12/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام وعەلمانیەت دووڕیانی لێكجیابونەوە ١٩
وانه‌ی یه‌كه‌م: له‌باره‌ی كاره گشتیه‌كان(ئهنتوَلوَژیا) ی بوون و سێبنهماكهی متریالیزمهوهبوو
وانه‌ی دووه‌م: له‌باره‌ی لوَژیكهوهبوو چوار یاساكه‌ی جه‌ده‌لیه‌ت
وانه‌ی سێیه‌م: له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مێژووه‌وه بوو پێنج قوَناغهكهی ململانێی چینه‌كان، به‌درێژای ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ئه‌م شێوازه لهبیركردنهوهزاڵبووبهسهریدا هیچ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ماركیس نه‌بوو بهڵكوگڕووگاڵێكی (قوتابخانه‌یی) بوو كه‌لافی ئه‌وه‌ی لێده‌دا وهلاَمی ههمووشتهكانی لایه به‌بێ ئه‌وه‌ی سروشته‌كه‌ی بناسێت له‌زانستی ژین بووفهلسهفهی جوانی و به‌تێپه‌ڕین به‌كشتوكاڵ و كیمیادا) له‌و كاتانه‌دا ستالین چه‌ند ئه‌نجامێكی دیاری كراوی به‌سه‌ر زاناكاندا سه‌پاندوو پێویست بوو له‌سه‌ریان كهماندووبوونێكی به‌رده‌وام بچێژن بووسهلماندنیا ن له‌ڕووی زانستیه‌وه، هه‌روه‌كو پێشتر باسمانكرد له مه‌سه‌له‌ی بنچینه‌ی ژین‌دا هه‌روه‌كو بابه‌تی یاساكانی بۆماوه‌یی به‌وه داده‌نرا كهگاڵتهیهكی گه‌وره‌یه، بیروباوه‌ڕی ماركیسزم زوَ ربهتوندی نكۆڵیی له‌وه‌ده‌كات كههوَكارهكانی بۆماوه‌یی ئه‌و شوێنه‌واره‌یان هه‌بێت هه‌روه‌ك زانایانی بۆماوه‌ی باسی ده‌كه‌ن كهكوَمهڵه زانایه‌كی بوورژاوان،ماركیسزم پێیوایه كه‌ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌به‌های هوَكاری ئابووریی كه‌مده‌كاته‌وه كهههمووشتێكه له‌دیدی ئه‌واندا، هه‌ربۆیه ستالین به‌پێی گوارشتهكهی (برتراندرسل) خوَی ماتكردوو دواتر زیاده‌ڕووی كردوو بڕیارێكی ده‌ركرد كه‌پێویسته یاساكانی بۆماوه‌یی سروشتی لهمڕووبهدوواوه جوداوازبن له‌وه‌ی كه‌پێشتر له‌سه‌ری بوون بێگومان پێویسته ئه‌و خانانه‌ی كه‌بۆماوه‌ی ده‌گوێزنه‌وه ملكه‌چی بڕیاره‌كانی سوَڤیهت بن نه‌ك ملكه‌چی ئه‌و قه‌شه كوَن خودازه (مه‌ندل) (ئارسه‌ر كوَستلهر) كه‌ئه‌ندامێكی پێشوتری حیزبی شیوعی بوو به‌ڕوونی باس له‌و نههاوهتیانه ده‌كات كه‌زانایانی سوَڤیهت به‌ره‌وڕووی ده‌بوونه‌وه كاتێك ئه‌زمون كاریهكانیان به‌ره‌و ئه‌نجامێكی جوداواز له سیاسه‌تی حیزبی ڕه‌سمی لابردن گه‌رچی بواره‌كه‌یان بوارێكی زانسیتی په‌تی بوو وه‌كو فیزیا‌و كیمیا داخوَدهبێت سه‌ره‌نجامی ئه‌و كه‌سه چی بووبێت كهلێكوَڵینهوهكهی به‌ره‌و شتێك له ئیمان به‌خودا یا ئایینی بردبێت؟ ئه‌و زانا به‌دبه‌خته‌ی شتێكی وای لێڕووبدات پاداشتێكی توَقێنهری وه‌رده‌گرت و ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش كه به‌سه‌ری بردبوو له خمه‌تی شیوعیدا فریای تكا بووكردنی نه‌ده‌كه‌وت ) لهكوَتایدا ده‌توانین بڵین كه‌سروشتی پڕووگرامی نائایینی له‌زانست و لێكوَڵینهوهدا لهڕۆژئاوایی سه‌رمایه‌داریدا چه‌ند هوَكارێكی ده‌روونی و مێژووی بۆماوه‌ی ده‌سه‌پێنێت له‌كاتێكدا له ڕۆژئاوا سه‌رباری ئه‌وانه‌ش هێزی تیوَری پوَلیسی نهێنی ده‌یسه‌پێنێت.
دوووه‌م: شوێنه‌واری جوداكردنه‌وه‌ی زانست له ئاین له كوَمهڵگهی هاوچه‌رخدا !
