13/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌یان زیندانی حكومدراو له گرتووخانه‌ی بادۆشی موسڵه‌وه گواسته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی سوسێ
هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق لهرێوشوێنێكی ئه‌منی تونددا ده‌یان زیندانی حكومدراویان له گرتووخانه‌ی بادۆشی موسڵه‌وه گواسته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی سوسێ له پارێزگای سلێمانی.
مقه‌ده‌م سالم حه‌مدان جبوری ئه‌فسه‌ر له‌هێزه‌كانی سوپای عیراق رایگه‌یاند: هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپا‌و فه‌رمانده‌یی ئۆپڕاسیۆنه‌كانی نهینهواو پۆلیس، هه‌ستان به‌هه‌ڵمه‌تی گواستنه‌وه‌ی ده‌یان زیندانی مه‌ترسیدار كه‌سه‌رجه‌میان حوكمی جۆراوجۆر به‌سه‌ریاندا دراوه له گرتوخانه‌ی بادۆشی موسڵ بۆ گرتووخانه‌ی سوسێ-ی سلێمانی له‌هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به ژماره‌ی ته‌واوی ئه‌و زیندانیانه نه‌كرد، كه گواستراونه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی سوسێ له‌شاری سلێمانی.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه حه‌مید حه‌یالی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن، له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ وتی: گواستنه‌وه‌ی ئه‌و زیندانییانه بۆ گرتووخانه‌ی سوسێ، به‌هۆی مه‌ترسی و نائارامی بارودۆخی ئه‌منی شاری موسڵه‌وه‌یه، چونكه زانیاریمان هه‌یه تیرۆریستان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هێرش بكه‌نه سه‌ر گرتووخانه‌ی بادۆش و به‌هۆی ئه‌وه‌وه ئه‌و زیندانیانه هه‌ڵبێن و دهسبكهنهوه چالاكى.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا گواستنه‌وه‌ی ئه‌و زیندانیانه بۆ گرتووخانه‌ی سووسێ، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامده‌درێت.