ھێمای نوێی دراوی روسی
13/12/2013 نوسەر: bzavpress

ھێمای نوێی دراوی روسی "روبڵ" بوو بە پیتی P کە خەتێك لە ناوەندیدا كێشراو


بانكی ناوەندیی رووسیا رایگەیاند، دەنگدانی خەڵك لەسەر ھێمای نوێی دراوی روسی روبڵ كۆتایی ھات و زۆرینەیان هێمایەکی نوێیان هەڵبژارد، کە بریتییە لە پیتی P و لەناوەندیدا خەتێك كێشراوە.

لە پەیجی ئێنتەرنێتی بانكەكەدا 5 ھێمای جیاواز بۆ دەنگدانی خەڵك خرانە روو، ١٨٠ هەزار كەسی دەنگیان دا و ئەو ھێمایەی كە %61ی دەنگی ھێنا وەكو ھێمای نوێی روبڵ پەسەند كرا.

راشگەیانرا لە ساڵی 2014 روبڵی روسی بە ھێما نوێیەکەیەوە بڵاو دەكرێتەوە. هەوڵی گەڕانەوەی ھێمای روبلی روسی كە لە 2007ەوە دەستی پێكراوە، بە دەنگدانی خەڵک لە 5ی تشرینی دووەم تا 5ی كانوونی یەكەم كۆتایی ھات. پیتی P - ر ئەلف-بێی رووسیدا پیتی یەكەمی سەرەتای وشەی روبڵە.