كاتیك زانستی هاوچه‌رخ به‌سه‌ر خورافاتی كڵێساوئهفسانهكانی سه‌ده‌كانی ئه‌وروپایی ناوه‌ڕاستدا سه‌ركه‌وت و شێوازه‌كانی لێكوَڵینهوهو ڕێگاكانی ههڵگوَزانی قوتابخانه‌ییه باوه‌كانی ڕووخاند،بێگومان ئه‌وه سه‌ر كه‌وتنێكی گه‌وره‌بوو بوومرۆایهتی له هه‌موو شوێنێكدا كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی تازه‌بوو له جیهانی مه‌عریفه‌و ڕووناكی‌دا، وه‌لێ ئه‌م سه‌ر كه‌وتن و ڕزگار كردنه له‌ژێر دار‌و په‌ردووی ههلپهرستیێكی دزێوداو بووهه‌موو داهێنانه‌كانی مرۆ له‌پێشكه‌وتنی مه‌عریفه‌دا خوَیشاردهوهبووله ناو بردن و خودی ئاین و له‌ق كردنی بنه‌ماكانی به‌ناوی زانسته‌وه به‌كارهێنرا ئه‌و جه‌نگه مێژووییه‌ی كهلهنیوان زانست و خورافاتدا هه‌بوو واوێنا كرا كهجهنگێكی ڕاسته‌قینه‌یه له‌نێوان ئاین و زانستتدا له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌شه‌وه دوژمنایه‌تیه‌كی هه‌میشه‌یی له‌نێوان دوودوژمندا هه‌ڵگیرسێنرا كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لهنیوَانیاندا دهدهدهمێ دروست نهبووبووناشگونجێت دوژمنایه‌تیان له‌نێواندا هه‌بێت له‌بارێكی ئاسایدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، باره‌كه ههرچوَنێك بێت بێگومان ڕق له‌دڵ و ڕووخێنه‌ره‌كان ئه‌وانه‌ی دهستكوشتهی سه‌ر كێشیه‌كانی كڵێسا‌و دوژمنی ڕه‌گه‌زیی مروَیی بوون و لهبووسهدابوون، سه‌ر كه‌وتوبوون له دروستكردنی ئه‌م دوژمنایه‌تیه سه‌ر سه‌خته‌دا وڕاستی و به‌هاكانی ئاین له‌مه‌یدانی زانست و لێكوَڵینهوهدا جێ له‌ق كران وایلێهات زانست كاره‌كه‌ی خوَی به‌ده‌ستی و له‌بازنه‌یه‌كی داخراودا كه‌هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ئاین و ئاكاره‌وه نه‌بوو ئه‌نجام ده‌داو ئامانجێكی بالاَو به‌هایه‌كی به‌رزی نه‌مابوو داخوَئهنجامهكهچی ده‌بێت؟ بێگومان هه‌ندێ: له‌وانه‌ی كهدهدرێنه پاڵ زانست لهخاتر خوَشیانهوه بڕوایان وایه كه به‌دابڕانی زانست له ئاین كارێكی باشیان كردووه‌و به‌زه‌ییان بهبهرهوڕووبوونهوهی ئاین له‌به‌رامبه‌ر زانست‌دا هاتوه‌و هه‌رئه‌وه وایلێكردوون كهبانگهوازی جوداكردنه‌وه‌ی ته‌واو له نێوانیاندا ڕابگه‌یه‌نن بهلاَم بارودۆخی هه‌ست پێكراوی ئه‌وروپا ئه‌و بانگه‌شه‌یه بهدروَدهخاتهوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌له نهوانینهوهیه به‌رامبه‌ر به‌ئاین زیاتر له‌وه‌ی كه به‌ڵگه‌بێت له‌سه‌ر سوربوون له‌سه‌ری بۆیه(پزَتروَ) له‌سه‌ر حه‌ق بوو كهلهسهدهی نوَزدهداڕهخنهی له‌و ڕه‌وته ده‌گرت و ده‌یوت (نهزانسیت و نهئاینیش ئه‌وه‌یان نه‌ناسیبوو كه‌له‌و مه‌یدانه فراوانه‌ی هه‌یانه كاره‌كه‌یان كورت هه‌ڵبنێن و به‌سیان بێت، بهلاَم ئه‌و قسه‌یه‌ی كه‌ده‌یڵێت ئه‌وه‌ی بووقهیسهره بابووقهیسهر بێت و ئه‌وه‌ش كهبووخۆییه بووخودابێت، له‌و سه‌ر ده‌مه‌دا به‌و شیوه‌یه ڕاڤهكراوهكهگوایه مهلهكه ئاینه‌كان له مرۆدا په‌یوه‌ندیان نه‌بێت به مهلهكه زانستییه‌كانه‌وه به‌ڵكو له‌سه‌ر شێوه‌یه‌ك ڕاڤه‌كراوه كه‌له‌هه‌مان شت‌دا دووجیهان هه‌یه ئه‌وانیش فیكر‌و ماده‌ن یامهیدانی ڕوحی و مه‌یدانی كاتی بووهیچ یبهكێكیان نیه ده‌ست وه‌ربداته كار‌و باری ئه‌وه‌ی تره‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، بهلاَم ئه‌م گریمانه‌یه گه‌ر گونجاندنێكی پشو به‌خش بێت هێشتاحهقیقهتی واقعی نیه‌به‌ڵكو له‌وانه‌یه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه واقع بێت)
