النساء (34)
هه‌موو كات گه‌ر كه‌سێك كه‌ره‌سته‌ی بیركردنه‌وه‌ی له شتێك یان بابه‌تێك كه‌م بێ، ئه‌وا هه‌وڵ ده‌دات سوود له كه‌سێكی سه‌رووی خوَی وه‌ربگرێت..! واته زیره‌كترو به‌هوَشتر بوَ ئه‌و بواره.. یان بوَ نمونه كه‌سێك ده‌رمانسازه‌و ده‌چێته ده‌رمانخانه‌یه‌ك ده‌رمان ده‌كڕێ.. هیچ پێویست ناكات (ده‌رمانسازی) ده‌رمانخانه‌كه ئه‌وه‌ی بوَ ڕوون بكاته‌وه كه چوَن ده‌رمانه‌كه به‌كاربهێنێ.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و "كه‌ره‌ستانه‌ی" له‌به‌رده‌ستدایه كه چوَنیه‌تی به‌كارهێنانی پێ ده‌ڵێت.!!
له‌وه ده‌چێ حیكمه‌ت وابێ لێره‌دا خوای گه‌وره ئاموَژگاری پیاوان ده‌كات كه به‌رامبه‌رو ته‌واوكه‌ری پیاو ژنه.. گه‌ر ژن له به‌رامبه‌ر پیاودا (نشوز)ی به‌كارهێنا.. نشوز واته: نه‌كردنی فه‌رمانێ كه پیاو ده‌یدا به‌سه‌ر ژن‌دا له ڕووی مروَیی و ئیسلامیی، دووركه‌وتنه‌وه له كاروباری هاوسه‌رگیری له لایه‌ن ژنه‌وه..
به پێی مانای ئایه‌ته‌كه (ئه‌و ژنانه‌ش ئێوه له سه‌رپێچی و مل نه‌دانیان ده‌ترسن. له‌م ئایه‌ته‌دا ته‌نها باسی"نشوز"و سه‌رپێچی ژنان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌لاَم هه‌ر له سووره‌تی (نیسا/ 128)دا هاتووه: ((وَإِنِ امْرَأَةٌ خَافَتْ مِن بَعْلِهَا نُشُوزاً أَوْ إِعْرَاضاً) ) كه دان به سه‌رپێچی و مل نه‌دانی پیاوانیشدا ده‌نێت، وه دیاره كه ئه‌وانیش لاساری و"نشوز"یان به‌رامبه‌ر ژنان ده‌بێت. جا له‌و حاڵه‌ته‌دا بوَ یه‌كه‌م جار ئاموَژگاریان كه‌ن و له خوا بیانترسێنن. بوَ دووه‌م جار گه‌ر ئاموَژگاری بێهووده بوو، جێ خه‌ویان بوَ ماوه‌یه‌ك لێ جیا بكه‌نه‌وه. بوَ سێ یه‌م جار ئه‌گه‌ر به‌وه‌ش ڕاست نه‌بوونه‌وه گه‌ر لێشیان بده‌ن و ته‌مێیان كه‌ن ده‌بێ به لێدانێكی سووك و برینداریان نه‌كه‌ن و له ده‌م و چاویان نه‌درێ و ئاسه‌واری به جێ بمێنێ. (م. ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموودی خاوه‌نی ته‌فسیری ڕامان ده‌نووسێت: چه‌پكه ڕێحانه هه‌ڵگره‌و به ژنه‌كه‌تیدا بكێشه، یانی ئه‌وه‌نده لێدانه‌كه پڕ ڕێزانه بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه چه‌پكه ڕێحانه‌ی پێدا بكێشیت.... پاشان گه‌ر وورد ببینه‌وه عه‌قڵی ئافره‌ت سه‌نگینتره له هی پیاو.. هه‌موو كات كه‌سێ پێویستی به ئاموَژگاریكردنه كه لایه‌نی هزری و بیركردنه‌وه‌ی له هه‌ندێ ڕووه‌وه كه‌متر بێ یان بوَ بابه‌تێ كه پێویسته بزانرێ به‌لاَم له رووی هه‌ندێ بابه‌تی تر كه ئاستی هوَشیاری زیاتره.. ئه‌وا پێویست ناكات.!!
خوای گه‌وره لێره‌دا ئاموَژگاری پیاوان ده‌كات و هه‌موو ئه‌و ڕێگا چاره‌سه‌ریانه‌ی بوَ داده‌نێ كه له‌كاتی هاوسه‌رگیری و ماوه‌ی هاوسه‌ری ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.. ده‌بێته هوَی لێكهه‌ڵوه‌شانی ژیانی هاوسه‌ری!! خوای گه‌وره داوا له پیاوان ده‌كات كه ئه‌و قوَناغ به‌ندیانه به‌كاربێنێ نه‌ك داوا له ژنان بكات.. له ئایه‌ته‌كه‌ی تر له هه‌مان سووره‌ت له ئایه‌تی 128 ( وَإِنِ امْرَأَةٌ خَافَتْ مِن بَعْلِهَا نُشُوزاً أَوْ إِعْرَاضاً....) كه‌ره‌سته‌ی ئاموَژگاریكردن ناخاته به‌رده‌م ژنان چونكه ژنان له‌و بواره‌دا ده‌توانن ئاستی به‌رز و "چاكه‌خوازی" زیاتر به‌كاربهێنن!!
(وَإِنِ امْرَأَةٌ خَافَتْ مِن بَعْلِهَا نُشُوزاً أَوْ إِعْرَاضاً) واته:- ژنێك هه‌ستی كرد مێرده‌كه‌ی لاساره‌و قوشقی بووه هیچ گوناهی نیه ئه‌و ژن و پیاوه هه‌وڵی ئاشتیی و پێكهاتن بده‌ن و چاوپوَشی له هه‌ندێ مافی یه‌كتر بكه‌ن دیاره ئاشتی و رێككه‌وتن له‌و دڕدوَنگی و لاساریی و ناچیزه‌یی پیاو جیابوونه‌وه‌یه چاكترو باشتره.
له‌م ئایه‌ته‌ی كه خوای گه‌وره وه‌ك چوَن باسی "نشوز"ی ژن ده‌كات باسی "نشوز"ی پیاویش ده‌كات به‌لاَم بوَ ئافره‌ت ئه‌و "ئاموَژگاری" و قوناغبه‌ندیه به‌كارناهێنێ..!!