11/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
88 په‌رله‌مانتار داوایه‌ك ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ن
لهیاداشتنامهیهكدا، 88 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان داوایه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن و تیایدا داوا ده‌كه‌ن چیتر دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان دوا نه‌كه‌وێت.
په‌رله‌مانتارانی خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان له لهیاداشتنامهیهكهدا ده‌ڵێن: له‌كاتی هه‌ڵنه‌بژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ناچار ده‌بین داوای كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی.
له یاداشته‌كه‌دا باسیان له‌وه‌شكردووه: به‌رده‌وامیدان به‌دواخستنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، پێكهێنانی حكومه‌ت دوادهخاتو په‌رله‌مانیش ناتوانێت ئه‌ركی تهشریعیو چاودێری و نوێنه‌رایه‌تی خۆی ئه‌نجام بدات، هه‌روه‌ها په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی هه‌رێم-یش دواده‌خات.