هه‌ڵگرانی ئه‌م ڕه‌وته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تریشیان كردووه كه‌هه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ره‌كی جاهلیه‌تی هاوچه‌رخه ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كه‌گوایه گومانیان بردبوو كهدهروونی مروَیی له‌باره بووبهش به‌شكردن و دهگونجێـ بووههربهشێكیان بازنه‌ی تایبه‌تی خوَی هه‌بێت،یه‌كه‌م به‌رو بوومی ئه‌م جوداكردنهوهیه بلاَو بوونه‌وه‌ی ئیلحادبوو به‌شێوه‌یه‌ك كهمێژوو شتی وای به‌خوه نه‌بینیبوو كوَلهَكهكانی ئاین ڕووخێنراون و وێناكردنه‌كانی و ئاماژه ئاكارییه‌كانی ریشه كه‌ن كران به‌ناوی زانسته‌وه،ئه‌وه‌بوو ئه‌وروپا لهروِی زانستیه‌وه ئه‌و وه‌سیه‌ته‌ی هیگڵیان جێبه‌جێكرد كه(فێركردن گه‌وره‌ترین كارێكه ئه‌و كوَمهڵگهیهی كه‌ده‌یه‌وێت له‌ئاینه‌كان ڕزگاربێت پێی هه‌ڵسێت) ئه‌وه‌بوو پڕووگرامه فێركارییه‌كانی و لێكوَڵینهوهو باسه گشتیه‌كان له‌هه‌موو واتایه‌كی ئایینی داماڵێنران و بوون بهعهلمانیهتێكی په‌تی ناودژی ده‌روونی گه‌نجی ڕۆشنبیری له‌به‌رامبه‌ر بژارده‌یه‌كی قورس‌دا ڕاوه‌ستان یا ئیمان به‌خوداو ناوبرانی بهكوَنخودازو چه‌قبه‌ستو،یائیلحاد بووڕاكردن له‌و توَمهتانهی كه‌له بڕوادارهكانهوه دهلكێنراون و ڕێكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه به په‌ره‌گرتوی سه‌رده‌میانه ناو ده‌برا)(جوَد) ده‌ڵێت(ناتوانم زیاتر لهشهشه كه‌س ناسیاوم بژمێرم كهبڕوادارن به مه‌سیح و مه‌سیحییه‌ت له‌كاتێكدا به‌ئاسانی ده‌توانم زیاتر له سه‌د ناسیاوله مولحیده‌كان بژمێرم وایلێهات ده‌گمه‌ن بوو ڕۆشنبیرێكی دیندار بدۆزیته‌وه، وایلێهاتبوو زوَربهی ئه‌وانه‌ی كهبووكڵێسا ده‌چون باپیره‌كان بوون، یا ئافره‌تانی ناڕۆشنبیر بوون وله‌و كاته‌شدا لهدهیهكی دانیشتوانی به‌ریتانیا تێنه‌ده‌په‌ڕین) نوسه‌رانی كتێبی (مێژووی مرۆایه‌تی) كهڕێكخراوی یونسكوَدهریكردووه له‌ژێر ناونیشانی (تێڕوانینی خه‌ڵك بووخوداكانیان له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا) ده‌ڵێن (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كهمهسهله یه‌قینه‌كانی زانستی نوتن له‌سه‌ده‌ی نوَزدهدا ڕێژه گه‌رایی زانستی و نایه‌قینی جێگه‌یان گرته‌وه هێشتا زانست زیاتر خۆی هاویشته نێ, ئه‌و ناوچانهكهوه كه‌ئاین داگیری كردبوون، هه‌مان كاتیش هه‌ڵگرانی بابوولوَژی و كیمیا ڕوویانكرده تێگه‌یشتنی سروشتی ژین كاتێكیش زانایه‌كی گه‌ردوون ناسی گه‌یشتنه چه‌ند دۆزینه‌وه‌یه‌كی تازه له‌باره‌ی بنچینه‌كانی جیهانی پێشبینی كرا‌و و داهاتوهكهیهوه هه‌روه‌ها كاتیك زانایانی ده‌روون خوَیان فڕێدایه نێو هه‌ڵچونه‌كان و نیمچه هه‌سته‌كانه‌وه وناوچه‌ی ئایندارییان دۆزییه‌وه ! ئه‌وده‌مه‌ی زیاد بوونی قه‌باره‌ی شاره پیشه سازییه‌كان به‌به‌رده‌وامی بووه هوَی هاتنه كایه‌ی كوَمهڵگهیهكی ناگونجاوی ئایینی وبهژمارهی زیادبوونی دانیشتوانی جیهان كاریگه‌ربوو،له‌و ناوچانه‌شدا كهشیوعیهكان به‌سه‌ریدا زاڵ بوون زانیارییهئاینییهكان له‌باره‌ی جیهان و كوَمهڵگهوهبلاَو بوونه‌وه تاكوببنه ئامرازێ: بوودژایهتی بیروباوه‌ڕه ئاینییه‌كان و وایلێهاتبوو دامه‌زراوه ئاینییه‌كانی به‌په‌رده‌ی هه‌لپه‌رستی بوورژوادهزانی كه‌له‌و كاته‌دا هیچ پێگه‌یه‌كی له كوَمهڵگهی هاوچه‌رخدا نه‌مابوو)
ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌له‌بواری زانستی ئه‌زمون گه‌رایدا به‌ده‌ست هات هه‌مان ئه‌نجامیش له‌بواری فه‌لسه‌فه‌ی پیرۆزیداڕوویدا (دیكارت) كه‌وته هه‌مان هه‌ڵه‌وه كه‌بڕوای وابوو دووفاقی له‌نێوان زانست و ئایندا، هه‌روه‌ك هه‌ولێدا فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و دووفاقیه دیاریبكات ڕێگیر ده‌بێت له داڕووخانی مه‌سیحییه‌ت و بووههریهكیك له ئاین و زانست ئازادی خوَیان پێده‌دات، له‌بواره تایبه‌ته‌كه‌ی خوَیدا بهلاَم كاره‌كه گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه‌فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخ بڵێت(هه‌ڵوێستی فه‌یله‌سوف به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی ئاینیه‌وه به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه‌هه‌ڵوێستی په‌تی و تێڕوانینێكی بێگه‌رده، فه‌یله‌سوف وایده‌بینێت كه‌پرسی خودا به‌ته‌واوه‌تی له‌ڕووی بوون و سروشتیه‌وه پێكه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی كراوه به‌ته‌واوی چونكی فه‌لسه‌فه كارانێ:ی پیرۆز ناناسێت كه‌نه‌توانرێت لێی نزیك ببێته‌وه هزرڤانی میتافیزیكی له‌كاتی چاره‌سه‌ر كردنی چه‌مكی بوونه‌وه‌ره به‌رزه‌كه‌دا هه‌ست به ملكه‌چییه‌كی زیاتر ناكات له‌وه‌ی كه‌له باره‌ی هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی تره‌وه بكوَڵیتهوه بێگومان یه‌كه‌م شتێ: كهكۆڵیاری فه‌لسه‌فه فێری ده‌بێت ئه‌وه‌یه كه‌هه‌مان مه‌یدانی فه‌لسه‌فه به‌وه‌ی كهچالاكیهكی عهقڵیهوبهڵگه نمای خوَی هه‌یه ئه‌وه‌مان له‌سه‌ر پێویست ده‌كات كهگوتوبێژی ههربیروَكهیهك یاههروێنا كردنێك یاخود ههربههاو یاسا‌و چالاكیه‌ك بكه‌ن له‌چوارچێوه‌ی ئه‌زمونی مروَیدا هه‌روه‌كو هه‌ندێجار به‌گاڵته‌وه ده‌گوترێت ته‌نانه‌ت خودا‌ش پێویسته فایله‌كانی پشت پێبه‌ستنی خوَی بخاته به‌رده‌م پله‌كانی فه‌لسه‌فه‌وه ) شتێكی شاراوه نیه كه‌له‌م قسه توڕههاتانهداچی ناودژییهك هه‌یه یاچی نزمبوونه‌وه‌و پهرستیهك ههیهكهتهنیا له خوَبایبوونی در‌و بووێرییهكی قێزه‌ون له پشتیه‌وه‌ن، هه‌روه‌ها كێشه‌یه‌كی تریش هه‌یه كه‌له ڕاستیدا درێژونهوهی ئه‌وه‌ی پێشتره كه‌بریتیه( نه‌رێكردنی ئه‌و ئامانجگهراییهی كه‌زانست گه‌راكان بنیاتیان نابوو) له‌ڕووی پڕووگرامیهوه لایه‌نگرانی ئه‌و دژئامانجانه ئه‌وه‌نده ده‌ستیان درێژ كردبوو خه‌ڵكی ڕاهاتبوون كهلهوانهوه گوێیان لێبێت بوونیان له‌م سه‌ر زه‌مینه بێ ئامانجه‌و هیچ مه‌به‌ستێكی له پشته‌وه نییه، به‌ڵكو ڕێكردنی په‌ره‌گرتنێكی سست و دوور‌و درێژ فڕێی داونه‌ته سه‌ر زه‌وی و به‌ڕێكه‌وت و ئیتیفاق بوو به‌پێی ڕای هیگڵ مرۆ( له‌ژێر تیشكی فه‌لسه‌فه‌ی زانستیدا هه‌رگیز نابێته چه‌قی گه‌ردوون و ئامانجه‌كه‌ی به‌ڵكو مرۆ زنجیره‌یه‌كی نه‌پچڕاوی بوونه‌وه‌ره‌كانه هه‌روه‌كو چوَن كرمه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر نابڕبڕهدارهكان و ماسیه‌كانیش سه‌ر بهكوَمهڵی كرمهكانن، مرۆ هیچ شتێكی له‌وان زیاتر نییه مه‌گه‌ر حاڵتێكی ههلاَوێردراو كهبڕبڕهكان له‌ڕێی په‌ره‌گرتنی گشتیه‌وه به‌سه‌ر جوَرهكانی تردا بلاَو ده‌كرێنه‌وه) ئه‌وه‌ش خراپترین شوێ،هواری له‌سه‌ر ئاكارو به‌هاكانی مرۆایه‌تی هه‌بوو ئه‌و به‌هایانه‌ی كه به‌رده‌وام به‌نی ئاده‌م ده‌ستیان پێوهگرتوهو له‌كاتی هاتنه سه‌ر دنیا یان له‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه له‌و ئه‌وروپادا نه‌وه‌ك هاته‌ده‌ر كه‌بڕوایان بههیچگهرایی و عه‌به‌سیه‌ت و ئانارشیزم (پشێویگهرا) و ئیگستیانتالیزم (پونگهرایی) و هاوشێوه‌كانیان هیێنابوو، كه‌چه‌ند فه‌لسه‌فه‌یه‌كی پوچی بێكهڵك بوون شهپوَلێكی یاخی له بێهیوایی و ناڕه‌حه‌تی بوون به‌ژین وهه‌وڵی ڕاگرن به‌ڕێكردن به‌ڕاسته شهقامهكهیدا هه‌موو ئه‌وروپایی گرته‌وه وایلێهات خوَڕزگاركردن له بیركردنه‌وه له‌و باره ببووه ئامانجی گه‌وره‌ی زوَرێك له‌خه‌ڵكی به‌تایبه‌تی خاوه‌ن هه‌سته ناسكه‌كان، ژینی خه‌ڵكی بهڕاڕای و ڕاچڵهكین تاریك ببوو كه‌خه‌ڵكی سه‌ر چاوه‌كه‌یان نه‌ده‌ناسیه‌وه كه‌شتێكی گه‌رم له‌سه‌رسامی و به‌فیڕۆچوون به‌ده‌وریاندا سوڕی ده‌خواردوو بارودۆخه‌كه‌ی گڕده‌دا كه‌كاتێك بیریان له‌وه ده‌كرده‌وه بوونیان له‌م دنیا یه‌دا ئامانج و حیكمه‌ته‌ی زیاتر نییه له‌بوونی كرمه‌كان و نزمترینی مێروه‌كان، لهمهشهوهئهوه ڕوویداو كه‌ڕوویدا، تاكه‌كان سوكایه‌تیان بهخوَیان ده‌كردوو ژینیان واتا‌و به‌هاكانی له‌ده‌ست دابوو دوای ئه‌وه خوَكوشتن به ئامرازه جوَراو جوَرهكانیهوه كارێكی ئاسایی بوو ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌پێش بڕكێو یاریه‌كان به‌تاك و كوَیانهوه به‌پله‌ی یه‌كه‌م پشتیان بهخوَخستنه مه‌ترسی و فهو تانه‌وه ده‌به‌ست و دیاریده‌كانی توندوو تیژی بوونه جێگه‌ی گرنگی پێدانی خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی بوایه كه‌خه‌ڵك ده‌یانبینی یاله ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاده‌كێشا، بێگومان زوَرێك له كۆڵیاره بهسوَزهكان هاواریان كرد له‌مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و نه‌هامه‌تیه ترسێنهرانهو له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه دووكتوَر(ئه‌لێكس كاریل) و قوتابیه‌كه‌ی (لیكوَنت دی توَی) بوون كهدووهمیان كتێبه به‌نێوبانگه‌كه‌ی (چاره‌نوسی مرۆ) ی نوسی ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له قسه‌كانی ئه‌وه كه‌له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی(گه‌شه‌كردنی به‌ره‌ی ماتریالیستی له‌نێ, شارستانیه‌تدا له‌سه‌رتادا له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نوَزدهوه ده‌ستی پێكرد له‌و كاته‌دا گرنگی پێدانی خه‌ڵكی وروژاندوو به‌شتێك لهڕاڕاییهوه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌بزانن له‌به‌یانیدا چی ڕووده‌دات لهموعجیزهكان،كاتی ته‌واویان بوونهمابووه كه‌گرنگی به‌كێشه ڕاسته‌قینه‌كان بده‌ن مه‌به‌ستم كێشه مروَییهكانه، دۆزینه‌وه زوَرجوان و سه‌رنج ڕاكێشهكانیش بهبێپچڕان له‌ساڵی 1880 وهتاساڵی 1915 به‌دوای یه‌كدا ده‌هاتن ئه‌وانه هه‌روه‌كو چوَن دیمه‌نه‌كانی یاری سێرك عه‌قڵی منداڵه‌كان به‌لای خوَیاندا ده‌به‌ن و بیری خواردن و خواردنه‌وه‌یان نامێنێت ئه‌وه‌ها عه‌قڵی خه‌ڵكیان سه‌ر سام كردبوو وایلێهاتبوو ئه‌م دیمه‌نه به‌ر جه‌سته‌یه بووبووهدروشمی واقع و خه‌ڵی چاویان له‌به‌ها ڕاسته‌قینه‌كان پوَشیبوو بێگومان چاویان به‌ڕووناكی هه‌ساره تازه‌كه شه‌واره ببوو !لێره‌وه خه‌ڵكێكی زوَر هه‌ستیان به‌و مه‌ترسیه كردبوو كهچوار ده‌وری داون و خه‌ڵكیان لێ ئاگادار كردبووه‌وه وه‌لێ هیچ گوێی بووشل نه‌كردبوون چونكی په‌رستراوێكی تازه‌ی ناموَ له‌دایك ببوو هه‌روه‌ها عیبادهت تازه‌ش له‌دایك ببوو كهباڵێ كێشابوو به‌سه‌ر گه‌لدا ئه‌ویش عیبادهت شته تازهدۆزراوهكان بوو )
( هه‌روه‌ها شتێكی سروشتی بوو كه‌ئه‌و ڕێزگرتنه‌ی تایبه‌ت بوو بهكاهینهكان وبێجگه ئه‌وانه‌ی نه‌ده‌گرته‌وه به‌ره به‌ره بگوَڕێت بووڕێزگرتنی ئه‌وانه‌ی سه‌ر كهوتوبن لهڕامكردنی هێزه‌كانی سروشت و دوو.ینه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌نهێنیه‌كانی، به‌م شێ,هیه ماتریالیستی بلاَو بۆیه‌وه به‌داخه‌وه نه‌ك ته‌نیا له‌نێو زاناكاندا و به‌س، به‌ڵكو له‌نێو خه‌ڵكیشدا) (بێگومان ئه‌و ڕاڕایه هاوچه‌رخه به‌تایبه‌ت له‌وه‌وه سه‌ریهه‌ڵدابوو كهزیرهكی مرۆی پێبهشكرا له‌پاساوی بوونی به‌وه‌ی كه به‌ناوی زانستێكه‌وه هێشتا له‌بێشكه‌دا بنچینه‌كانی ڕێنماییه‌ك بڕووخێنرێت كهتائهمڕۆش واتای هه‌وڵدان و تێكوَشان بهژینی تاكه‌كه‌سی ده‌به‌خشێت و ئاماژه بووئامانجێكی به‌رزو به‌ڕێز ده‌كات بووئه‌وه‌ی مرۆ پێی بگات كه‌ئه‌ویش ئاینه‌كانه) (بێگومان نه‌ناسینی ئازادی ئیراده‌و نه‌ناسینی ئه‌و پاشبهندییه فیتریهی كهمرۆی له‌سه‌ر دروستكراوه‌و دانانی به‌وه‌ی كهتهنیا یه‌كه‌یه‌كی فیزیایی كیمیاییهوبهشێكه له‌ماده‌یه‌كی زیندۆزوَربهكهمی له‌ژین جوێ دهكرێتهوهههمووئهمانه حه‌تمه‌ن ده‌بنه هوَی مردنی مرۆایهتییه فیترییهكهی و خنكاندنی ڕ,حیانهت و هه‌مووئه‌و هیوایانه‌ی كه‌تێیدایه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هوَێ هه‌ستكردنێكی ترسناك و گومانی پوچی ته‌واو بهخوَی ده‌بات )(له‌واقعیدا ئه‌وه‌ی كه‌مرۆ وه‌كو مرۆێك جیاده‌كاته‌وه بوونی بیروكَه پهتیهكهو فیتره‌ته ڕ,حیهكهیه كه‌تێیدا یه ئه‌گه‌ر شانازی بكات، به‌وه‌وه شانازی ده‌كات، حه‌قیقه‌تی بوونی ئه‌و فیكره‌و فیترهتهش كه‌متر نییه له حه‌قیقه‌تی بوونی لاشه‌ی، هه‌رئه‌ویش نرخێك به‌لاشه ده‌به‌خشێت كه به‌بێ ئه‌و ده‌ستی ناكه‌وێت) له‌لایه‌كی ترشه‌وه دانه‌رانی كتێبی (مێژووی مرۆایه‌تی كه‌پێشتر ئاماژه‌ی پێكرا ده‌ڵێت(بێگومان زاڵبوونی مرۆ به‌سه‌ر سروشتدا یه‌كێك بوو له هوَكارهكانی له‌رزینی یهقینهكهی كه‌په‌یوه‌ست بوو بهئامانجێكهوه له ژینیدا لائهوهش چونكی مرۆ ڕازی بوو به‌و شتانه‌ی كه‌بۆی نوسراون و چارهنوسهكهش به‌چه‌ند یاسایه‌كی ئاكاریی به‌رزه‌وه له‌لایه‌ن خوداوه دیاریكراوه له‌و كاته‌دا ئه‌و مرۆه وای هه‌ست ده‌كرد كهخمهتی مه‌به‌ستێكی به‌رز ده‌كات و گه‌ر له‌سه‌ر ڕێنمونی ئه‌و كاره به‌ڕێزانه بڕوات هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بینین به‌رز بوونه‌وه‌ی شوێنی مروَ؟ له بهرهوڕوویوبوونهوهی سروشتدا هه‌ستێكی گه‌وره‌ی به‌هێزه تایبه‌تیه‌كه‌ی پێبه‌خشی، بهلاَم ڕێكخه‌ره ئاكارییه‌كانی پێنه‌به‌خشی بووچاك به‌كار خستنی ئه‌و هێزه كاتێكیش هه‌موو دۆزینه‌وه‌یه‌ك یا داهێنانێكی تازه چه‌ند هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ خوَیدا ده‌هێناو چوار ده‌وری مرۆیان ده‌گرت ئه‌وكات مرۆ چه‌ندین هیوای گه‌وره‌ی بنیات ده‌ناو وه‌كو ئه‌وه‌وابوو كهفیردهوسێكی تازه‌ی لێكرابێته‌وه كه‌هه‌رگیز به‌خه‌یاڵیدا نه‌هاتوه بهلاَم به‌ده‌ركه‌وتنی ئه‌و دۆزینه‌وه‌و داهیێنانانه مه‌ترسیه‌كانی زوَر گه‌وره بوون و سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه به ئه‌نقه‌ست له تێكدان و ڕووخاندندا به‌كار ده‌بران خه‌ل:َ له‌و ده‌مه‌دا ده‌یان پرسی : ئایا ده‌بێت ژینیان هیچ ئامانجێكی له پشته‌وه بێت ؟ یامرۆایهتی به‌ره‌و پێش ده‌ڕووات و هیچ ڕێڕوونیهكی نییه !زیره‌كیه ڕاڕاكهی كه‌له‌سه‌ر هیچ بارێك ئارام ناگرێت به‌ره‌و جوڵه دایبزوێنێت؟ باشه ئه‌ركی مرۆ له‌به‌رامبه‌ر براكانیدا لهڕهگهزهكهی خوَی چییه؟ ئه‌و بنه‌مایانه چین( بنه‌مای ئاكاری كه‌ده‌توانن) مرۆ به‌ره‌و باشترین ڕێگا ڕێنمونی بكه‌ن تاكو توانا تازه‌كانی به‌كار بخات ؟
چوَن ده‌توانێت له‌گه‌ڵ به‌كارخستنی ئه‌م توانایانه‌دا ئه‌و ڕێگه‌یه هه‌ڵبژێرێت كه‌ده‌بێته هوَێ وه‌دیهێنانی چاكه بوومرۆهكان ؟) هه‌روه‌ك یهكێکیتر له شوێنه‌واره خراپه‌كانی جوداكردنه‌وه‌ی زانست له ئاین ئه‌و ڕێ‌و ڕووشتنه بێزار كهرهبوو كه‌ئه‌وانی تێكه‌وتبوون بهزاناكان ناوده‌بران به‌تایبه‌ت ئه‌و كار‌و بارانه‌ی كهئیدراكی مرۆیی ناتوانێت ڕووبچێت به‌نێو قولاَییهكانیدا بۆ نموونه له‌باره‌ی گه‌شه‌و سه‌ر هه‌ڵدانی گه‌ردوونه‌وه بیردۆزه‌كان ئه‌وه‌نده جوَراو جوَربوون كهههركهسێ: له شتێكی وه‌ك ده‌روونی مروَیی و ڕه‌وتارو هه‌ڵچونه‌كان و هه‌ست و ئازادی و ئیرادهكهیدا له‌ڕۆژئاوای ئه‌مڕۆ!دا ده‌یان قوتابخانه‌ی ده‌روونی و سه‌دان ڕه‌وتی فه‌لسه‌فی هه‌ن ههریهكیكَ له‌وان بهڕاڤهیهكی تایبه‌ت مرۆ ڕاڤه‌ده‌كه‌ن و له‌دیدگایه‌كی تایبه‌ته‌وه لێی ده‌ڕووانن نمونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته به‌سه كه‌چه‌ندین قوتابخانه‌ی وه‌كو شیكاری و ڕه‌وتاری و ڕوحی و هیچگه‌رایی و بوونگه‌رایی و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌را هه‌ن،به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته بهلێكوَڵینهوهو باسه كوَمهلاَیهتیهكانهوه وه‌كو پێشتر ده‌یان قوتابخانه‌ی گهورهههن كهلهژێر باڵیدا ڕوت و دیدگای نه‌ژمێردراو هه‌ن لهبهنێوبانگترینیان قوتابخانه‌ی كوَمهلاَیهتی په‌ڕگیری دووركایم، قوتابخانه‌ی ده‌روونی جوبرائیل تارد، قوتابخانه‌ی ئه‌ندامی سپسهر، قوتابخانه‌ی میكانیكی باركلی و سیموَن، قوتابخانه‌ی گیانداری داروینیزمهكان، قوتابخانه‌ی ئانارشیستی (پشێویگهرا) ی باكوَنین، ههموویهكیك له‌م قوتابخانانه‌ش نه‌فرین له‌وی تریان ده‌كات)
سه‌باره‌ت به‌ڕا جیای و شڵه‌ژان له‌باره‌ی (خودی خوداوه) قوتابخانه‌كان له‌وه فراوانترن كهبژمێردرێن بێجگه له‌وانه‌ی كهنكۆڵیی له‌بوونی خودادهكهن ده‌بینین كه‌سی واهه‌یه پێشنیار ده‌كات ئه‌پیری گشتی خودابێت و هه‌رئه‌و ده‌توانێـ گونجان لهنی,چان زانیت و بیروباوه‌ڕه‌كانی پیاوانی ئاینیدا به‌دی بێنن هه‌یه پێی وایه كه‌خودای به‌رزو بێهاوتا (ئه‌و سهنتهرهیه كهههمووجیهانهكانی لێوه هه‌ڵده‌قوڵێن هه‌روه‌كو چوَن موشه‌ك له‌نێو كوَمهڵێكی گه‌وره‌دا سه‌ر ده‌ردێنێت له‌گه‌ڵ ڕه‌چاو كردنی ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م سه‌نته‌ره هیچ شتێك نیه به‌ڵكو سه‌ر هه‌ڵدانێكی به‌رده‌وام و سه‌ر چاوه‌یه‌كی هه‌میشه‌ییه) هه‌روه‌كو فه‌لسه‌فه‌ی سوَفیگهره كوَنهكانیش هه‌روا سه‌ریانهه‌ڵدا به‌تایبه‌ت (یه‌كێتی بوون، وحدهالوجود، پرسیار له یه‌كێكیان كرا وتی بێگومان مرۆ خوَی له‌ڕاستیدا برتیه له‌خودا. له‌كاتێكدا ئه‌وانی تر به‌وشه‌ی (سروشت) وازیان هێناوه، هه‌ندێكیشیان لهگومانكردندا ڕۆچوون و لافی ئه‌وه‌یان لێدا كه‌هه‌موو گه‌ردوون خه‌یاڵێكه‌و حه‌قیقه‌تێكی نیه‌و هه‌رشتێك له‌ده‌ره‌وه‌ی زهیندابێت بوونی نیه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حه‌قیقه‌تێكی بابه‌تی لهگوَڕدانییه هه‌ندێك له‌وان شێتی گه‌یاندنیه ئه‌وه‌ی كه‌بڵێن خوَمان خوداین پاك و بێگه‌ردی بووخودای توانا‌و بالاَدهست هه‌رچی سه‌ر سام و سه‌رگه‌ردانه‌كان بوون ئه‌وه‌نده زوَربوون ههرنهدهژمێردران،له‌ئه‌نجامی ئه‌و ڕاكردنه تونده له‌ئاین هه‌ندێك له‌وانه‌ی خوَیان ده‌دایه پاڵ زانست خوَیان خسته نێو چه‌ند بوارێكه‌وه نه‌ده‌كه‌وته چوارچێوه‌ی كارهكهیانهوهو هه‌ستێكی دروَی لهخوَبایبوونیان بوودروست بووبوو كه‌له‌هه‌ندێ كاردا قسه‌ی كوَتاییان ده‌كردوو هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیشیان به‌ده‌سته‌وه نه‌بوو چاوه‌ڕ,انی ئه‌وه‌یان له زانستی مروَیی ده‌كرد كه‌چوارده‌وری ههردووجیهانی نادیار‌و دیاریش بدات (برتراندرسل)ده‌ڵێت(ئه‌و قسه‌یه‌ی كه‌بێگومان مرۆ به‌رهه‌مهاتوی چه‌ند هوَكارێكی نه‌ویستراوه یابنچینهو گه‌شه‌كردن و هیواو ترس و حه‌زه‌كانی و بیروباوه‌ڕه‌كانی به‌ر هه‌می ئه‌و پێكهاته گه‌ردییه دهرهكییهن كه‌توشی ده‌بێت یانهئاگرو نهپاڵوانیهتی و نهبههێزیی بیركردنه‌وه‌و هه‌سته‌كان ده‌توانن ژینی مرۆ له‌دوای گوَڕهوه بپارێزن، یاههموو هه‌وڵه‌كانی مرۆ به‌درێژایی تێپه‌ڕینی چاخه‌كان و ههمووعیبادهت و هه‌موو ئیلهامێك و گشت عه‌بقه‌ریه‌ت و مرۆ دووستیهك سه‌ره‌نجامیان له ناو چون و نه‌مانه له‌كاتی كوَتایهاتنی سیستمی گه‌ردوون و تێكشكانیدا هه‌مووئه‌و شتانه گه‌رچی بهجوَرێك له جوَرهكان مایه‌ی گوتوبێژلهسهر كردنن بهلاَم بێگومان هێشتا شتانێكی دڵنیان و ههرفهلسهفهیهك بڕوای پێیان نه‌بێت ناتوانێت بژیت ) هه‌روه‌ها(جوَلیان هێكسلی) ده‌ڵێت:( بێگومان من تێناگه‌م گه‌ر ڕاست بێت ژینێكی تر هه‌بێت و ده‌روونه‌كان تێدا بژین چوَن ناتوانین ڕێگه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه بوودهرخستنی ئه‌و ژینه‌ی تر؟
هیچ شتێك نیه كه‌په‌یوه‌ندی بهمرۆهوه هه‌بێت و بگونجێت له ئه‌نقه‌ست له‌مرۆ ون بێت ) هه‌روه‌ك (هیگڵ) ده‌ڵێت(گهركات و هه‌ندێ ماده‌ی كیمیایم پێ بدرێت مرۆ دروست ده‌كه‌م) دیاره نمونه‌ی زوَری ترهه‌ن كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م لهخوَبایبوونه بێ عهقلاَنهیهی كهلهههستی ئه‌وه‌وه له‌دایكبوون، مرۆ دوژمنی خودایه‌و ده‌توانێت زانستی هه‌مووشتێك بدزێت هه‌روه‌ك چوَن پێشتر ئاگری پیرۆزی دزی گه‌رنا ئه‌وانه‌ی كه به‌زانا ناوده‌برێن بڕوایان به‌خودا بهێنایه له‌سه‌ر دیوه ڕاسته‌كه‌ی ئه‌وكات له‌هه‌موو خه‌ڵك زیاتر ملكه‌چ ده‌بوون و له‌به‌رده‌میدا دانیان به‌نه‌زانی و كهمو كوڕیهكانیاندا ده‌نا،لهخوَبایبوونی زانایانی ڕۆژئاوا له‌سنوور ده‌رچونی خوَبهگهوره زانینهكهیان گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌ڕه‌خنه گران له‌ژیاری ڕۆژئاوایی و هه‌واڵده‌ران به‌هه‌ره‌س هێنانی، داوای ده‌رمانێكی سه‌ر كهوتو چاره‌سه‌رێكی خێراده‌كه‌ن له‌خودی زانست خوَی زانایان هان ده‌ده‌ن بوولێكوَڵینهوه له داهاتوی ڕه‌گه‌زی مروَیی و كاركردن هه‌روه‌ك داوای به‌ستنی چه‌ندین كوَنگرهی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه، به‌و شێ,هیه ئه‌وروپا ڕێده‌كات و قاچی له‌یه‌كتر ده‌ئاڵێنێت و سه‌رسام ده‌بێت له كاتێكدا كهپڕووگرامی خودایی ئاسانكراو نزیك به‌ده‌سته!ماوه‌ته‌وه ئاماژه به‌ئه‌نجامێكی تری ئه‌نجامه‌كانی لێك جیا كردنه‌وه‌ی زانست له‌ئاین بكه‌ین كه‌له تێڕوانینی زوَربهی ڕۆژئاواییه‌كاندا له‌هه‌موویان خراپتره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌تێڕوانینی ئێمه‌ی موسڵماندا ئه‌م ئه‌نجامه‌یان نیشانه‌ی خوَشیهكهیه نه‌ك خودی نهخوَشیهكهئهویش كێشه‌ی خراپ به‌كارهێنانی زانسته له‌و تێكدانه‌ی كه به‌یانی و ئێواره بههوَی دۆزینه‌وه‌كانی بواری ناوكی و جه‌نگه‌كان به‌گشتی هه‌ڕه‌شه له مرۆایه‌تی ده‌كات یه‌كێك له كۆڵیاران لهكتێ!بی( زانست. نهێنی و لایه‌نه شاراوه‌كانی)دا ده‌ڵێت(بێگومان زانست به‌ره‌وڕووی له ناو چونێكی توند ده‌بێته‌وه چونكی زانست بریتیه له گه‌ڕان به‌دوای حه‌قیقه‌تدا بنچینه‌ی زانستیش ئه‌و بیروباوه‌ڕه ڕیشاژوَیهیهكهحهقیقهت شایه‌نی دۆزینه‌وه دهرخستنهو گه‌ڕان به‌دوایدا له به‌ڕێزترین سیفه‌تی سیفه‌ته‌كانی ڕوحی مرۆایهتیهوه سه‌رهه‌ڵده‌دات له‌وگه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م گه‌ڕان به‌دوای حه‌قیقه‌ته‌دا ههرخوَی وایكردووه كهژیارهكهمان له لێواری داڕووخان نزیك ده‌بێته‌وه ئێستاش كاتێك به‌ره‌وڕووی ئه‌و گاڵته‌یه ده‌بینه‌وه كهبوومهرگه ساتێك گوَڕا ئه‌وه‌یه كهههركاتیك له فراوانكردنی ئاسوَكانی مه‌عریفه‌ماندا سه‌ر كه‌وتین ئه‌و ترسێنه‌رێكه به‌نزیك بوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی كه‌هه‌ڕه‌شه لهله ناوبردنێكی سه‌راپای ژینی مرۆایه‌تی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه ئه‌م گه‌ڕان به‌دوای حه‌قیقه‌ته‌دا سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌یان پارچه پارچه كردن و له ناو بردنی كوَمهڵگهكهمانه) هه‌رچی(لیكوَنت دی نوَی)ه خه‌ریكه ده‌ست ده‌خاته سه‌ر ده‌رمانه شاراوهكهو ده‌ڵێت(بێگومان زیره‌كی بۆخۆی مه‌ترسییه گهرملكهچی ئیدراكێ:ی مهزهنی یا عه‌قڵی نه‌بێت بووبهها ئاكارییه‌كان زیره‌كی سهرینهكێشا بوومادی گه‌ریی و به‌ڵ:و سه‌ریكێشا بووچهندین كاری قێزه‌ون، بێگومان ئه‌م نوسینه پێش دۆزینه‌وه‌ی بوومبی ناوكی ناسراوه، جه‌ماوه‌ر تێگه‌یشتن كه‌ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بێ ئامانه‌ی زانست ته‌حه‌دای هه‌موو دڵنیای مرۆی كرد له‌و كاته‌شدا نه‌ته‌وه خاوه‌ن ژیارییه‌كان له‌وه تێگه‌یشتن كه‌یه‌كێتی ئاكاری به‌ته‌نیا ده‌توانێت ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌یان له‌سه‌ر لابه‌رێت كاته‌كه‌ش كورت بوو بۆیه هیچ ڕێگه‌یه‌كمان نه‌دۆزییه‌وه بوو پاراستن ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی نوسراوه‌وه نه‌بێت هه‌مووان ده‌زانن كه‌هیچ به‌هایه‌ك نییه بووڕێكهوتن نامه‌كان ومتمانه‌یان پێناكرێ!ت سه‌باره‌ت به‌و مرۆانهی كه بهئیمزاكانیان موَری ناكه‌ن مه‌گه‌ر كه‌سانێ: پابه‌ندی ئه‌و ئیمزا كردنه‌یان بن جائه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه مرۆێكی ڕێك و پێك بێت و دڵسوَز نه‌بوو یائه‌گه‌ر نوێنه‌ری گه‌لێك نه‌بوو كه‌ڕێز له قسه‌كانی خوَیان ده‌گرن ئه‌وا ڕێكه‌وتن نامه‌ش به‌واتای هیچ دێت،بۆیه‌كه‌مین جار له‌مێژووی مرۆدا ناكوَكی لهنێوانزیرهكی په‌تی و به‌ها ئاكارییه‌كاندا بووه مه‌سه‌له‌ی ژین یامردن هه‌موو هیوایه‌كمان ئه‌وه‌یه كهمرۆایهتی سودێك له‌و نمونانهوهربگرێت بهلاَم بووبهدبهختی كه‌سمان له‌وه دڵنیا نین) ئه‌وانه‌ی باسكران كه‌مێ: بوون له‌و ئه‌نجامه خراپه زوَرانهی كه‌ململانێی شومی نێوان ئاین و زانستی ئه‌وروپیی ڕایان كێشایه نێ, ژین و ده‌مارگیری كوێرانه‌ش له‌لایه‌ن بانگخودازانی لادینیهوه گه‌یاندیه ئه‌و ڕاده‌یه كه‌له بوارێكدابوو پێویست بوو گه‌وره‌ترین ڕێگه ببوایه بۆلای خودا‌و به‌هێزترین پاڵنهربوایه بووترسان لێی ئه‌م خستنه ڕووه له‌وانه‌یه به‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان بداته ده‌ست، به‌وه‌ی كهجوداكردنهوهی زانست له ئاین له‌ئه‌وروپادا بارودۆخ و هوَكاری تایبه‌تی خوَی هه‌بووه هه‌روه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی تریشمان پێده‌ڵێت:كه‌بێگومان جاهلیه‌تی هاوچه‌رخ هه‌رچه‌ند به‌رگی زانستی و عهقلاَنیهتی له‌به‌ردابێت ته‌نا په‌ر چهركدارو دژه هه‌ڵوێست حوكمی به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن له‌هات و چونیدا به‌بێ ئه‌وه‌ی گه‌ر بووجارێكیش بێت تامی هێمنی و ئارامی بچێژێت،